لە خاکەلێوەی ساڵی 1353 دا لە شاری سەقز دوای ڕۆژی جیهانی شانۆ لە دایک بوە و خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی ودواناوەندیش هەر لە شاری سەقز تەواو کردوە دواتر بوەتە خوێندکار لە زانکۆی هەمەدان، هەر لە مناڵیەوە بەشداری کانوونی فکری و ڕاهێنانی مناڵان ومێرمنداڵانی کردوەو لە گەڵ حەقایەت و پەندو بەیت و باوی گەلەکەی ئاشنا و هۆگری حەقایەتخوانی و کاروباری شانۆیی بوە هەرلەبوونی ئەوئەشق وهۆگری یە کە بە هونەری شانۆ هەبوویەتی لە سەردەمی ناوەندی خوێندنی دا لە خزمەت مامۆستا ئەحمەدساڵحی کە مامۆستایەکیهونەر ی قوتابخانەو شانۆکاری شاری سەقزە بوو پەروەردە دەبێ و هەر لە ژێر چاوەدێری ئەودا لە شانۆکانی سەردەمی دواناوەندی یەوە دەست پێ دەکا و بە بەشداری
کردن لە فستیواڵەکانی قوتابخانەیی لە نێوخۆی پارێزگای کوردستان و وەدەست هێنانی پلەو پایەی جوراوجۆر و سەرکەوتن لە گەڵێ فسیواڵی دەورگێڕان و ئەکتەر بوون لە شانۆکاندا ڕۆژ لەگەڵ ڕۆژ پتر هۆگری هونەری شانۆ بوەو کە کارگەلی وەک هر اندازە درس بخوانی پسرک حلوا فروشنان خشک و..... بەرهەمی ئەودەورانی قوتابی بوونەبوە.
بە گەیشتن بە زانسگەی وەک زانکۆی هەمەدان لە ساڵەکانی 1371هەتا 1375 لە شاری هەمەدان و ساڵەکانی 1379، 1381 لە زانکۆی تەورێز دەرفەت ودەرەتانێکی بەجێ بوو بۆ گەشەکردنی هونەری کاک فەرەیدوون حامیدی کە لە ماوەیەکی کەم دا لە گەلێ کاری شانۆیی و دەرهێنان و نووسینەوە و تەڕڕاحی سەحنەو مۆسیقاو جل وبەرگی زیاتر لە 25 کاری
بەئەستۆ بوە و ئەزموونی بە جێ و بەسوودی لێ وەرگرتوە لە بواری نووسینی شانۆ نامەدا ئەتوانین ئاماژە بە رێوی فێڵە باز نەورۆزانە شاری ئارەزوو سیاهترین خونابە عروسک وفریاد بیستون(پێش کەش نەکراو)بکەین.
