پێندرو
Pêndro
گوند
وڵات- کوردستان
پارێزگا- #ھەولێر#
شارۆچکە- #مێرگەسۆر#
شارەدێ -شێروانی مەزن
بەرزایی
1325 مەتر (4٬347 پێ)
$ژمارەی دانیشتووان$
(2017)
• سەرجەم 2547
$زمانەکان$
• ناوچەیی-بادینی
• فەرمی - کوردی ناوەڕاست
پێندرۆ گوندێکی باشووری کوردستانە، سەربە شارەدێی #شێروان مەزن#، شارۆچکەی مێرگەسۆر، پارێزگای ھەولێر. دەکەوێتە سەر سنووری پارێزگای ھەولێر و #ھەکاری# و بە دووری 20 کیلۆمەتر دەکەوێتە باکووری خۆرھەڵاتی #بارزان#. دانیشتووانی ئەم دێیە زیاتر لە 2540 کەس دەبن و دەکەوێتە ناوچەی #مزووری باڵا# لە دەڤەری بارزان. پێندرۆ دەکەوێتە ناو دۆڵێکی بچووک کە بە شاخی بەرز و نزم دەورەدراون، چیای بۆتین بە دووری 2 کم دەکەوێتە باکووری خۆرھەڵاتی گوندەکە. پێندرۆ لە باکوور ھاوسنوورە لەگەڵ گوندەکانی شیڤێ، بەنان و لە باکووری ڕۆژھەڵات پارێزگای ھەکاری ە، لە ڕۆژھەڵات گوندەکانی ئێدلبێ، زێت و لە باشوور لەگەڵ گوندەکانی سێلکێ، گیزا وڵاتی، ستوپێ، لێرا و لە ڕۆژاوا لەگەڵ گوندەکانی بناڤیێ، ناڤکورکا و لە باکووری ڕۆژاوا لە گەل گوندەکانی دێزو و سپیندارێ و مەمیدا ھاوسنوورە. ڕووبەری ئەم گوندە لە سەروی 10کم چوارگوشەیە. زەوی پێندرۆ زوری شاخاوییە و دەکەوێتە ناو زنجیرە چیای زاگرۆس.
$مێژوو$
مێژووی پێندرۆ بەلایەنی کەم دەگەرێتەوە بوو سەردەمی میرنشینی بادینان. پێندرۆ یەکێکە لە گوندەکانی ھۆزی مزووری بۆیە مێژووی درووستبوونی دەگەرێتەوە بۆ سەدان ساڵ پێش ئێستا، مزوورییەکان یەکێکن لە ھۆزە ھەرە کۆنەکانی کوردستانن کە لە شەرەفنامە لە ساڵی 1597 ش ئاماژەیان پێکراوە، لە ساڵی 1638 ئەڤلیا چەلەبی لە گەشتەکەی بەنێو کوردەکاندا (سیاحەتنامە) ناوی بردوون، و لە ساڵی 1909 لەلایەن مارک سایکس نێردەی ئینگلیزەوە ئاماژەی بە ھۆزی مزووری کراوە، [4] ھەروەھا ئەمین زەکی بەگ لە پەڕتووکی مێژووی کورد و کوردستان باسی لە مزوورییەکان کردووە کە ئاماژە بەوە دەکات کە ھۆزێکن لە ھەولێر و دھۆک نیشتەجێن.
