图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 518,902
图片 106,237
书籍 19,341
相关文件 97,356
Video 1,397
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
حەسۆ میرخان
小组: 传记 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English1
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

حەسۆ میرخان

حەسۆ میرخان
ژیاننامە
حسۆ میرخان دۆلەمەری ساڵی 1927 لە گوندی خەرد ن-ی سەر بە شارەدێی گۆڕەتوو لە قەزای مێرگەسۆری پارێزگای هەولێر لەدایکبووە. لە یەکێتی سۆڤیەت خوێندوویەتی و ساڵی 1954 بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە زانکۆی تاشکەند-بەشی ئەندازیاری ڕێگاوبان وەرگرتووە. هەر لە یەکێتی سۆڤیەت هاوسەرگیری کردووە و کچێکیان هەبووە. دوای گەڕانەوەی لە یەکێتی سۆڤیەت، ساڵی 1959 بە فەرمانبەر لە فەرمانگەی کشتوکاڵی کەرکووک دامەزراوە، دواتر گواستراوەتەوە بۆ بێتواتە. لە دەستپێکی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول لە ناوچەی شەمکان و ئەترۆش تا دەگاتە نزیک بابلۆی سەر بە قەزای دهۆک کاری ڕووپێوی کردووە. زمانەکانی کوردی، فارسی، تورکی و ڕووسی زانیوە.
خەباتنامە
دوای ئەوەی لە سەردەمی جەنگی دووەمی جیهانیدا و بە دیاریکراوی لە ساڵی 1940 شێخ ئەحمەدی بارزانی و تەواوی بنەماڵەکەی لە ناسریەوە ڕاگوێزرانە سلێمانی، حسۆ میراخان دۆلەمەری یەکێک بوو لە و کەسانە کە هەوڵی دەدا بنەماڵەی بارزانی کە لە سلێمانی دەستبەسەربوون، بگەڕێنێتەوە ناوچەی بارزان و هەربۆیەش لەلایەن حکومەتی ئێڕاقییەوە داواکراوبوو.
دوای هەڵگیرسانی شۆڕش، ساڵی 1943 پەیوەندی بە ڕیزەکانی شۆڕشی دووەمی بارزانەوە کردووە. لە 2ی تشرینی یەکەمی هەمان ساڵ بەشداریی گرتنی بنکەی پۆلیسی شانەدەر و لە 12ی تشرینی یەکەمیش بەشداری گرتنی بنکەی پۆلیسی خێرەزۆک و لە 5ی ئەیلوولی 1945 بەشداری گرتنی بنکەی پۆلیسی مەیدان مۆریکی کردووە و لەم شەڕەی دواییاندا بریندار بووە و هەروەها بەشداریی گرتنی بنکەی پۆلیسی شێروان مەزنیشی کردووە. بەم هۆیەوە لە 19ی ئابی 1945 بە فەرمانی دادگای عورفیی سەربازی دەست بە سەر گشت موڵک و ماڵە گواستراوە و نەگواستراوەکانیدا گیراوە.
لە 11ی تشرینی یەکەمی 1945 و لە دوای نسکۆی شۆڕشی دووەمی بارزان، لەگەڵ مستەفا بارزانی و هەڤاڵانی دەپەڕنەوە ڕۆژهەڵاتی کوردستان. دوای دامەزراندنی کۆماری دیموکراتی کوردستان لە مەهاباد، لە 31ی ئاداری 1946 لە چوارچێوەی هێزی بارزاندا بەرگری لە کۆمار کردووە و لە شەڕەکانی بەرەی سەقز لە کۆماری دیموکراتی کوردستان بەشداریکردووە.
دوای ڕووخانی کۆماری کوردستان لە مەهاباد و گەڕانەوەی بارزانی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە بۆ باشووری کوردستان، بەشداریی شەڕی نەغەدە و شەڕی شنۆی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کردووە، هەروەها لەو پێشمەرگانە بووە کە لە ڕێکەوتی 19/4/1947 لە ڕێگای (خواکوڕک و دەشتی بەرازگرەوە) بە خاکی کوردستانی باکووردا گەڕاوەتەوە ناوچەی شێروان و مزوری.
