- لەدایکبوونی ئیبراهیم ئەحمەد، لە شاری سلێمانی.
- سەرەتای ئەم ساڵ: سیخورەکانی ئەڵمانیا ڕژانە نێو ورمێ و نێوچەکانی تری خۆرهەڵاتی.ک.
- بەهاری ئەم ساڵ: ڕوودانی ڕاپەڕینێک لە ناوچەی بەدلیس.
- هاوینی ئەم ساڵ: دەسپێکردنی شەڕی پارتیزانی لە دژی تورک لە نێوچەکانی ئەنادۆڵدا.
- گۆڕینی نێوی گۆڤاری ڕۆژی کورد بە هەتاوی کورد.
- نێوەڕاستی ئەم ساڵ: ئەڵمانەکان و تورکەکان، تا ڕادەیەکی زۆر توانییان لە خۆرهەڵاتی.ک سەرکەوتن بە دەست بهێنن و هەڵوێستی ڕووسی تێدا لاواز بکەن.
- ڤیلهێلم باخمان، وتارێکی سەربازیی لەسەر ڕێگەکانی نێوان موسڵ و وان بە ئەڵمانی بڵاوکردەوە.
- دەستپێکردنی جەنگی جیهانیی یەکەم.
- عادیلە خانمی ژنی وەسمان پاشای جاف فەرمانڕەوایی هەلەبجە دەکات.؟
- گەشتی جی. ئی. هابەرد، بۆ کوردستان.
- عەبدولسەلام بارزانی و سمکۆ، چوون بۆ تەفلیس.
- پەیوەندیکردنی سەرانی ڕاپەڕینەکەی بەدلیس: مەلا سەلیم ئەفەندی و هاوڕێیانی لەگەڵ کاربەدەستانی ڕووسیدا.
- داگیرکردنی نێوچەکانی وانی باکووری .ک لەلایەن هێزەکانی ڕووسەوە.
- بەشداریکردنی کوردێکی زۆر بەنێوی جیهادەوە لە سووپای عوسمانیدا و لە دژی ڕووسەکان، کە بووە هۆی کوژرانی ژمارەیەکی زۆری کورد.
- لەدایکبوونی کاکە زیاد لە کۆیە.
- سمکۆ، عەبدولڕەزاق بەدرخان و سەید تەها شەمزینی، ڕێکەوتنێکیان لەگەڵ ڕووسەکاندا بەست، تاوەکو بەیارمەتیی ئەوان شۆڕش بکەن، بەڵام بەهۆی شۆڕشی ئۆکتۆبەرەوە هیچیان بۆ نەکرا.
- لەم ساڵەدا، نێوی سمکۆ بە شێوەیەکی فراوان لە نێو دەزگاکانی دیپلۆماسیی ڕووس، بریتانیا، تورکیا و ئێراندا هاتووە و باڵوێزخانەکانی هەموویان لە وەزارەتی دەرەوەیاندا فایلێکی تایبەتیی گەورەیان بۆ تەرخان کردووە.
- د.ا، گۆڤاری کوردستانی لە چاری خوی داخست.
- نرخی نانێک لە سلێمانی تا سەرەتای جەنگی جیهانی دوو پوول بووە و پاشان بووەتە ئانەیەک، واتە 4 فلس.
- مەقسوود بەگ، پاشان عەلی ڕەزا بەگ بووە فەرمانڕەوای سلێمانی.
- عوسمانییەکان لەم ساڵەدا، ژمارەی کوردی تورکیایان بە 2.527.840 کەس داناوە.
- لەم ساڵەدا، ژمارەی خوێندکارانی نێوەندیی سلێمانی، 163 کەس بووە.
کوردیپێدیا، ڕۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 大事年表