لە ڕووی جیۆ سیاسییەوە دەڤەری بارزان بە گشتی و ناوچەی مزووری باڵا بە تایبەتی بەھۆی سەختی و سرووشتی ناوچەکە، گرنگییەکی زۆری ھەبووە بۆ بەرگری کرن بەرانبەر دوژمنان، لە ھەمان کاتدا نزیکی لە سنووری نێودەوڵەتی بۆیە پێندرۆ و گوندەکانی تری ناوچەکە بوونەتە بە شوێن و پەناگا بۆ بزووتنەوەی ڕزگاری خوازی کوردستان، بە درێژاییی مێژوودا ناوچەکە زور جار لەلایەن ھێزە دەرەکییەکان داگێر کراوە، و ھەروەھا گوندنشینەکان بە زورەملێ دەرکراون و گوندەکانیان سوتێنراون. لەسەرەتای سەدەی بیستەمدا شێخ عەبدولسەلام بارزانی چەند جار لە دژی دەسەلات دارانی عوسمانی ڕاپەرینی بەرپاکردووە، بۆ یەکەم جاریش پێندرۆیەکان بەژداری ئەم ڕاپەرینە کردووەو و شەھیدو قوربانیان داوە. ھەروەھا خەڵکی پێندرۆ لە ڕاپەرینی یەکەمی بارزان لە سالی 1931 بۆ 1932 بە سەرکردایەتیی شێخ ئەحمەد بارزانی بەژداری یان کردووەو و لە کاتی دامرکاندنی ڕاپەرین لەلایەن ئینگلیزەکانەوە لە 1932 دا، زیاتر لە 400 خێزانی بارزانییەکان لە گەل شێخ ئەحمەد ئاوارەی تورکیا بوون کە لەوانە 31 خێزان پێندرۆی بوون.
یەکەمین شەری ڕاپەرینی دووەمی بارزان لە گوندی پێندرۆ بوو کە لە ساڵی 1943 ھاتە بەرپاکردن، ئەمەش دوای ئەوەی مەلا مستەفا بارزانی لە نەفی شاری سلێمانی توانی خوی لەژێر دەستی دەسەلات دارانی ئەو سەردەمە ڕزگار بکات و بەرەو ڕۆژھەڵاتی کوردستان ەوە بروات و پاشان بگەرێتەوە دەڤەری بارزان و لەو کاتەدا سەرەدانی گوندی پێندروی کرد و ھەر لە گوندی پێندرۆ شەر لەنێوان شورش و حکوومەتی ئەو کاتەدا درووست بوو 3 پولیسی حکوومەت لە گوندی پێندرو کوژران، کە ئەمە سەرەتای دەسپێکی شورشی دووەمی بارزان بوو. لە تشرینی یەکەمی ساڵی 1945 دا، مەلا مستەفا لە گەل زیاتری 3700 بارزانی بەژداری لە کۆماری کوردستان دەکەن لە مەھاباد، کە 161 کەس خەلی گوندی پێندرۆ بوون و چەندین شەھید و بریندارانی بەرگری کوماری کوردسات خەڵکی پێندرۆ بوون. لە دوای ڕوخانی کۆماری کوردستان لە ساڵی 1947، مەلا مستەفا لە گەل زیاتر 500 ھەڤالانی دەپەرنەوە بوو ناو یەکێتیی سۆڤیەت کە 19 کەس پێندرۆی بوون. زیاتر لە 150 کەس لە گوندی پێندرو بەژداری شۆڕشی ئەیلوول و گوڵانیان کردووە، لە دوای ڕێکەوتننامەی جەزائیر، لە ساڵی 1975 زیاتر لە 116 خێزانی پێندرۆی ئاوارەی ئیران بوون. لە 25 ی حوزەیرانی 1978 ڕژیمی ئێراق تەواوی گوندەکانی ناو چەکە خاپورکردن و گوێزانەوە بوو کومەلگەکانی زورەملێ و خەلکێ پێندرۆ بوو کومەلگای بەحرکە گوێزانەوە. لە ساڵی 1983 ڕژێمی ئێراق 8000 بارزانی ئەنفال کرد کە 16 کەس لە گوندی پێندرۆ بوون، ئەو کاتە بەشێک لە پێندرۆیەکان گەڕانەوە بوو پێندرۆ گوندێکی نوێ یان درووست کرد لە بناری چیای بۆتین کە بەو شوێنە دەڵێن مڵانێ، بەڵام لە 1987 بوو جارێکیتر ڕژێمی ئێراق گوندەکەیان سووتاندو و خەلکەکە ئاوارەی ئیران بوون. لە پاش ڕاپەڕینی 1991 جارێکیتر خەلکەکە گەڕانەوە بوو گوندەکەیان، لەلایەن ڕێکخراوێکی بەریتانی لە ساڵی 1994 گوندیکی نوێ بە دووری 1٬5کم لە ڕوژئاوای پێندرۆ درووست کرا بەڵام لە ساڵی1997 ئەم جارە لە بەر شەری نێوان پەکەکە و تورکیا خاپور کرا.
