图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 523,686
图片 105,940
书籍 19,729
相关文件 98,899
Video 1,420
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
یانەی سلێمانی
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
یانەی سلێمانی
文章

یانەی سلێمانی
文章

لە پێش دامەزراندنی یانەی وەرزشی سلێمانی لە سەرەتای ساڵی 1956 لە زۆربەی گەڕەکەکاندا تیپی ئەهلی (میللی) هەبووە :
لە گەڕەکی مەڵکەندی تیپی پێشکەوتن کە خوالێخۆش بوو عەبدولڕەحمان عەبە گۆڕێ سەرپەرشتی ئەم تیپەی کردووە.
لە گەڕەکی شێخان تیپی ئەزمەڕ.
لە گەڕەکی کانێسکان تیپی ئاسۆ.
لە گەڕەکی سابونکەران تیپی هێرش.
لە گەڕەکی سەرشەقام تیپی سەیوان لە پاشدا خەبات و تیپی ئاکۆ.
لە گەڕەکی هۆڵی تیپی هیوا لە پاشدا تیپی برسی گەڕەکی پیرمەسوور دروست بوو.

جگە لەم تیپانەش :
تیپی سووپا حامیەی سلێمانی.
تیپی فەرمانبەران.
تیپی پۆلیس.

ئەم تیپانە لەگەڵ یەکدا یاری دۆستانەیان ئەنجام ئەدا و تیپەکانی دەرەوەشیان بە یاریکردن بەسەر ئەکردەوە. لەو ساڵانەدا جێگری پارێزگاری سلێمانی بەڕێز عەبدوڵڵا بەگ بوو کە بەم جوڵانەوە بەو چالاکیە وەزشیانە زۆر خۆشحاڵ و پێی باش بووە وە لە هەمان کاتدا خۆی حەزی لە وەرزش بوو، هەموو سەرۆک تیپەکانی بانگهێشت کرد بۆ دیوانی پارێزگا و پێی ڕاگەیاندن کە دەورەیەک بکەنەوە لە نێوان هەموو تیپەکان و بەڵێنی پێدان کە هەموو جۆرە یارمەتیەکیان بۆ دابین دەکات (لە خەڵات و کڕینی کاس و پێداویستیەکانی ئەو خولە) سەرۆک تیپەکان بە خۆشحاڵیەوە ڕەزامەندیان پیشاندا و زۆر سوپاسیان کرد. وە بۆ ئەنجامدانی چۆنیەتی یارییەکان بڕیاریاندا کە یاریەکان بە (دۆڕاندنی دووجار) بۆ هەر تیپێک بۆ خولەکە دەچێتە دەرەوە وە لە پاشدا (قرعە) کرا بۆ یاریەکانیان لە ئەنجامی یاریەکان هەردوو تیپی سەیوان و پێشکەوتن مانەوە بۆ یاری کۆتایی وە ڕۆژی یاری کردن دیاری کرا بەپێی ڕێکەوتنی ئەو سەرۆک تیپانە، یاری کۆتایی ئەگەر یەکسان بوون یاری دووەم ئەنجام بدەن خۆ ئەگەر یاری دووەمیش یەکسان بوون ئەوا یاری سێیەم ئەنجام دەدەن. بەرپرسی تیپی سەیوان شەهید مامۆستا یاسین حەمەساڵح بوو وە تیپی پێشکەوتن کاک تالیب سەید عەلی بوو. وا ڕێکەوت هەردوو تیپ لە یاری یەکەم و دووەم دا یەکسان بوون ڕۆژی دیاری کراوی سێیەم دیاری کرا.

