لەماوەی پێنج ڕۆژی ڕابردودا 112 هەزار گەشتیاری خواروی عیراق و بیانی بۆ بەسەربردنی پشووی جەژنی قوربان هاتوونەتە هەرێمی کوردستانەوە و بە بەراورد لەچاو ساڵی ڕابردوشدا 11 هەزاری کەمترە.
مەولەوی جەبار، سەرۆکی دەستەی گشتی گەشتوگوزاری هەرێم، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە کاتی کردنەوەی پڕۆژەی تاڤگەی گەلی عەلی بەگ، ڕایگەیاند: لە ماوەی پێنج ڕۆژدا 112 هەزار گەشتیار هاتوەتە هەرێمی کوردستانەوە، بەراورد بە هەمان ڕۆژ و کاتی ساڵی ڕابردو کە 123 هەزار گەشتیار بووە لە 10% ژمارەی گەشتیاران کەمی کردووە.
- 18-10-2013