سالار بابەشێخ عارف (حسامی نەقشبەندی)
ناو: سالار
ناوی باوک: بابەشێخ
ناوی باپیر: عارف
لەقەب: حسامی نەقشبەندی
رۆژی لەدایکبوون: 29/10/1346ی هەتاوی بەرامبەر بە 19-01-1968 ی زایینی
شوێنی لەدایکبوون: مەریوان - ڕۆژهەڵاتی کوردستان
خوێندنی سەرەتاییم لە شاری تەورێز (تبریز) پارێزگاری ئازەربایجانی ڕۆژئاوای ئێران تەواو کردووە. قۆناغی دواناوەندی لە شاری سەقز و هەر لە زیندانی ناوەنديی سەقز کە بە تۆمەتی سیاسی زیندانی کرابووم، بڕوانامەی دیپلۆمی کارەبا (فنی مهارتی برق ساختمان)م وەرگرتووە.
لە ساڵی 1988 تێکەڵ بە خەباتی نهێنی و شاراوەی سیاسی بووم. ساڵی 1991 لە بونیادنەرانی (پارتی یەکگرتووی کوردستان – ئێران) بووم کە لە 21/9/1370ی هەتاوی (1991) دامەزرا.
ساڵانی1991 تا 2001 سەرنووسەری ئۆرگانی (هاواری گەل)ی پارتی یەکگرتووی کوردستان – ئێران بووم. لە کۆنفرانسی سێهەم وەک بەرپرسی شورای ڕێبەری ئەو پارتە هەڵبژێردرام و لە ساڵی 2001 تێکەڵ بە (یەکێتی شۆڕشگێرانی کوردستان)ی ئەو کات و (پارتی ئازادیی کوردستان pak)ی ئێستا بووين. لە کۆنگرەی یەکەم وەک ئەندامی مەجلیسی گشتی هەڵبژێردرام. لەو ماوەیەدا کاری ڕاگەیاندنم لە ئەستۆ بووە و لە ساڵی 2003 بەولاوە لە دەرەوەی حزب بە کاری ڕۆژنامەوانی سەرقاڵ بووم.
لە هەفتەنامەی (میدیا) تا ساڵی 2005 ئەندامی دەستەی نووسەران بووم. ساڵێک دواتر لە ڕۆژنامەی کوردستان ڕاپۆرت لە ژماری سفر تا داخستنی کە ژمارەی(755)مان دەرکرد، بۆ ماوەی یەکساڵ بەرپرسی بەشی کۆمەڵایەتی بووم، زیاتر لە دووساڵ بەرپرسی بەشی هەواڵ و سیاسەت بووم، دواتر بەڕێوەبەری نووسین و جێگری سەرنووسەری هەمان ڕۆژنامە بووم کە لە هەفتەدا پێنج ژمارەی دەردەچوو.
ساڵی 2005 یەکێک لە ئەندامانی ڕێپێدراوی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی کوردستان بۆ چاودێری ڕۆژنامەوانی لە هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان بووم. زیاتر لە 10 ساڵە ئەندامی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان و ئەندامی نێودەوڵەتی ڕۆژنامەوانیم. سەدان نووسین و کاری مەیدانیشم لە ڕۆژنامە و گۆڤارەکانی هەرێمی کوردستان و ماڵپەڕی ڕادیۆ دەنگی کوردی لە ئەمریکا بڵاو کراوەتەوە.
بۆ ماوەی زیاتر لە چوارساڵ لە ڕۆژنامەی میدیا بەڕێوەبەری نووسین بووم. لە هەفتەنامەی سڤیل بۆ ماوەی چەند مانگ کە بەڕێوەبەری نووسینیان نەبوو، وەک ئیدیتۆر بە فەرمی کارم کردووە. ئێستا لە گۆڤاری گوڵان لە بەشی زمانەوانی کار دەکەم.
لە زمانەکانی فارسی و کوردی (زۆر باش) و لە زمانی تورکی ئازەری (باش) و لە زمانەکانی عەربی و ئنگليسی باش نيم.
لە سەرەتای ساڵی 2013 بە هۆی پاراستنی بێلایەنی پیشەیی و بە مەبەستی خۆتەرخانکردن بۆ پیشەی پیرۆزی ڕۆژنامەگەری بە شێوەیەکی پڕۆفیشناڵ، بە فەرمی وازهێنانم لە ئەندامەتی و سەرکردایەتی پارتی ئازادیی کوردستان ڕاگەیاندووە.
ئیمەیلەکانم:
salar_hisami@yahoo.com
hawxem@yahoo.com
hawxem@gmail.com
ژمارەی مۆبایل:
009647504885697
009647605020970
فەیسبووک بەم نیشانییانە:
https://www.facebook.com/salar.hisami?reftn_tnmn
https://www.facebook.com/groups/219042131599485
https://www.facebook.com/pages/d8b3d8a7d984d8a7d8b1-d8a8d8a7d8a8d8a7d8b4db8ed8ae/132547940177794