- سەرەتای ئەم مانگە: د.ق هێزەکانی موجاهیدینی خەلقی لە ناوچەکانی مەخموور مۆڵدا، لەلای هێزەکانی پکک.
- ئەم مانگە: د.ق ئاگاداری 700 ماڵی کوردی لە کەرکووک کرد تاوەکو شاری کەرکووک بەجێبهێڵن.
- بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی سکچوون لە سلێمانی.
- د.ق، بڕیاریدا کە 3 ملیۆن پەڕتووکی قوتابخانە بۆ باشووری کوردستان بنێرێت.
- نێوەڕاستی ئەم مانگە: گیرانی کەشتییەک لە کەنارەکانی ئیتالیا کە 275 پەناهاندەی کوردی لەسەربوو.
- ئەم مانگە: نزیکەی 10 هەزار کوردی باکوور لە ئەڵمانیا وەک هەواداری پکک لای دەستەڵاتی ئەڵمانی خۆیان ناونووسکرد.
- نێوەڕاستی ئەم مانگە: دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپی 222 هەزار دۆلار سزای تورکیایدا، چونکە پارتی دیموکراتی کرێکاریی کوردی قەدەغەکردووە، چونکە بڕیاری قەدەغەکردنەکە دادپەروەرانە نەبووە.
- نێوەڕاستی ئەم مانگە: هێرشێکی ئیسلامییەکان بۆسەر هێزەکانی پارتی لە گوندی قەسرێ.
- کۆتایی ئەم مانگە: چوونی وەفدێکی ژووری بازرگانیی ئێڕاقی بۆ سلێمانی بۆ بەهێزکردنی بازرگانی لە نێوان شارەکانی ئێڕاق و سلێمانیدا.
- ئەم مانگە: د.ق گەمارۆی ئابووریی لەسەر باشووری کوردستان خەستترکردەوە و هەر ئوتومبیلێک لەنێوان ئێڕاق و باشووری.ک خۆراک بگوێزێتەوە، لێخوڕەکەی زیندانی دەکرێت و ئوتومبیلەکەشی دەستی بەسەرادەگیرێت.
- ڕاگواستنی دوو گوندی کورد لەلایەن د.ت، چونکە لە نزیک ئەو دوو گوندەوە بەهۆی تەقینەوەی مینێکەوە ژەندرمەیەکی تورک کوژرابوو.
- چوونی 200 چەکداری سەربە ڕێکخراوی ئەلقاعیدە بۆ ناوچەکانی تەوێڵە و بیارە، ئەمانە سەربە ئوسامە بین لادنن.
کوردیپێدیا، ڕۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 大事年表