$جوگرافیا$
پێندرۆ دەکەوێتە سەر 1325م لەسەر ئاستی دەریا و ڕووبەرەکەی لە سەڕوی 10 کم2، دە کەوێتە باکووری ھەرێمی کوردستان. زوربەی خاکی پێندرۆ لە شاخ و گرد پێکدێت، ھەروەھا زور بە کەمی لە دەشتێکی لار و لێژ پێکدێت. خالی ھەرە نزم لە پێندرۆ جۆگەی چەمایە کە 1274م لەسەر ئاستی دەریایە و خاڵی ھەرە بەرز چیای بۆتینە کە بەرزییەکەی 2534م. چیایە نزیکەکان چیای بۆتین و کێرێی سپیندارە یە و ئەگەر زیاتر بۆ باشوور بروێن چیای میسەک و کورێ ھورێ یە. لە ڕووی سنووری خاکەوە پێندرۆ ھاوسنوورە لە گەل گوندەکانی ئێدلبێ، زێت، بەنان، شیڤێ، دێزو، سپیندارێ، ناڤکورکا، بناڤیێ، سێلکێ، گیزا وڵاتی، ستوپێ، لێرا و دێرکێ. نێزیکترین شاروچکە شێروان مەزن ە کە بە دوری 14کم دەکوێتە باشووری ڕوژ ھەلات، شاروچکەی بارزان بەدوری 18 کم دەکوێتە باشوور و ھەولێری پایتەخت بەرێگای ئۆتۆمبیل 172 کم دوورە. زەوییە ھاوبەشەکانی گوند پێکدێن لە بۆتین، ملانێ، سەباسکی، چەما، لێری، گورێ، ئەلێی و سەر خنگێلی کەئەم شوێنانە بوو کشتوکاڵ بەکاردەھێنرێت. پێندرۆ ھیچ ڕووبارێی لێ نێیە بەڵام زور کانیاوی ھەیە کە گرنگترینیان کانی گوند، کانی میرا، کانی بوتینی، کانی ھەلارا، کانی سارداڤ، کانی جێفرێ، کانی ملانێ و لە چەندین کانیاوی تر پێک دێت
$گوندە ھاوسنوورەکان$
ھەکاری بەنان، شیڤێ دێزو، سپیندارێ، مەمیدا
ئێدلبێ، زێت باکوور بناڤیێ، ناڤکورکا
ڕۆژھەڵات پێندرۆ ڕۆژاوا
باشوور
سێلکێ، گیزا وڵاتی، ستوپێ، لێرا
$کەش و ھەوا$
بەگوێرەی پۆلێنکردنی ئاووھەوای کوپێن ئەو شوێنەی کە پێندرو لێ یە ئاووھەواکەی لە ھاویندا نیمچە گەرمە و لە زستانیشدا پلەی گەرماش دادەبەزێت بۆ پلەی ژێر سفر. بارانبارین لە ھەندێک ساڵدا لە 1500ملم زیاترە، لە مانگی بەفرانبار و ڕێبەنداندا یەک پارچە ناوچەکە سپی دەکات لە بەفر، بەڵام ئێستا وەک بەشێک لە دیاردەی گەرم بوونی زەوی ماوە و ڕێژەی بەفر و بارانبارینی تیا کەم بووەتەوە.
