لە ڕوانگای دینی بەهدینی پێنج جۆر ئاگری جیاواز هەیه: یەکەم بۆرزیسەوه، کە لە پێشگای پیرۆزی ئەهۆرا مەزدا هەیه. دووهەم وەهوفەڕیانه، کە لە ناو لەشی مرۆڤ و گیانلەبەرانی دی هەیه. سێهەم ئاوروازیشته، کە لە ناو گیادایه. چوارەم وازیشته، لە ناو هەوردایه. پێنجەم سپەنیشته، کە بۆ بەکارهێنانی ژیانی ڕۆژانەی مرۆڤ بەکار دێت و لە هەمان کاتییشدا بە نیشانەی ڕووناکی و پاکی و زانایی لەهەمبەر تاریکی و ناپاکی و نادانی پێناسە دەکرێت.
فەرهەنگی ئاڤێستا - ئامادەکردن و نووسینی: بابان سەقزی