کاک فەرەیدوون فەوقەلیسانسی کەشاوەرزی هەیەولە چالاکی یە هونەریو شانۆیەکانیشدا لە گەلێ فستیواڵ دا بەشداری کردوەو دەوری بەرچاوی گێڕاوە کە لەوانە سێهەمین فستیواڵی شانۆی کوردی لە شاری سەقز و فستیواڵی شانۆی نێوخۆیی بۆکان، مەهاباد، مەریوان ودیواندەرە وەک مامۆستایەکی خاوەن بیروراوشارەزا لەوبوارەدا بوەتە چاودێرو دەوری دووبارەدیتنەوەی شانۆکانی لەو فستیواڵەدا بینیوە
... لە فستیواڵی پێنجەمی شانۆی کوردی سەقز و ئەوەڵین فستیواڵی ئوستانی تەنزی دیواندەرە و نێوخۆی شارەکانی مەریوان وبۆکان و دیواندەرە وەک چاوەدێرێکی جێی باوەڕ دەوری گێڕاوە و شانازی متمانەو باوەڕیشی بۆ شارەکەمان بە دیاری هێناوە... هەروەها بەشدار لە فستیواڵی نێونەتەوەیی ئیران زەمین و دووجار بەشداری گەرم وگوڕ لە فستیواڵی شانۆیی لە شاری سلێمانی لە خاڵە بەرچاوەکانی ئەم شانۆکارە ئاکادێمی ومودێڕنەی شارەکەی سەقزە، لێرەدا بەشێک لەو شانۆیانە کە کاک فەرەیدوون حامیدی بە شێوەگەلی جۆراوجۆر دەوری تێدا گێڕاوە دەخەینە بەر سەنجی خوێنەران کە بریتین لە :
1- شانۆی ماسە گل یخ... ساڵی 1373 هەمەدان...ئەکتەر
2- شانۆی سربخش ساڵ... ساڵی 1374 مەلایەر... ئەکتەر
3- شانۆی روغن نهنگ.... ساڵی هەمەدان 1374... ئەکتەر
4- شانۆی کبودان و اسفندیار... ساڵی 1375 سەقز وسنە...ئەکتەرو دەرهێنەر
5- شانۆی رێوی فێڵەبازتایبەتی مناڵان ومێرمنداڵان ساڵی 1375سەقز...
نووسەرو دەرهێنەر
6- شانۆی رێوی فێڵەباز تایبەتی مناڵان ومێرمنداڵان ساڵی 1375
دیواندەرە... نووسەرو دەرهێنەر
7- شانۆی نەورۆزانە ساڵی 1376 سەقزوبۆکان '''نووسەرودەرهێنەرو ئەکتەر
8- شانۆی بەرهەمی ئەوین سەقزوبۆکان ساڵی 1376 دەرهێنەر
9- شانۆی سوارە لە شارەکانی سەقزوهەمەدان و تاران... دەرهێنەر
10- شانۆی محبس سەقز ساڵی 1376... ئەکتەر
11- شانۆی دزەبۆرە سەقزوبانە ساڵی 1377... دەرهێنەر
12- شانۆی شاری ئارەزوو سەقز.. ساڵی 1377 نووسەرودەرهێنەر
13- شانۆی چشم آبی اقیانوس سەقز.. ساڵی 1377 دەرهێنەر
14- شانۆی ئەژدەهاک..ساڵی 1377، 1378 لە شارەکانی : سەقز، سنە
، بیجاڕ، تەبرێز، کاشان، ئەهواز، ئیزە، شوشتەر و شاری سلێمانی
کوردستانی ئیراق... دەرهێنەر
15- شانۆی هیوا ساڵی 1377 سەقز... دەرهێنەر
16- شآنۆی تاسە ساڵی 1379 و 1381 سەقز و سلێمانی.. دەرهێنەر
17- شانۆی عروسک سنە.. ساڵی 1381... نووسەرودەرهێنەر
18- شانۆی سیاهترین خونابە لە ساڵەکانی 1381،1382،1383لە
شارەکانی سەقز،سنە، تەبرێز، مەریوان، دیواندەرە،
نووسەرودەرهێنەرو ئەکتەر
19- شانۆی بیرەوەری هونەرپیشەی نەقشی دووهەم سەقز ساڵی
1379...دەرهێنەروئەکتەر
20- شانۆی شاخ سەقز.. ساڵی 1382 دەرهێنەر
21- شآنۆی کارنامە بنداربیدخش سەقزوسنە ساڵی 1382 دەرهێنەروئەکتەر
22- شانۆی بوسە برخاک تاران ساڵی 1384.. نووسەرودەرهێنەر
23- شانۆی مادام کامیون سەقز و دیواندەرە... ساڵی 1386.. دەرهێنەر.
بە خۆشی یەوە ئەم هونەرمەندەی شاری سەقز ئێستایش بەردەوام لە
هەوڵ وکۆششی هونەریدایەو لە لە شاری دیواندەرە مووچەخۆری
ئیدارەی کەشاوەرزی ئەوشارەیە.