$زانیاریی کەشوھەوا$ بۆ پێندرۆ (2009–2016)
مانگی زایینی 1 2 3 4 5 6 7 8 9 10 11 12 ساڵ
-بەرزترین پلەی تۆمارکراو 13٫0
(55) 17٫0
(63) 20٫0
(68) 27٫0
(81) 33٫0
(91) 39٫0
(102) 44٫0
(111) 44٫0
(111) 40٫0
(104) 31٫0
(88) 22٫0
(72) 14٫0
(57) 44٫0
(111)
-نێونجی بەرزترین پلە 9٫5
(49) 12٫2
(54) 16٫2
(61) 23٫0
(73) 29٫6
(85) 36٫7
(98) 41٫0
(106) 40٫7
(105) 35٫2
(95) 27٫5
(82) 18٫8
(66) 12٫2
(54) 25٫2
(77)
-نێونجی ڕۆژانە 6٫1
(43) 8٫5
(47) 11٫7
(53) 18٫0
(64) 25٫6
(78) 31٫7
(89) 35٫3
(96) 34٫7
(94) 29٫1
(84) 22٫3
(72) 14٫6
(58) 7٫1
(45) 20٫4
(69)
-نێونجی کەمترین پلە 1٫8
(35) 3٫2
(38) 5٫0
(41) 9٫5
(49) 15٫6
(60) 21٫2
(70) 23٫6
(74) 22٫2
(72) 17٫3
(63) 13٫5
(56) 7٫6
(46) 3٫5
(38) 12٫0
(54)
-کەمترین پلەی تۆمارکراو −9
(16) −12
(10) −2
(28) 10٫0
(50) 14٫0
(57) 20٫0
(68) 22٫0
(72) 20٫0
(68) 14٫0
(57) 9٫0
(48) −1
(30) −5
(23) −12
(10)
-نێونجی باران بارین میلیمەتر 155٫1
(6٫11) 91٫0
(3٫58) 143٫6
(5٫65) 89٫1
(3٫51) 51٫0
(2٫01) 2٫9
(0٫11) 1٫5
(0٫06) 1٫3
(0٫05) 3٫9
(0٫15) 53٫9
(2٫12) 85٫0
(3٫35) 141٫6
(5٫57) 819٫9
(32٫28)
نێونجی بەفر بارین سانتیمەتر 12٫0
(4٫7) 34٫3
(13٫5) 16٫9
(6٫7) 1٫0
(0٫4) 0٫0
(0) 0٫0
(0) 0٫0
(0) 0٫0
(0) 0٫0
(0) 0٫0
(0) 0٫0
(0) 7٫2
(2٫8) 71٫4
(28٫1)
نێونجی ژمارەی ڕۆژە باراناوییەکان 12٫3 10٫5 14٫8 12٫5 10٫7 3٫7 0٫5 1٫5 2٫3 8٫5 9٫8 11٫1 98٫2
نێونجی ژمارەی ڕۆژە بەفراوییەکان 2٫2 3٫6 5٫5 0٫9 0٫0 0٫0 0٫0 0٫0 0٫0 0٫0 0٫0 1٫7 13٫9
نێونجی شێی ڕێژەیی (٪) 64٫8 60٫8 58٫8 51٫5 37٫3 22٫8 18٫6 18٫7 24٫7 36٫8 47٫8 59٫2 41٫8
$دیمۆگرافیا$
پێندرۆ سێیەم گەورەترین گوندە لە ناوچەی مزووری باڵا. بەپێی ئامارەکانی ساڵی 2017 کە لەلایەن محەمەد عەلی سەعید پێندروی کراوە، ژمارەی دانیشتووانی پێندرۆ 2547 کەس بووە، ڕەگەزی مێ 1290 کەسە کە دەکاتە 50٫65٪ ڕێژەی خەڵکی گوند و ڕەگەزی نێر 1257 کەسە کە دەکاتە 49٫35٪ ڕێژەی خەڵکی گوند. زیاتر لە نیوەی خەڵکی پێندرۆ لە بەحرکە دەژین. بەشێکی زوری خەڵکی پێندرۆ قوتابین و ئەوانی تر زیاتر بە کاروباری کارمەندی حکوومەت، کاری تایبەت پێشمەرگاتی، دوکانداری، بازرگانی، کشتوکاڵی، ئاژەڵداری بەسەر دەبەن.[11]
