پەڵوڵە، جێشتی گزموڵە هەویرو کوزەڵە.
خواردنێکی مەیلەوشلە، لە ئاردی سوورکراوە و شەکراو درووست دەکرێت، ئاردەکە لە ڕۆندا جوان سووردەکرێتەوە و دوایی شەکراوی بەسەردا دەکرێت، ئەم خواردنە دەردرێت بە ژنی زەیستان، بۆ ئەوەی هێز و گوڕی تێبێتەوە و بتوانێ هەستێ و بکەوێتەوە جووڵە.