یاری سێیەم لە یاریگای تەیارەخانەکە، هەردوو تیپ دەستیان بە یاری کردن کرد وە ماوەی (20 خولەک) تێپەڕ بوو، مامۆستای خوالێخۆشبوو (یاڵح علی یاڵح) هاتە ناوەوە و یارییەکەی ڕاگرت و ئەندامانی هەردوو تیپەکەی هێنایە قەراغ یاریگاکەوەو بە یاریزانەکانی ووت ئەوە جەنابی (وەزیری ناوخۆی عێراقە) بەڕێز(حمە سەعید قزاز) ئەیەوێت قسەتان لەگەڵ بکات، کە یاریزانەکان کۆبوونەوە لەیەردەم وەزیری ناوخۆ و مامۆستا ساڵح علی لەقسەکانیدا زۆری پێخۆش بوو وە لەهەمان کاتدا هانی دان کە بەردەوام بن لە وەرزش کردن، لەم کاتەدا یاریزانی تیپی پێشکەوتن (گالب سید علی) بە مامۆستا (ساڵح علی) ووت دە مامۆستا پێی بڵێ و داوای (کردنەوەی یانەیەکمان بۆ بکە)، مامۆستای خوالێخۆشبووش ووتی (جەناب ئێمە چەند جارێک داوای کردنەوەی یانەیەکمان کردووە کەچی ڕێگەمان پێنادەن، بەڵکو لەڕێی جەنابتەوە یانەیەکمان بۆ بکەنەوە). خوالێخشبوو (حمەسەعید قەزازیش) ووتی: ئێستا گەڕانێکم بەدەستەوەیە بۆ پارێزگاکانی (کەرکووک و موسڵ) ماوەی (10) ڕۆژم پێئەچێت دوای ئەو (10) ڕۆژە وەرن بۆ لام بۆ بەغداد سەرم لێبدەن، بەڵام کە هاتن (عەریزەیەکتان) پێ بێت ناوی کۆمەڵێ کەسان لە پارێزەرو فەرمانبەرو مامۆستا و کاسب کاری تێدابێت و لەگەڵ ناوەکانیان ئیمزایان کردبێت. کەلەم بەڕێزانە پێک هاتبوون:
بەڕێز ساڵح علی ساڵح چاودێری وەرزش و یارییەکان
بەڕێز ئەحمەد زرنگ پارێزەرو بوڕێوەبەری ڕۆژنامەی ژین
بەڕێز نامق تۆفیق قزاز پارێزەرو موڵکدار
بەڕێز خلیل ئیبراهیم خالد معاونی تەسویە
بەڕێز سەعید شفیق ژمێریار لە بەڕێوەبەرێتی تاپۆی سلێمانی
بەڕێز اسماعیل عبد الوفا و خاوەنی کۆگای پرشنگ
بەڕێز دکران الیکسندریان بریکاری ڕادێوات
بەڕێز حسێن ڕەش ڕحیم بەرگدرو
بەڕێز عمر محەمەد امین مامۆستای وەرزش لە سانەوی سلێمانی
بەڕێز عزیز محەمەد ڕەشید مامۆستای وەرزش لە ناوەندی سلێمانی

پاش نوسینی عەریزەو ناوو ئیمزایان کە ژمارەیان (10) دە کەس بوون و لەدواییدا ناوەکانیان دێت، مامۆستای خواڵێخۆش بوو (ساڵح علی ساڵح) بردی بۆ بەغداد و ئیجازەی کردنەوەی یانەکەی هێنایەوە بەناوی (یانەی وەرزشی سلێمانی) لە مانگی (10/1956) کە ئەو دە(10) بەڕێزە بوون بە(هەیئەی گشتی)، لە پاش تێپەڕبوونی (6) مانگ بۆ جێبەجێکردنی بڕیاری میری ئەو سەردەمە ئەبوایە ماوەی (6) مانگ بەسەر دامەزراندنی یانەکەدا تێپەڕ بکات ئەوسا دەتوانرێت دەستەی بەڕێوەبردنی یانە دابمەزرێت. هەربۆیە بانگەوازێک لە لایەن ئەو بەڕێزانە دەرچوو وە بڵاوکرایەوە بەناو شاری سلێمانیدا. کەوا یانەی وەرزشی سلێمانی هەڵبژاردنی دەستەی بەڕێوەبەری یانە دیاری دەکات. لەڕۆژی هەینی ڕێکەوتی 26-04-1957 لە هۆڵی قوتابخانەی (سانەوی سلێمانی کوڕان) کات ژمێر (10)ی سەرلە بەیانی هەڵبژاردن ئەنجامدرا. وە لە ئەنجامدا ئەم بەڕێزانەی لای خوارەوە بەیەکەم دەستەی بەڕێوەبەری یانەی وەرزشی سلێمانی دەرچوون و لەهەملن کاتدا ناونیشانەکانیان بەم شێوەیەی خوارەوە دیاری کرا :
بەڕێز ساڵح علی ساڵح چاودێری وەرزش و یارییەکان سەرۆک
بەڕێز ئەحمەد زرنگ پارێزەرو بوڕێوەبەری ڕۆژنامەی (ژین) جێگری سەرۆک
بەڕێز سەعید شفیق ژمێریار لە تاپۆی سلێمانی سکرتێر
بەڕێز عمر محەمەد امین مامۆستای وەرزش لە سانەوی سلێمانی بەڕێوەبەری ئیدارە
بەڕێز عمر مەحمود میرزا مامۆستای وەرزش لە سانەوی سلێمانی ژمێریار
بەڕێز عزیز محەمەد ڕەشید مامۆستای وەرزش لە ناوەندی سلێمانی چاودێر
بەڕێز هاشم عزیز نوسەر (کاتب) لە ئەوقافی سلێمانی ئەندام
بەڕێز عزیز کریم ملاحزی بەڕێوەبەرێتی ئاوو کارەبا ئەندام
بەڕێز عبد اللە سەعید شوفێر لە شەریکە ئەندام
بەڕێز گالب علی نوسەر (کاتب) لە تەلەفۆنات ئەندام