دوای گەڕانەوەیان، جەنەڕاڵ مستەفا بارزانی لە ڕێکەوتی 15/5/1947 لە گوندی ئەرگۆش کۆبوونەوەیەک بە هەڤاڵانی دەکات و سەرپشکیان دەکات لە مانەوە، یان چوون بەرەو یەکێتی سۆڤیەت، لەوێدا تەواوی هەڤاڵانی بڕیاری بەردەوامیدان و ڕۆیشتن بەرەوە یەکێتی سۆڤیەت دەدەن، لە 23ی ئایاری 1947 یاوەریی جەنەڕاڵ مستەفا بارزانی کردووە بەرەو یەکێتی سۆڤیەت و لە شەڕی گەلی قتور و شەڕی پردی ماکۆ بەشدارییکردووە و دوای سەختی و ماندووبوونێکی زۆر، لە 18ی حوزەیرانی 1947 لە ڕووباری ئاراس کە دەکەوێتە سنووری نێوان ئێران و یەکێتی سۆڤیەت، بەرەو سۆڤیەت پەڕیوەتەوە.
دوای گەیشتنیان بە یەکێتی سۆڤیەت، لە 19ی حوزەیرانی 1947 لەگەڵ گشت هەڤاڵانی لە شاری نەخچەوانی کۆماری ئازەربایجان بۆ ماوەی چل ڕۆژ لە کۆمەڵگایەکی سەرئاوەڵا کە بە تەلی دڕکاوی دەورەدرابوو، دانران و لەلایەن کۆمەڵێک سەربازەوە پاسەوانییان لێدەکرا و لە ڕووی خۆراک و پۆشاک و هاتوچۆوە وەکو دیلی شەڕ مامەڵەیان لەگەڵدا کراوە. دواتر لەسەر بڕیاری حکوومەتی سۆڤیەت بەسەر ناوچەکانی ئاغدام و لاچین و ئایولاخ و کەلبەجەر لە کۆماری ئازەربایجان دابەشکران. لە 10ی کانوونی یەکەمی 1947 گواستراونەتەوە بۆ سەربازگەیەک لەسەر دەریای خەزەر لە باکۆی پایتەختی کۆماری ئازەربایجان و لە ڕێکەوتی 23ی هەمان مانگدا جلوبەرگی سەربازییان پێدراوە و بە سەرپەرشتی ئەفسەرانی کۆماری ئازەربایجان ڕۆژانە هەشت کاتژمێر مەشقی سەربازییان پێکراوە. لە هەمانکاتدا ڕۆژانە بۆ ماوەی چوار کاتژمێر لە لایەن هەندێک لە هەڤاڵەکانیانەوە کە خوێندەواریان هەبوو وانەی فێربوونی زمانی کوردییان پێگوتراوەتەوە.
پاش مامەڵەی خراپی جەعفەر باقرۆڤ لەگەڵ هەڤاڵانی، بارزانی بڕیاردەدات کەمپە سەربازییەکەی لە 29ی ئابی 1948 لە کۆماری ئازەربایجانەوە بگوازێتەوە بۆ کۆمەڵگای چرچوک لە نزیک تاشکەندی پایتەختی کۆماری ئۆزبەکستان و لەوێش لە مەشقی سەربازی بەردەوام دەبن.
لە ئاداری 1949 لەگەڵ هەڤاڵانی بە شێوەی دەستە و تاخم بە شەمەندەفەر بەسەر گوندە هەرەوەزییەکانی یەکێتی سۆڤیەتدا دابەشکران و لە کێڵگەی کۆلخۆزەکان(ئەو زەویانەی خەڵک بە کرێ لە حکومەت دەیگرتنەوە و دواتر بەشی حکومەتیان دەدایەوە) کاریان دەکرد.
دوای هەوڵێکی زۆر و ناردنی چەندین نامە لەلایەن جەنەڕاڵ بارزانییەوە بۆ ستالین، دواجار نامەیەک دەگاتە دەست ستالین کە تێیدا بارزانی باسی دەردەسەرییەکانی هەڤاڵانی خۆی دەکات و ئەویش دەستبەجێ بڕیاری پێکهێنانی لێژنەیەک دەدات بۆ لێکۆڵینەوە لە بارودۆخی هەڤاڵانی بارزانی و دواجار بڕیاری لێژنە ئەوە دەبێت کە هەموویان لە شاری ڤریڤسکی کۆبکرێنەوە، بۆیە ناوبراو لە مانگی تشرینی دووەمی 1951 دەچێتە شاری ڤریڤیسکی لە سۆڤیەت.
