- ئەمڕۆ سەرلەبەیانی زوو کاتژمێر 4، داگیرکەری تورکی بە دەیان هەزار سەرباز و 2 هەزار جاشی باکوور و 250 تانک و پشتیوانیی ئاسمانییەوە هێرشی کردە سەر باشووری کوردستان بۆسەر بنکەکانی پکک، ئەم هێرشە بە ڕێکخستن لەگەڵ پارتیدا بوو و تەواوی ڕۆژنامەنووسانی جیهانییان لە ناوچەی هێرشەکان دوورخستەوە. ئێڕاق یاداشتێکی تووندی دایە تورکیا، تاوەکو بکشێتەوە، چونکە ئەم هێرشەی تورک دەستدرێژییە بۆسەر شکۆی ئێڕاقی. ادت، ڕایگەیاند: کە ئەم هێرشە لەسەر خواستی پارتییە و هەروەها وتی کە تاوەکو ئێستێ 30 پێشمەرگەی پکک کوژراون. ئەم هێرشەی تورک 15یەمین هێرشە کە لەم 10 ساڵەی دواییدا کردبێتییە سەر باشووری.ک.
- هەندێک سەرچاوە ئەوەیان ڕاگەیاند کە د.ت، بۆ لێدانی بنکەکانی پکک، نەخشەی سەربازیی ئیسرائیلی بەکاردێنێت.
- ا.د.ت ڕایگەیاند، کە هێزەکانی پارتی بە پاڵپشتی هێزی ئاسمانیی تورک هێرشیان کردە سەر بنکەکانی پکک لە نێوچەکانی حاجی هۆمەران و خواکوڕک و چیای گارا و مەتین.
کوردیپێدیا، ڕۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 大事年表