فەرماندەی یەکینەکانی پاراستنی گەل "یەپەگە" لە عەفرین- حەلەب ئاماری شەڕوپێکدانەکانی سێ ڕۆژی ڕابردوی جەژنی قوربانی ڕاگەیاندووە.
بە پێی هەواڵێکی هەواڵێکی ئاژانسی"فورات نیوز" فەرماندەکەی یەپەگە لە حەلەب- عەفەرین ئاشکرایکردووە"لەشەڕ و پێکدادانەکەدا 24 چەکدار کوژران، ئۆتۆمبێلێکی زرێپۆش لەگەڵ چەکی قورس و ژمارەیەکی زۆر چەک و تەقەمەنی سەربازی دەستی بەسەردا گیرا"
هەروەها فەرماندەی یەپەگە لەهەرێمی عەفرین حەلەب ڕایگەیاند ووە، سەرەڕای ڕاگەیاندنی ئاگربەستی یەک لایەنەی فەرماندەی گشتی یەپەگە بە بۆنەی جەژنی قوربان، هێرشی گروپە چەکدارەکان لەدەوروبەری جزیرە و عەفرین بەردەوام بوو.
لەئەنجامی شەڕ و پێکدادانی سێ ڕۆژەدا گەلێک چەک و تەقەمەنی دەستی بەسەردا گیراوەو لیستی چەکەکان وەها ڕاگەیەندراوە : "ئۆتۆمبێلێکی زرێپۆش، تۆپی هاوەنی 120، 101، 81، 57، بە سەدان گوللەی هاوەن دەستی بەسەردا گیراوە. (10) کلاشینکۆف، (40) جارجۆر، بە هەزاران فیشەک، RPG7ی یەک و لەگەڵ (7) گوللەیدا. زنجیرێکی BKC و فیشەکێکی زۆری BKC. چەکی برونۆ. دوو بێ سیم و ئۆتۆمبێلێکی تۆیۆتا و پیکابێک".
رۆژی عارفەی ئەمساڵ، یەپەگە ڕاگەێنراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا ئاگربەستی ڕاگەیاند، لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەدراوە کە "سەرەڕای ئەوەی هێرشی گروپە چەتەکان بەردەوام دەبێت. هێزەکانی یەپەگە لەسەر داخوازی دۆستەکانی خۆی لەناو ڕێکخستنە سیاسیەکانی ڕۆژئاوای کوردستان، هەروەها بۆ ڕێزگرتن لە بەها پیرۆزەکانی جیهانی ئیسلامی، جارێکی تر لەرۆژانی جەژنی قوربان ئاگربەست ڕادەگەیەنین".
- 18-10-2013