دوای شۆڕشی 14ی تەموزی 1958 لە ئێڕاق و گەڕانەوەی جەنەڕاڵ مستەفا بارزانی، لە 25ی شوباتی 1959 و بەپێی هەردوو ماددەی سێیەم و حەوتەم و بڕگەی (أ) لە ماددەی دەیەم و کارکردن بە ماددەی (11) بە پشت بەستن بە یاسای هەموارکراوی ژمارە 19 لە ساڵی 1959 دا، خۆی و هەڤاڵانی بەر لێبوردنی گشتی کەوتوون.
دوای دەرچوونی فەرمانی لێخۆشبوونیان، لە 16ی نیسانی 1959 لەگەڵ هەڤاڵانی بە کەشتیی گرۆزیا لە ڕێی بەندەری بەسرەوە لە باشووری کۆماری ئێڕاق گەڕاوەتەوە کوردستان.
ساڵی 1961 بەشداریی شۆڕشی ئەیلوولی کردووه. لە کانوونی یەکەمی 1961 کرا بە فەرماندەی میحوەری ڕۆژهەڵاتی گەلی زاوێتە. لە 21ی تشرینی یەکەمی هەمان ساڵ بە بڕیاری مەلا مستەفا بارزانی بۆ ڕێکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە، کرا بە سەرقۆڵ لە گوندی سینای ناوچەی نێروە لە دهۆک. لە 12ی کانوونی یەکەمی 1961 بەشداری شەڕی گەلی زاویتە لە میحوەری پێنج کردووە، هەروەها بەشداریی شەڕی پردی بلبل و شەڕی گەرووی لۆمانا - و شەڕی دەشتی سلێڤانە و شەڕی گەرماڤا عەبدی حاجی ئاغا و سەرسنگ و چیای پیرس و سوار و شەڕی سپیندار و شەڕی ئەترۆش و شەڕی چیای بێخێری کردووە.
ساڵی 1962 لە شێخان فەرماندەی هێز بووە و هەمان ساڵ بنکەی بێتەلی قەزای شێخان لە ژێر فەرماندەیی ئەو دابووە. هەر لەو ساڵەدا بەشداریی شەڕی بریفکا و شەڕی مرێبای کردووە و لە ڕێکەوتی 23 ئاداری 1962 بەشداری شەڕی باعەدرێی کردووه. ڕێکەوتی 28 ئایاری 1962 بەشداریی شەڕی سەری بەردی کردووە. لە ڕێکەوتی 14 لەسەر 15ی حوزیرانی 1963 بەشداریی شەڕی سەری ئاکرێی کردووە. لە ڕێکەوتی 4ی تشرینی یەکەمی 1964 بۆ ڕێکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگه، کرا بە فەرماندەی هێز لە ئاکرێ و شێخان کە سەر بە لەشکری یەکی بادینان بووە.
لە ڕێکەوتی 7ی تشرینی یەکەمی 1966 بەشداریی کۆنگرەی دامەزراندنی ئەنجومەنی سەرکردایەتی شۆڕشی لە گوندی گردە سپیان لە سلێمانی کردووە. لە 4ی ئاداری 1967 لەسەر بڕیاری مەلا مستەفا بارزانی بووە بە نوێنەری شاری موسڵ و دەوروبەری بۆ چارەسەرکردنی گیروگرفتی هاووڵاتیان و هێزەکانی پێشمەرگە و لە ڕێکەوتی 16 ئاداری 1967 دەستبەکاربووە.
دوای ڕێکەوتننامەی 11ی ئازار و هەبوونی پەیوەندی باش لەنێوان ئەنجوومەنی سەرکردایەتی شۆڕش و حکومەتی ئێڕاق، لە 3ی تشرینی دووەمی 1971 بە فەرمانی ئەحمەد حەسەن بەکری سەرۆکی ئەنجومەنی سەرکردایەتی شۆڕش پلەی ڕائیدی پۆلیسی کاتیی پێدراوە و بووە بە فەرماندەی فەوجی نۆیەمی پاسەوانی سنووری ئاکرێ و شێخان.
