图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 519,382
图片 105,075
书籍 19,491
相关文件 97,763
Video 1,412
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
پانۆرامای ڕوداوەکانی 17ی شوباتی 2012
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
پانۆرامای ڕوداوەکانی 17ی شوباتی 2012
文章

پانۆرامای ڕوداوەکانی 17ی شوباتی 2012
文章

سەرەتا لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسوک گروپێک بەناوی 17ی شوباتەوە پەیجێکیان کردەوەو دروشمی سەرەکییان "بەڵێ بۆ خۆپیشاندانی جەماوەری، نا بۆ کپکردنی دەنگی ناڕەزایی"بو، لەم پەیجەوە هەڵمەتێکی فراوان بەرێوەدەچو بۆ ئەنجامدانی خۆپیشاندانی سەرتاسەری لەهەرێمی کوردستان، پاش تێپەڕینی ساڵێک بەسەر ڕوداوەکەی بەردەم لقی 4ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە 17ی شوباتی 2011دا.

وەک هەوڵێک بۆ سەرکوتکردنی سەرهەڵدانی هەر خۆپیشاندانێک لەشاری سلێمانیو بەدیاریکراویش لەبەردەرکی سەرای سلێمانی، لە 15-02-2012وە هێزەکانی وەزارەتی ناوخۆ خرانە ئینزارو حاڵەتی ئامادەباشییەوە.

لە 16-02-2012وەو تا چەند ڕۆژێک دوای 17ی شوبات، هێزێکی سەربازیو ئەمنی گەورە، بەشێوەیەکی نهێنی لەنزیک بارەگای لقی چواری پارتی دیموکراتی کوردستان لەسلێمانی جێگیرکران.

لەترسی سەرهەڵدانەوەی خۆپیشاندانو ناڕەزایەتیەکان، چەند ڕۆژێک پێش 17ی شوبات هێزە ئەمنیەکان لەسەرانسەری شاروشارۆچکەکانی کوردستاندا خرانە ئامادەباشییەوەو بەسەر چەند شوێنێکدا بڵاوکرانەوەو شەوی 16 لەسەر 17ی شوبات، ئەو هێزانانە تەواوی بەردەرکی سەراو شەقامەکانی دەوروبەریان تەنی.

لەگەڵ هەڵهاتنی خۆر لە17ی شواتی 2012، چەندین هێزی ئەمنی جۆراوجۆرو هێزی چالاکییە مەدەنییەکان سەرەتای شەقامی مەولەویان تەنیو بەکۆڵانەکانی دەوروبەری مەولەوی بڵاوبونەوە.

بەهۆی ئەو بارە نائاساییەی لەسلێمانی ۆاگەیەندرابو هەر کەسێک لەبەردەرکی سەرا وەک ڕۆژنامەنوس خۆی دەربخستایەو بەمەبەستی ڕوماڵو وێنەگرتن سەردانی ئەو ناوچانەی بکردایە ڕاستەوخۆ لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە پاش لێدانو سوکایەتی پێکردن، دەستگیردەکرا.

لەپێشنیوەرۆی ئەو ڕۆژەدا هێزە ئەمنییەکان ڕۆژنامەنوسێکی ئەڵمانیان بەناوی (هێنرێک ئاهرێنز) دەستبەسەرکرد، بەهۆی ئەوەی ویستبوی وێنەی بەردەرکی سەرای سلێمانی بگرێت.

کەمێک دواتر ڕۆژنامەنوسو ڕێکخەری سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکیکردن لەمافی ڕۆژنامەنوسان، ڕەحمان غەریب، لەبەردەرکی سەرا پاش لێدانی دەستگیرکرا.

پێش نیوەرۆی ئەو ڕۆژە گەنجانو دانیشتوانی ناڕازی سلێمانی گروپ گروپ لەنزیک سەرای سلێمانیو شەقامەکانی دەوروبەری لەهەوڵی کۆبونەوەو دەستپێکردنەوەی خۆپیشانداندا بون، بەڵام ڕاستەوخۆ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە هێرش دەکرا سەریانو بڵاوەیان پێدەکرا.

هەمان ڕۆژو لەناو بازاڕی قەزای کەلار هێزێکی چەکداری زۆر لەناوبازاڕی قەزاکەدا بڵاوکرانەوە، بەمەبەستی سەرکوتکردنی هەر جوڵەیەکی جەماوەری خەڵکانی ناڕازیی.

