- نزیکەی 15.187 خوێدکار لە زانکۆ و پەیمانگاکانی باشووری کوردستاندا دەستیانکردە خوێندن.
- بەپێی هەندێک سەرچاوەی کوردی ژمارەی ئەو خێزانە کوردانەی لە تیرسی تیرۆری عەرەب لە فەلوجەوە بۆ ناوچەکانی کوردستان لە کاتی ڕووخانی بەغداوە تاوەکو ئێستا هەڵهاتوون گەیشتووەتە 112 خێزان.
- سەرەتای ئەم مانگە: تیرۆریستەکان لە شاری موسڵ خێزانێکی کوردیان قەتڵوعام کرد کە 5یان لێمردن و 4یشیان برینداربوون.
- سەرەتای ئەم مانگە: دۆزینەوەی تەرمێکی سەربڕدراو لە شارۆچکەی بەعشیقە کە لەلایەن تیرۆریستەکانەوە سەربڕدرابوو، نێوبراو ناوی ڕۆژ سۆرانییە.
- ئەمساڵ نزیکەی 64 قوتابخانەی کوردی لە شاری کەرکووک کراوەتەوە، ئەم قوتابخانانە بۆ هەموو قۆناغەکانی خوێندنی کوردییە لەو شارەدا.
- وەزارەتی پەروەردەی ئێڕاقی تورکمانێکی دەستنیشانکرد بۆئەوەی ببێتە بەڕێوەبەری پەروەردەی کەرکووک، بەڵام بەهۆی ناڕەزایی زۆربەی ئەندامانی ئەنجوومەنی کەرکووکەوە، ئەم بەڕێوەبەرە نوێیە نەیتوانی پەیوەندی بکات بەکارەکەیەوە.
- سەرۆکی بەرەی تورکمانی فاروق عەبدولڕەحمان ڕایگەیاند کە تاساڵی 1998 تەنها 11 هەزار کورد لە کەرکووک دەرکراوە. هەروەها ئەوەشی ڕاگەیاند کە ئاماری تورکمان لە شاری هەولێر لە ساڵی 1957دا لە %86.5 بووە و ئێستا بووەتە %20.
- باڵوێزی بەریتانیا لە بەغدا ڕایگەیاند: کە ئێمە لەگەڵ دروستبوونی دەوڵەتی کوردیدا نین.
- گروپێکی نەناسراو عێراقییەک دەکوژن کە دان بەوەدا دەنێت لەلایەن ئانکەرەوە بۆ کوشتنی تاڵەبانی ڕاسپێردراوە.
- وەزارەتی نێوخۆی ئوردن ڕەزامەندیی لەسەر وەرگرتنی 375 پەنابەری ڕۆژهەڵاتی کوردستان دا تا بچنە خێوەتگای ڕوێشد لەسەر سنووری نێوان عێراق و ئوردن، ئەوەش بە مەبەستی ئامادەکردن و ڕاهێنانیان لەسەر شێوازی ژیان لە سوید کە لەماوەیەکی کەمی داهاتوودا بۆی دەگوازرێنەوە.
- 11 حزبی کوردیی لە سوریا داوایان لە دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتە کرد کە جەور و ستەمی سەر ئەو هاووڵاتیییە کوردانەی لە ڕەگەزنامەی سوریی بێبەش کراون هەڵگرێت و ڕەگەزنامەکانیان پێبداتەوە و بەچاوی هاووڵاتیی یەکسان لەگەڵ هاووڵاتییانی دیکەی ئەو وڵاتەدا سەیریان بکات.
- ڤێستیڤاڵی ئاشتی و لێبووردن و مافی مرۆڤ لە شاری سلێمانی.
- دەرچوونی ژمارە 1ی ڕۆژنامەی چاودێر لە سلێمانی، خاوەنی ئیمتیازی ئەم ڕۆژنامەیە مەلا بەختیاری ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتییە.
