- بەبۆنەی ئەگەری جەنگی ئامریکا لە دژی ئێڕاق، تاقیکردنەوەکانی نیوەی ساڵی قوتابخانەکان لە هەرێمی باشووری کوردستاندا بۆ دوو هەفتە پێشخرا.
- هاتنەخوارەوەی نرخی دۆلار بەشێوەیەکی بەرچاو لە باشووری کوردستاندا، ئەمە بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی دیناری ئێڕاقی. شایانی باسە هۆی ئەم بەرزبوونەوەیە چوونەدەرەوە و بردنەدەرەوەی دیناری ئێڕاقییە بۆ ئێران و تورکیا. ئەمەش کاری کردووەتە سەر ناجێگیریی بازاڕەکانی باشووری کوردستان و گرانبوونی شمەک.
کوردیپێدیا، ڕۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 大事年表