...کرمەک: خشڵێکە تایبەت بە ژنان، بۆ جوانکاری بەکاردێیت، وەستایانی دەست ڕەنگینی کورد، لە زێڕ درووستی دەکەن، دەنک دەنکی درێژکۆلە و گرێدارە، بەقەیتانی ئاوریشمەوە دەکرێ و دەنکۆڵەکانی بەڕیز شێوەی کرم دەنوێنێ، لە هەردوو جەمسەرەوە قولاپی هەیە، لەژێر چەنەوە دەلکێ بە تاسکڵاوی کوردییەوە.[1]