- بەپێی هەندێک سەرچاوەی کوردی، بەتایبەتی ئەوانەی سەربە پارتین، نەخۆشی سارس لە سلێمانی بڵاوبووەتەوە و چەند کەسێکیشی کوشتووە و نەخۆشخانەکانیش چوڵکراون، بەڵام وەزارەتی تەندروستیی یەکێتی ئەمەی بەدرۆدا خستەوە و ڕایگەیاند کە ئەو نەخۆشییە تەنها ئەنفلۆنزایە و هیچی تر.
- نزیکەی هەزار دەنگدەری کورد لە ناشڤیلی ئامریکا ئامادەن دەنگی خۆیان بدەنە جۆرج بوش، شایانی باسە لە ناشڤیل نزیکەی 5 تا 8 هەزار کوردی لێیە.
- دۆزینەوەی دوو گۆڕی بەکۆمەڵ لە ناوچەی هەڵەبجە و عەنەب، ئەم دوو گۆڕە نزیکەی 300 کوردی تێدایە کە لە هێرشەکانی ئەنفالدا تیرۆرکراون.
- نزیکەی دە مەلای چایینیی شاری هەولێر لە لایەن ڵرووئی تیرژریستی چەنساری سوننەوە هەرöەشەیان لێ کرا. چەو مەلایانە لە خوتبەی ڕژڕانی هەینیدا تیرژرو تیرژریستانیان مەحکووم کردووە، لەسژنڵەی چەوەوە پەکدارانی چەنساری سوننە بە نووسین هەرöەشەی کوشتنیان لێ کردوون.
- مالک دوهان ئەلحەسەنی وەزیری دادی عێراق بەرۆژنامەی (الدستور)ی ئوردنی ڕاگەیاند: مەحاڵە حکومەتێکی فیدڕالی لەعێراق بێتەکایەوە، چونکە ڕەوشی عێراق لەگەڵ وڵاتانی دیکە جیایە و پێکهاتنی فیدراڵی ئەگەرچی بۆ کوردەکان باش بێت، بەڵام خەڵکی عێراق قبوڵی ناکەن چونکە عێراق پارچە پارچە دەکات.
- بە پێی هەواڵی ئاژانسی دەنگوباسی ئیسنای ئێرانی بڕیار وایە لەم مانگەدا لە ئەمریکا فیلمی (کیسەڵەکانیش دەتوانن بفڕن)ی هونەرمەند بەهمەنی قوبادی بۆ سەرۆکەکانی پێشووی ئەو وڵاتە و سیاسەت مەداران و بەرپرسانی ئێستای ئەمریکا نمایش بکرێت. تائێستاش چەندین کۆمپانیای ئەمریکی لەسەر کڕینی فیلمەکەی قوبادی لە پێش بڕکێدان و لەم هەفتەیەدا بڕیار دەدرێت کە فیلمەکە بەکام لەو کۆمپانیایانە بفرۆشرێت.
- بەپێی هەواڵی ڕۆژنامەی (هەواڵ) سەرچاوەیەکی بەرپرس لە یەکێتی نیشتمانی کوردستان بەرۆژنامەکەی ڕاگەیاندووە کە هەشت لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و 14 ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی یاداشتێکیان بۆ سکرتێری گشتی حزبەکەیان ناردووە، تیایدا داوای بەستنی پلینیۆمێک دەکەن بۆ پێداچوونەوە بەسیاسەتەکانی یەکێتی و خۆئامادەکردن بۆ هەڵبژاردنەکانی کوردستان و عێراق.
- کۆبوونەوەیەکی لوتکەی سەرانی دەوڵەتی تورک لەبارەی هەرێمی کوردستانەوە.
- پەخشی تەلەڤزیۆنی و ڕادیۆیی لە کەناڵە ناوچەییەکانی تورکیا لەلایەن د.ت ڕێگەی پێدرا.