نیوەرۆی 17ی شوبات، لەبەردەرکی سەرای سلێمانی، سێ فۆتۆگرافەر بەناوەکانی کامەران نەجم، پژار محەمەدو سەبستیان مایۆر کە ئەمەی سێیەمیان فۆتۆگرافەرێکی ئەمەریکی بو، دەستگیرکران.

لەپاڵ هێزە ئەمنییەکانی پۆلیسو ئاسایش، دەیان چەکداری بێ ناسنامە بەجلی کوردییەوەو بەدارو چەکی جۆراوجۆرەوە، لەبەردەرکی سەرای سلێمانی ڕێگرییان لەهاتوچۆی هاوڵاتیان دەکردو ئیهانەی ئەو گەنجانەیان دەکرد کە بەبەردەمیاندا تێدەپەرین.

هێزە ئەمنییەکان هێرشیان کردە سەر مامۆستایەکی ئامادەیی بەناوی مامۆستا ڕزگار لەردەرکی سەراو پاش لێدانێکی زۆر دەستگیرکراو بەرەو شوێنێکی نادیار برا.

بەڕێوەبەری ئاسایشی سلێمانی ئاشکرای کرد کە ئەو ئاگای لەو هێزە سەربازییانە نییە کە بەجلی مەدەنییەوە لەناو شاری سلێمانیدا بڵاوبونەتەوە.

بەشێکی زۆری هێزەکانی پێشمەرگە لەناوچە جێناکۆکەکانی پارێزگای دیالە گوێزرانەوە بۆ قەزای کەلار بەمەبەستی "سەرکوتکردنی" دانیشتوانی ئەو قەزایەو لەبارەگایەکی یەکێتی ئەو هێزانە جێگیرکران.

هێزەکانی ئاسایش لەدەوروبەری ژمارەیەک لەمزگەوتەکانی شاری سلێمانی جێگیرکران بەمەبەستی ڕوبەروبونەوەی هەر کۆبونەوەیەکی هاوڵاتیان کە سەر بکێشێت بۆ ئەنجامدانی خۆپیشاندان.

نیوەرۆی 17ی شوبات لەبەردەرکی سەرای سلێمانی هێزە ئەمنییەکان پەلاماری پارێزەر، هیلال ئیبراهیم-یانداو دوای لێدانێکی زۆر دەستگیریانکردو بەرەو شوێنێکی نادیار ڕاپێچیانکرد.

بەرپرسی مەڵبەندی هەڵەبجەی شەهیدی یەکگرتوی ئیسلامی کوردستان ئاشکرای کرد کە بەشیچوەی ناراستەوخۆ لەلایەن بەرپەرسی مەڵبەندی یەکێتی نیشتمانییەوە هەڕەشەی لێکراوه، لەئەگەری ئەنجامدانی خۆپیشاندان لەهەڵەبجە.

سەرجەم خاڵە پشکنینەکانی یەکێتی لەچواردەوری شاری سلێمانی توندوتۆڵکرانو ڕێگری لەو گەنجانە دەکرا کە بەنیازبون بێنە ناو سلێمانییەوە، بەتایبەت ئەوانەی گومانیان لێدەکرا بەمەبەستی ئەنجامدانی خۆپیشاندان بۆ سلێمانی دەهاتن.

لەبەیاننامەیەکدا سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکیکردن لەرۆژنامەنووسان، ئیدانەی دەستدرێژیو دەستگیرکردنی ڕۆژنامەنوسو ڕێکخەری سەنتەرەکە، ڕەحمان غەریبی کرد کە لەلایەن پۆلیسو هێزەکانی ئاسایشەوە لەبەردەرکی سەرای سلێمانی دەستگیرکرا.

پاشنیوەرۆی ئەو ڕۆژە ئاوێنەنیوز ئاشکرایکرد کە ئەو کەسانەی لەبەردەرکی سەرای سلێمانی دەستگیر دەکران، دوای لێدانو ئیهانەکردنێکی زۆر، بەپاسی تایبەت ڕەوانەی فەرماندەیی گشتی هێزەکانی پێشمەرگەی سەر بەیەکێتی دەکران.

