لە گوندی (سی کرکا میرۆ) لە ساڵی 1921 لە دایک بووە و لە ساڵی 1970 بەرپرسیاریەتی پارتی وەرگرتووە لە کۆنگرەی ناوپردان، تیایدا هەردووباڵەکەی پارتی ناوبراو یەکیانگرتەوە، لە ساڵی 1972 لە کۆنگرەی یەکەم دا بە سکرتێری پارتی دیموکراتی کورد لە سوریا(پارتی) هەڵبژێردراوە، کە لە ناوچەی (بامەڕنێ)ی باشووری کوردستان بەڕێوەچوو، لە ساڵی 1973دا لەلایەن دەسەڵاتدارانی سوریا دەستگیرکراوە و بۆماوەی 6 ساڵ و 8 مانگ زیندانی کراوە، ئەمەش دوای ئەو بەیاننامەی پارتی ناوبراو هات، کە لە دژی پڕۆژەی پێشتێنی عەرەبی بڵاویکردەوە.