گۆم تا قووڵ بێ مەلەی خۆشە.
گۆم: بە ئاوێکی راوەستاو یان پەنگخواردوو دەوترێت کە قووڵ بێت، لە کوردەواردا ئەو جێگایانە بۆ مەلە نەشیاوە، مەبەست لەوەیە کە کار و کاسپی هەتا وردتر بێت، خاوەنەکەی قازانج زۆرتر دەکات یان کێشەیەک هەتا بەدەمیەوە بڕوات و درێژە بکێشێت، قوڵتر دەبێتەوە.[1]