ساڵی 1974 گەڕاوەتەوە سەر کاری پێشووی خۆی کە فەرماندەی هێز بووە لە ئاکرێ و شێخان. ساڵێک دواتر و دوای نسکۆی شۆڕشی ئەیلوول، وەک پەنابەر ڕوودەکاتە وڵاتی ئێران و لە کۆمەڵگای زێوە نێشتەجی دەبێت، دواتر دەچێتە مەشهەد. بە فەرمانی مەلا مستەفا بارزانی ماڵی خۆی دەگوازێتەوە بۆ کەرەج و پاشان لە کۆمەڵگای زێوە نیشتەجێ دەبێت.
دوای ئەوەی لە ساڵی 1976 شۆڕشی گوڵان لە ژیلەمۆی شۆڕشی ئەیلوول هەڵدەگیرسێتەوە، بەشداریی شۆڕشی گوڵانی کردووە و فەرماندەی هێز بووە. ساڵی 1978 ئەو کاتەی بومەلەرزە لە شاری تەبەسی ئێرانی دا، نوێنەری ئیدریس بارزانی بوو بۆ سەردانکردنی کوردانی ئاوارەی ئەو شارە.
لە ڕێکەوتی 4ی تشرینی دووەمی 1979 بەشداریی کۆنگرەی نۆیەمی پارتی دیموکراتی کوردستانی کردووە و لەم کۆنگرەیەدا دەبێتە فەرماندەی کەرتی یەکەم لە سنووری مەرگەوەڕ و تەرگەوەڕ کە بارەگاکەی لە ڕاژان بووە و بەرپرسیاریەتی پاراستنی مەکتەبی سیاسی پێسپێردرابوو.
ساڵی 1983 بەشداریی لە شەڕی دۆڵی شەهیدان کردووە و لەم شەڕە بریندار بووە و لە هەمان ساڵ بەشداری شەڕی قەندیلی کردووە و لەوێش برینداردەبێت. لە ڕێکەوتی 19ی تەموزی 1988 بەشداریی داستانی خواکوڕکی کردووە و هەروەها بەشداری شەڕی زۆزک و شەڕی هەندرێن و شەڕی شێروان مەزنی کردووە. لە ڕێکەوتی 2 کانوونی یەکەمی 1989 بەشداریی کۆنگرەی دەیەمی پارتی دیموکراتی کوردستانی کردووە لە مەرگەوەڕ.
ساڵی 1991 گەڕاوەتەوە باشووری کوردستان و لەگەڵ مولازم بابەکر زێباری ئەرکەکانی ڕاپەڕینی لە ناوچەی بادینان پێسپێردراوە. لە ڕێکەوتی 16ی ئابی 1993 بەشداریی کۆنگرەی یازدەیەمی پارتی دیموکراتی کوردستان–یەکگرتووی لە هەولێر کردووە وساڵی 1993 کراوە بە بەرپرسی لێژنەی باڵای کۆمەڵایەتی ناوچەی بارزان. لە چوارچێوەی ئاهەنگەکانی یۆبیلی زێڕیندا 1996 لەلایەن سەرۆک مەسعود بارزانییەوە میدالیای بارزانی پێبەخشراوە.ساڵی 1996 کۆچی دوایی کردووە[1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览9,982
HashTag
来源
相关文件: 2
挂钩项目: 3
小组: 传记
Date of Death: 13-08-1986
No specified T3 82: 涅伽达
No specified T3 85: 南库尔德斯坦
性别:
Technical Metadata
这资料的版权已发出Kurdipedia的项目的所有者!
项目质量: 99%
99%
添加( هاوڕێ باخەوان 09-03-2010
此产品最近更新( سەریاس ئەحمەد ):14-12-2022
URL
此产品根据Kurdipedia的美元尚未敲定!
此产品已被浏览9,982
Attached files - Version
类型 Version 编者名称
照片文件 1.0.134 KB 09-03-2010 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 518,902
图片 106,237
书籍 19,341
相关文件 97,356
Video 1,397
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!