لەبەیاننامەیەکدا وتەبێژی بزوتنەوەی گۆڕان ڕایگەیاند، "پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لەهەرێمی کوردستان جێگەی قبوڵکردن نییەو بەتوندی ئیدانەی دەکەین"، هاوکات گۆڕان ئۆباڵی پەرەسەندنەکانی 17ی شوباتی 2012ی خستە ئەستۆی دەسەڵاتدارانی سلێمانییەوە.

سەرلەئێوارەی هەمان ڕۆژ دەدان کەس لەدانیشتوانی قەزای هەڵەبجە لەچواڕڕیانی قەزاکە خۆپیشاندانێکیان ئەنجامداو دواتر هێزە ئەمنییەکان بڵاوەیان پێکردن.

سەرلەئێوارەی 17ی شوباتی 2012 هێزێکی دەمامکداری تایبەت هێرشیانکردە سەر ژمارەیەک گەنجو پاش لێدانو سوکایەتی پێکردن، سەرجەمیان بەرەو شوێنێی نادیار بران.

وتەبێژی کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان ڕایگەیاند، "پێویستبو دەسەڵات لەیادی 17ی شوباتدا بەدەم داخوازیی جەماوەرو کەسوکاری شەهیدانو 17خاڵەکەی پەرلەمانی کوردستانو بڕیارەکانی سەرۆکی هەریمەوە بهاتایە، نەک بەم شێوازە ناشارستانیە ڕەفتاری بکردایە".

دوای ئازادکردنی لەدرەنگانێکی ئەو ڕۆژەدا، ڕێکخەری سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکیکردن لەمافی ڕۆژنامەنوسان ئەوەی خستەرو کە پێش دەستگیرکردنی بەشێوەی گەلەکۆمەکیو بەدارو سۆندە لێیدراوە، ڕەحمان غەریب داواشی لەحکومەتو سەرۆکایەتی هەرێم کرد،" چاوبخشێننەوە بەپەروەردەو هەڵسوکەوتی هێزانە ئەمنییەکاندا".

پاش ئەوەی لەساڵیادی 17ی شوباتدا هێزە ئەمنییەکان دەیان کەسیان دەستگیرکردو بەرەو زیندانە نارەسمییەکان دەیانبردن، قایمقامی پێشوی قەزای مەرکەزی سلێمانیو سەرۆکی لیژنەی ئەمنی ئەو کاتی سلێمانی، زانا حەمەساڵح، وتی، "زانیاریمان لەلا نییەو ئەو کەسانە لای فەرماندەی گشتی هێزی پێشمەرگەن".

ئێوارەی ئەو ڕۆژە پەیامنێرو وێنەگرێکی کەناڵی (nrt)، لەکاتی بەدواداچونی بۆ گواستنەوەی ڕەوشی ناو بازاری سلێمانی، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکرا، پێشتریش تیمێکی دیکەی ئەو کەناڵە لە بەردەرکی سەرا دەستگیرکرابون. کە پێکهاتبون لەپەیامنێری کەناڵەکە ناوی کاروان ڕەحمانو وێنەگرێک.

رۆژی دواترو لە 18-02-2012دا لەبەیاننامەیەکدا لیژنەی داکۆکی لەئازادی ڕۆژنامەنووسیو مافی ڕۆژنامەنوسانی سەر بەسەندیکای ڕۆژنامەنوسانی کوردستان، ئیدانەی هێرشو پەلاماردانی سەر ڕۆژنامەنوسانی کرد لەساڵیادی 17ی شوباتدا.
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览11,074
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی ئاوێنە
挂钩项目: 6
Technical Metadata
项目质量: 70%
70%
添加( هاوڕێ باخەوان 17-02-2013
此产品最近更新( ڕێکخراوی کوردیپێدیا ):18-01-2017
URL
此产品根据Kurdipedia的美元尚未敲定!
此产品已被浏览11,074
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 519,382
图片 105,075
书籍 19,491
相关文件 97,763
Video 1,412
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
Folders
传记 - 性别 - 男 传记 - 国 - 库尔德人 的地方 - 普罗旺斯 - 北库尔德斯坦 的地方 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 图像和说明 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 考古的地方 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 传记 - 人键 - 政治活动家 的地方 - 广场 - 城市 考古的地方 - 广场 - 城堡 的地方 - 城市 - 埃尔比勒

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!