$هاووڵاتیانی پێندرو ی لە ھەرێمی کوردستان$ (2017)
ژمارە ناوی شوێن ژمارەی خێزان
1 بەحرکە 342
2 ھەولێر 67
3 پیرمام 59
4 سۆران 46
5 بارزان 18
6 دھۆک 16
7 ڕێزان 11
8 بلێ 9
9 سیرێی 5
10 زاخۆ 1
11 سێلکێ 1
12 گۆڕەتوو 1
13 شانەدەر 1
14 شاخۆلان 1
پێندرۆی لە تاراوگە (2017)
ژمارە ناوی شوێن ژمارەی خێزان
1 ئەمریکا 10
2 ئەڵمانیا 8
3 سوید 7
4 دانمارک 5
5 ڕووسیا 5
6 ھۆلەند 4
7 بەڕیتانیا 3
8 کەنەدا 2
9 ئوسترالیا 1
پەروەردە
مامۆستا و قوتابی قوتابخانەی پێندرۆ 1968
یەکەم جار لە مێژووی پێندرۆ لە ئەیلوولی 1960 قوتابخانەیەکی سەرەتایی لەخانوویەکی بچووک دەستی بەخوێندن کرد، مامۆستا محەمەد چیچۆ پێندروی ڕولێکی بالای بینیوە لە ھێنانی ئەو قوتابخانە بوو پێندرۆ، سەرەتا یەک پۆل قوتابی تیادا دەیانخوێند. بە گوێرەی ئاماری ساڵی 2017 کە لەلایەن محەمەدعەلی سەعید پێندروی کراوە، لە ھەموو قۆناغەکانی خوێندندا گوندی پێندرو 794 قوتابی بوونە. لە شارۆچکەی مێرگەسۆر دا، گوندی پێندرۆ یەکیێکە لەو گوندانە کە ئاستێکی ھەرە بەرزی ھەیە لە پەروەردە.[11][12]
دەرچووی پەیمانگا، زانکۆ و خوێندنی باڵا
ژمارە بڕوانامە نێر مێ کۆ
1 پەیمانگا 65 77 142
2 زانکۆ 131 98 229
3 دیبلۆمی باڵا 2 0 2
4 ماستەر 14 4 18
5 دکتۆرا 4 2 6
قوتابی لە ھەموو قوناغێکی خوێندن دا
ژمارە قوناغ نێر مێ کۆ
1 بنەرەتی و ئامادەیی 343 310 653
2 پەیمانگا 16 17 33
3 زانکۆ 59 42 101
4 ماستەر 1 1 2
5 دکتۆرا 4 1 5
ژیانی ژینگەیی
گوند نشینەکان خەریکی لێکردنەوەی توێکلی بایەم ن لە پێندرۆ 2007
پاراستنی ژینگە لە دەڤەری بارزان دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی شێخ عەبدولسەلامی بارزان و شێخ ئەحمەدی بارزان، کە زیاد لە سەد ساڵە لەلایەن پێشەوای خانەدانی بارزان بە میرات ماوەتەوە. پێندرو وەکوو گوندیک لە دەڤەری بارزان ژینگەیەکی دەوڵەمەندی ھەیە لە دارستان و ئاژەڵی کێوییەکان، بەڵام بەردەوام لەلایەن دوژمنانی کوردستان دەستدرێژی کراوە سەر ژینگەی دەڤەری بارزان و بەوھۆیەشەوە ھەزاران جۆر ئاژەڵی کێویی لەناوچوون، بێجگە لە سووتانی بەشێکی زوری دارستانی ئەو دەڤەرە.[13][14][15]