ئەم بەڕێزانەش وەک یەدەک (احتیات)
بەڕێز یاسین محەمەد ێاڵح قوتابی لە خانەی مامۆستایانی کوڕان یەدەکی یەکەم
بەڕێز جەمال حکیم قوتابی شەو (مسائی) یەدەکی دووەم
بەڕێز ئەحمەد محەمەد قوتابی لە خانەی مامۆستایانی کوڕان یەدەکی سێیەم

جا بۆکارەکانی بەڕێوەبردنی یانە بڕیاریان دا کە خانووی بنەماڵەی (حەکیم حاجی مەلا سەعید) کە دەکەوێتە کۆڵانەکەی (مزگەوتی خانەقا)وە بە بڕی (16) دینار بۆ هەر مانگێک بە کرێ گرت. وە بۆ ئەنجامدانی ڕاهێنان و مەشقی تیپەکان یاریگاکانی قوتابخانەی (سانەوی سلێمانی کوڕان) کە ئێستا ئامادەیی سلێمانی کوڕانە بەکار ئەهێنران، بۆ یارییەکانی (تۆپی پێ و باسکەو بالە) بارەگای یانەش بۆ یارییەکانی قورسایی هەڵگرتن و جوانی لەش و تۆپی سەرمێز و تەناف بازی و جمناستیک بەکار ئەهێنرا. مێژووی نوێ ی یانەی وەرزشی سلێمانی ئێستاش یانەی وەرزشی سلێمانی ناودارترین یانەی وەرزشییە لەسەر ئاستی کوردستان و عێراق، پتر لە دوو هەزار ئەندام و دۆستی هەیە لە پیاوان ولاوان وکچان. بارەگاکانی یانە : بارەگای یەکەم کەبەپیتاک و هەرەوەزی ئەندامان و دۆستانی یانە دروست کرا.دەکەوێتە سەر شەقامی تەنیشت یانەی پزیشکان بەرامبەر بەنەخۆشخانەی (عەلی کەمال)، لەناو بارەگاکەدا (یاری تۆپی باسکەو بالەو تۆپی دەستی) تێدایە، یاریگای باسکەو بالەکەی لە مادەی (ریکۆبۆڵ) دروست کراوە لەگەڵ جێگای دانشتنی سەیرکەران (مدرجات)