- دوا بە دوای لابرانی سەید بورهان ئیبراهیمی بەڕێوەبەری کولتور و ئەدەبی کوردی لە سەر کارەکەی و وەدواکەوتنی بڵاو کردەوەی ژمارە 217 و 218ی گۆڤاری سروە کارمەندانی بەشی شکاکی ئەم گۆڤارە دەستیان لە کار کێشایەوە و ناڕەزایی خۆیان بەرامبەر بە لابردنی سەید بورهان ئیبراهیمی دەربڕی ، ئەم کارمەندانە ڕایانگەیاند کە تا ئەو کاتەی بەڕێز ئیبراهیمی نەگەڕێتەوە سەر کار و پیشەی خۆی ، لەم گۆڤارەدا کار ناکەن ، شایای باسە سەرجەم بڕگە و بابەتەکانی گۆڤاری سروە دەبێت بکرێت بە فارسی و بەرپرسانی وەزارەتی ئیتیلاعات بە سەریاندا بچەوە و لە دواییدا بە زاراوە جۆراوجۆرەکانی زمانی کوردی بڵاو بکرێتەوە کە ئەوەش کاتێکی زۆر دەخایەنێت و ئاستەنگی دەخاتە بڵاو بوونەوەی گۆڤارەکە لە کاتی دیاریکراودا.
- ڕۆژنامەی هائارێتزی ئیسرائیلی ڕایگەیاند کەوا محەمەد ڕەشید کە گەورە ڕاوێژکاری ئابووریی یاسر عەرەفات و بەرپرسی هەموو کاروبارە داراییەکانی یاسر عەرەفات بووە دەستی لەکارکێشایەوە. بەمەش گڕوتینی داوە بەو هەواڵانەی کە دەڵێن عەرەفات باوی نەماوە. شیاوی باسە محەمەد ڕەشید بەناوی خوازراوی خالد سەلام ناسراوە و خۆی کوردی باشووری کوردستانە و لەساڵانی سەرەتای هەفتاکان کاتێک لە لوبنان دەیخوێند پەیوەندیی بەبزووتنەوەی فەلەستینی کردووە.
- سەرۆکی ئەرشیفی دەوڵەتی تورکیا لەوەڵامێکدا بۆ لێدوانەکانی مەسعود بارزانی لەبارەی شاری کەرکووک ڕای گەیاند: بەپێی بەڵگەنامە عوسمانیەکان 90%ی دانیشتوانی شاری کەرکووک تورکمان بوون. هەر لەو بارەیەوە سەرۆکی بەشی تاپۆ لە ئەرشیفی دەوڵەتی تورکیا ڕای گەیاند: بەپێی هەندێ بەڵگەنامە کە بۆ سەدەی 16 دەگەڕێنەوە 7320 کەس لە دانیشتوانی کەرکووک تورکمان بوون کە ڕێژەکەیان گەیشتۆتە 90%ی دانیشتوانی شارەکە.
- لە ئەنجامی کێشەی نێوان جەلال تاڵەبانی و مەکتەبی سیاسیی یەکێتی، بڕیاردرا جێگرێک بۆ جەلال تاڵەبانی دابنرێت. ئەم کێشەیەش لەوەوە هاتووە کە سکرتێری یەکێتی سەربەخۆ هەندێک کار دەکات کە مەکتەبی سیاسیی یەکێتی لێی ڕازی نییە.
- بە پێی ئەو ڕاپۆرتەی کە لەلایەن دەستەی ڕاوێژکاریی مافەکانی مرۆڤی سەرۆک وەزیرانی تورکیا ئامادە کراوە، باری نالەباری مافی مرۆڤ سەرەڕای هەموو ئەو گۆڕانکارییانەی کە لەتورکیا ئەنجام دراون درێژەی هەیە و تەنانەت لە هەندێ بواردا ڕوو لە خەراپتریشن. لەو ڕاپۆرتەیدا کە بەشێکی لە ڕۆژنامەی زەمانی تورکیدا بلاóوبۆتەوە، دەستەی ڕاوێژکاریی مافی مرۆڤ دەڵێ کەوا تەنها لە ماوەی مانگی یەکەمی ئەمساڵدا 692 کەس بە شێوازی فەلاقە، لەکارەبادان و لێدانی جەستەیی لە زیندانەکانی تورکیا ئەشکەنجەدراون.
