- ئەنجومەنی دەستەڵات لە ئێڕاق، ئیمزای دەستوری کاتیی ئێڕاقی کرد.
- بەبۆنەی ئیمزاکردنی دەستووری کاتیی ئێڕاقەوە، لە شاری کەرکووک کوردەکان خۆپیشاندانێکیان سازکرد و لە ئەنجامدا بووە هۆی کوژرانی ژنێکی عەرەب و دوو تورکمان و برینداربوونی زۆرتر لە 20 کەس.
- د.ت ناڕەزایی خۆیی بەرامبەر دەستووری کاتیی ئێڕاق دەربڕی.
- بەبۆنەی ئیمزاکردنی دەستووری کاتیی ئێڕاقەوە، زۆرینەی شارەکانی کوردستانی بندەستی داگیرکەری ئێران کەوتنە ئاهەنگگێڕان.
- لەبارۆخێکی نادیاردا سەدان کوردی یەزیدی لە ئۆردوگای خانەک لە نزیک دهۆک ژاراویبوون و هەندێکیان مردن و ژمارەیەکی زۆریشیان ژیانیان لەمەترسیدایە. هەواڵەکان واڕادەگەیەنن کە ئەم ژاراویبوونە بەهۆی ئاوی خواردنەوەوە بووە.
- لە کۆبوونەوەیەکی ئەنجومەنی شاری کەرکووکدا عەرەبەکانی ناو ئەنجومەن ڕازینەبوون بە پێدانی کۆبۆنی خۆراک بۆ ئاوارە کوردەکانی کەرکووک.
کوردیپێدیا، ڕۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 大事年表