لەناو بارەگاکەیدا هۆڵی تۆپی سەرمێز و هۆڵی قورسایی هەڵگرتن و جوانی لەش و ژووری کۆبوونەوەی ژووری میوانداری و چەند ژوورێک بۆ خۆگۆڕینی یاریزانەکانی تێدابوو. جگە لەم بارەگایە بارەگایەکی تر کەئەکەوێتە گەڕەکی (چوار باخ) نزیک مزگەوتی (عەبدوڵڵا لوتفیی) ەوە کەناودەبرێ بە (کۆمەڵگای یانەی وەرزشی سلێمانی).لەبەر (بوونی هۆڵی داخراو) لەسەر تازەترین شێوەی مۆدیرن دروستکراوە، کە زەویەکەی بەمادەی (تارتان) دروست کراوە، لەگەڵ جێگەی دانشتنی سەیرکەران کە یاری تۆپی باسکەی تێدا ئەنجام دەدرێت، هەر لەم یاریگایەدا ژووری کۆبوونەوەو ژووری سەرۆک و ژووری جێگری سەرۆک و ژووری سکرتێر و ژووری ژمێریاری و ژووری خۆیەتی تێدایەجگە لە چەند ژوورێک کە بەجوانترین کەل و پەلی نوستن و حەوانەوە پڕ کراوەتەوە بۆ ئەو یاریزانانانەی جێ ی نیشتەجێبوونیان نیە لەوێ ئەنوون. هەروەها مەلەوانگەیەکی (داخراو) کە لەسەر تازەترین شێوەکە هەموو مەرجە یاساییەکانی تیادایە، لەسەر بوودجەی حکومەتی هەرێمی کوردستان درووست کراوە بە پێوانەی (25× 13) م. جگە لەمانە هۆلێکی تۆپی سەر مێز کە هەموو مەرجە یاسایی یەکانی تۆپی سەرمێزی تیادا هەیە. یاریگایەکی تۆپی دەستی تیادایە کە لە تەواو بووندایە و بەمادەی (تارتان) دروست دەکرێت. یاریگایەکی تۆپی پێ کە بەچیمەنی سەوز و پتر لە(000 20) بیست هەزار کەس دەگرێت،لەسەر تازە ترین شێوە نوێ کراوەتەوە لەسەر بوودجەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، وە ئێستا بە کۆبوونەوەی هەموو یاریگاکان لە چوارچێوەی (مەلعەبەکە) داناونراوە (کۆمەڵگای یانەی وەرزشی سلێمانی) لە گەڕەکی چوار باخ. پێویستە ڕۆڵی گرنگی بەڕێز خوالێخۆش بوو (رەشید میران) برا گەورەی شەهید کمال سلیم پێبزانریت کە لەپاش هەوڵدانێکی زۆر و ململانێیەکی گران توانی لە ساڵی (1970) ئەو زەویە لە وەزارەتی (بلدیە) وەربگرێت کەبووە بارەگای یانەکە کەلەسەر شەقامی (حەمدی) وە لەهەمان کاتدا خوالێخۆشبوو (سەرۆکی ئەندازیاران) بوو. هەروەها ڕۆڵی بەرچاوی ماندوبوونی بەڕێز (حەمید میران) برای شەهید(کمال سلیم) و برای خولێخۆشبوو (ڕەشید میران) وون نەکرێت کە بەڕێزی (ئەندازیارە) بوو خۆی نەخشەی بینای یانەی دروست کردوو لە کاتی کارکردنیشدا بۆ دروست کردنی دڵسۆزانە وەک کرێکارێکیش هاوبەشی دەکرد بۆ دروست کردن ولەهەمان کاتیشدا بەڕێزی سەرپەرشتی دروست کردنەکەی کردووە کە جێ ی ڕێزوپێزانینە. بە پێ ی بڕیاری حکومەت ماوەی (6) شەش مانگ لەژێر چاودێریدا ئەمێنێتەوە ئەوسا دەتوانێت هەڵبژاردن ئەنجام بدات بۆ دیاری کردنی ئەندامانی دەستەی بەڕێوەبەر هەربویە لە (26-04-1957) دا یەکەم هەڵبژاردنی ئەنجام داوە.
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览7,896
HashTag
挂钩项目: 4
小组: 文章
书: 体育
文件类型: 原文
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
Technical Metadata
这资料的版权已发出Kurdipedia的项目的所有者!
项目质量: 90%
90%
添加( هاوڕێ باخەوان 11-08-2012
此产品最近更新( هاوڕێ باخەوان ):24-10-2023
URL
此产品根据Kurdipedia的美元尚未敲定!
此产品已被浏览7,896
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 523,686
图片 105,940
书籍 19,729
相关文件 98,899
Video 1,420
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
Folders
传记 - 性别 - 男 传记 - 国 - 库尔德人 的地方 - 普罗旺斯 - 北库尔德斯坦 图像和说明 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 考古的地方 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 传记 - 人键 - 政治活动家 的地方 - 广场 - 城市 考古的地方 - 广场 - 城堡 考古的地方 - 城市 - 埃尔比勒 的地方 - 城市 - Amed

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.67
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!