ڕوەک
ناوچەی پێندرۆ و دەور و بەری بە سەدان جۆری ڕوەک دەوڵەمەندە، زیاتر لە 70٪ خاکی پێندرۆ لە دارستان پێک دێت، وەکوو بەڕوو، مازوو، سماق، گوێز، چنار، قەزوان، دارمێو، ھەرمێ، سێو، ھەنار، قۆخ، کرۆسک، ھەنجیر، بادەم، توو، سپیندار و دەیان جۆری داری تر. لە پێندرۆ و ناوچەکە گژوگیای کێوی جۆراوجور دەڕوێ وەک کوارگ، کەنگر، کاردوو، شنگ، ڕێواس، لۆ، لووشە، مەندۆک و گژوگیا بەھارییەکانی دیکە. لە گوڵەکاندا وەکوو نێرگز، ھەڵاڵەبرمە، لاولاو، وەنەوشە، ھێرۆ، شەوبۆ، مەرزە، وەرکەمەر، ڕەبەنیک و چەندین گوڵی تر.[16][17]
گیانلەبەران
شیردەر
ئەو گیانلەبەرە کێوییانە کە لە پێندرۆ و دەڤەرەکە ھەن پێک دێن لە بزنی کێوی، ورچ، پڵنگ، سمۆرە، بەراز، گورگ، کەمتیار، چەقەڵ، چالگ، سیخوڕ، ڕێوی، کەروێشک، ژووشک و چەند جۆرێکی تر.[18]
باڵندە
ھەموو ساڵی بە دەیان ھەزار باڵندەی جۆراوجۆر دەربازی پێندرۆ و ناوچەکە دەبن، ئەم باڵندانە ساڵانە دوو جار کۆچ دەکەن لە وەرزی زستان لە قەوقازەوە بۆ باشووری ئێراق و باشووری ڕۆژھەڵاتی ئیران و لە وەرزی بەھار دەگەرێنەوە، بەشێکی زور لەم باڵندانە دەمێنەوە لە ناوچەکە. تەواوی ناوچەکە خالی وەستانی ھەزاران بالندەیە کە کۆچ دەکەن لەنێوان ئەورووپای ڕۆژھەڵات و ئەفریقای ڕۆژھەڵات، قوڵینگەکان لەکاتی کۆچکردن ھەندێک جار لە بەر خراپی کەش و ھەوا کەمێک دەمێنەوە لە ناوچەکە. ئەمانەش ھەندێک لەو باڵندانەن کە لە ناوچەکە ھەن کەو، ھەڵۆ، شەھێن، داڵاش، شاوە، حاجی لەق لەق، کۆتر، کوند، کەندەسمە، چوڕە، ڕەشیشە، ڕەشیشەکان، گۆرەویچنە، قەلەڕەش، ڕیشۆڵی، بە دەیان جۆری چۆلەکە، فشە کڵاونە، کوڕکوڕە، مراوی، داوەکۆستە و بە سەدان جۆری باڵندەی تر.[19]
خشۆکەکان و ئەوانی تر
لە گیانەوەرە خشۆکەکان زیاتر لە دە جۆر مار ھەن، دەیان جۆر لە مارمێلکە و چەند جۆرێک لە کیسەڵ. لە بنەماڵەی وشکاوی چەند جۆورێک لە بۆق. لە کۆمەڵەی بێبڕبڕەکان وەکوو ھەنگ، دەیان جۆری پەپوولە، دەیان جۆری کوللە، دەیان جۆری مێشوولە و ھەزاران جۆری تری ئەم کۆمەڵانە لە ناوچەکە ھەن.[20]