- لە سەرەتای ئەم سەدەیەدا، ژمارەی شێخەکانی کوردستان، بەشێوەیەکی سەیر زێدیکرد و پلەوپایەی ڕامیاریشیان پەرەی سەند.
- نێوەڕاستی ئەم سەدەیە: هەموو ساڵێک بەهای ئەو کەلوپەلانەی کە لە باکووری وڵاتدا دەنێردرایە دەرەوە، 700 هەزار پاوەنی ئیستەرلینی بوو.
- حاجی عەبدوڵڵا بەگ لە شاری هەولێر، خانوویەک لەسەر قەڵای هەولێر دروست دەکات و لە بناغەکەیدا تەرمێکیان دۆزیوەتەوە کە زۆر کۆن بووە و هیچ جێگایەکی تەرمەکە تێک نەچووە، بەڵام دوای ئەوەی کە هەندێک هەوا لێی داوە، تێک چووە، ئەمەش لەوانەیە تەرمێکی مۆمیاکراو بێت.
- لەم سەدەیەدا، ژمارەی دانیشتوانی شاری مەهاباد - سابڵاخ، پێنج هەزار کەس بووە.
- سەرەتای ئەم سەدەیە: شاری ئامێدی پایتەختی میرنشینی بادینان، شارێکی گەورە بووە و 1000 بنەماڵەی کورد و 200ی جوولەکە و 50ی ئاسووری و ئەرمەنیی تێدابووە.
- نیوەی دووەمی ئەم سەدەیە: لەدایکبوونی هۆزانەوان ناجی، لە ناوچەی قەراخ، نێوی محەمەد بووە و لە چارەکی یەکەمی سەدەی داهاتوودا کۆچی دوایی کردووە.
- کۆمەڵێک لە هۆزی جاف جیابوونەوە و پاڵیاندا بە هۆزی گۆرانەوە.
- لەم سەدەیەدا لە شاری سیواس لە %35ی دانیشتوانی ئەرمەن بووە و لە 166 بازرگان کە تێیدا بووە، 125 ئەرمەن بوون. لە 37 خاوەن بانک 32یان ئەرمەن بووە، لە 9800 بازرگانی بچووکدا، 6800یان ئەرمەن بوون. 150 کارخانەی پیشەسازیی تێدا بووە و 130یان هی ئەرمەن بووە. لە شاری وان، لە %98ی بازرگانی بە دەست ئەرمەنەوە بووە، لە %80ی کارگەری زەوی و لە %20ی ئاژەڵداریش بە دەست ئەرمەنەوە بووە. گەورەترین ئەو کەسانەی کە شتومەکیان دەکڕی، هەموویان ئەرمەنی بوون. لە نێو 50 سووخۆردا 30یان ئەرمەن بوون و بیستیان تورک. تەنیا 20 کەس پارەیان دەگۆڕییەوە کە هەموویان ئەرمەن بوون. لە نێو 1100 خاوەن پیشەدا تەنێ 80یان تورک بوون و ئەوانی تر ئەرمەن بوون. بازرگانی میوە 200 کەس بوون و نیوەیان ئەرمەن بوون. هەموو خاوەن پیشە سەربەستەکانی وەکو پزیشکی و دەرمان فرۆشی و پاررێزەری و هتد، هەموویان ئەرمەن بوون.
- نێوەڕاستی ئەم سەدەیە: بەپێی ئاماری نووسەرێکی نەناسراو کە باسی کوردی کردووە، کوردەکانی دەرسیم نزیکەی 140000 کەس بوون، هەروەها ئەندراتێکی ڕۆژهەڵاتناس دەڵێت کە ژمارەی هەموو دەرسیم 200000 کەس بووە، ژمارەی کوردە قزڵباشەکانی دەرسیمیش لە خوت و توژیک، نزیکەی 100000 کەس بوون.
- هێرشی ئێران بۆسەر کوردستان، کە پەنجا کوردیان بە یەکجار لە سێدارەدا.
- یان ساڵی داهاتوو: نووسینی پەرتوووکی زوبدەت ئەلتەواریخی سەنەندەجی لەلایەن محەمەد شەریفی قازییەوە.
- کۆچی دوایی هۆزانەوان سڵێمان بەگی زەنگنە ناسراو بە زەبونی.؟
- لەدایکبوونی هۆزانەوان و مێژوونووس مەستوورە خانمی سنەیی، نێوی ماە شەرەف کچی حەسەن بەگ حەمە ئاغای نازری سنەیییە. نێوبراو پەڕتووکێکی لەسەر مێژووی ئەردەڵان نووسیوە. هەروەها هەڵبەستی مەستوورەی نالی بەسەر ئەمدا هەڵدراوە.
- لەدایکبوونی هۆزانەوانی کورد، سالمی ساحێبقران.
- عوسمانییەکان ئاکرێیان داگیرکرد و لە ئامێدییان دابڕی و قوبادبەگیان کردە فەرمانڕەوای.
- کۆتایی ئەم سەدەیە: ڕۆژهەڵاتناس ئا. سۆتسین، پەڕتووکێکی لە بارەی ڕێزمانی کوردییەوە بڵاوکردەوە.
کوردیپێدیا، ڕۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 大事年表