- بەڕێوەبەری گشتیی ئاسایشی د.ت ڕایگەیاند: وڵاتێک نییە بەناوی کوردستانەوە.
- کۆتایی ئەم مانگە: ئەندام پەڕڵەمانێکی سوید داوا لە وڵاتەکەی دەکات باڵوێزخانەی سوید لە باشووری کوردستان بکرێتەوە.
- کۆتایی ئەم مانگە: داگیرکەری ئێرانی ناوەندی کولتوور و ئەدەبی کوردیی لە ورمێوە گوێزایەوە بۆ تاران.
- بەپێی ڕاپۆرتێکی هەردوو وەزارەتی مافی مرۆڤی هەولێر و سلێمانی یەک ملیۆن و 300 هەزار بێسەر و شوێن لە ئێڕاقدا هەیە کە نیوەی ڕێکیان کوردن و دەکاتە نزیکەی 650 هەزار کورد.
- یەکەمین ئەنجوومەنی کلتووریی و ئەدەبیی خوێندکارانی هەورامی بە ناوی ئەنجوومەنی کلتووریی ئەدەبیی ئاهورا ، چالاکییەکانی خۆی لە زانستگاکانی خۆرهەڵاتی کوردستان، دەست پێکرد.
- سەردانی پارێزگاری کەرکووک ئەوڕەحمان مستەفا بۆ ئامریکا.
- لەشاری عەفرینی کوردستانی بندەستی داگیرکەری سوریا، سەربازێکی کورد کە ناوی (محەمەد شێخ محەمەد)ە و خەڵکی گوندی سەنارێی سەر بە قەزای عەفرینی کوردنشینە، هەفتەی ڕابردوو کوژراوە، سەرچاوە کوردییەکان ڕایگەیاند کە ناوبراو لەکاتی ئەنجامدانی خزمەتی سەربازیدا لە ناوچەی قەتیفییە کوژراوە و ئەوانەی دیویانە، دەلێن لە پشتەوە پێکراوە. شایانی باسە تا ئێستا پێنج سەربازی کورد لەناوچە جیاجیا کوردییەکانی ڕۆژئاوای کوردستان کوژراون بەئەنقەست کوژراون و پارت و ڕێکخراوە سیاسییە کوردییەکان حکومەتی سوریا بەوە تاوانبار دەکەن کە لەپشت ئەو کارانەوەیە.
- د.ا، هونەرمەند ئیسماعیل سەردەشتیی بە 6 مانگ زیندانی و 73 قامچی و 3 ساڵ بێبەشبوون لە کاری هونەری بەتاوانی هاندانی لاوان لەدژی ڕژێم حوکمدا.
- دۆزینەوەی شوێنەوارێکی چاخی بەردینی نوێ لە نزیک گوندی گرێزەی سەربە سلێمانی.
- پارێزەرێکی کورد بەناوی یوسف تاج بووە سەرۆکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤ لە تورکیا.
- کۆتایی ئەم مانگە: د.ت ڕۆژانە 16 کاژێر کارەبای شاری دهۆک دەبڕێت.
- بەپێی ڕاپۆرتێکی هەفتەنامەی میدیا حیزبی بەعسی هەڵوەشاوەی ئێڕاقی لە شاری حەسەکە کۆنگرەیەکی بەستووە و 3 ڕۆژی خایاندووە. هەروەها تاوانبار محەمەد یونس ئەحمەد کراوەتە ئەمینداری بەعس لە ئێڕاقدا.
- تا کۆتایی ئەمساڵ: لە هەولێر و ناوچەکانی دەوروبەری نزیکەی 41 ڕووداوی سووتاندن و خۆسووتاندن ڕوویانداوە کە لەمانە 34 ئافرەتن و لە کۆی هەمووی 35یان بەهۆی سەختی سووتانەکانیانەوە مردوون.
کوردیپێدیا، ڕۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 大事年表