ئەنجومەنی پیری مۆغان کۆمەڵێک لە یارانی زانا و ژیری زەردەشت بوون کە لە سەر داوای زەردەشت ئەم ئەنجومەنەیان دروست کرد، بۆ چاودێری و پەرەپێدانی دینی بەهدینی. ئەنجومەنی پیری مۆغان کەسانێک بوون کە باوەڕی تەواویان بە ڕاهێنانەکانی زەردەشت هەبوو و لە ژێر سەرپەرشتی زەردەشت بنیاد نرا بۆ گەشەپێدان و ئاوەدانکردنەوە و هەروەها بەرگری بکات لە لادانی دین بەرەو ڕێگای ناڕاست. ئەندامانی بە ناوبانگی ئەنجومەنە کە لە ناو ئاڤێستا ناویان هاتووە ئەمانەن: مەدیامانگ، جامئەسپ، فرەشەوشتر، گۆشتاسپ.
فەرهەنگی ئاڤێستا - ئامادەکردن و نووسینی: بابان سەقزی