ڕێپێدراوی باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاندووە، ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی شەڕی ناوخۆی سووریاوە هەڵهاتوون، سێ ملیۆنی تێپەڕاندووە و، لە هەمان کاتدا داواشیکردووە، وڵاتانی خاوەنماڵ بەشێوەیەکی باش مامەڵە لەگەڵ ئەو ئاوارانە بکەن.
بەپێی هەواڵێکی پێگەی mepanorama ڕێپێدراوی باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران، ئەنتۆنیۆ جۆتیریس ڕایگەیاندووە ڕێکخراوەکەیان ناوی زیاتر لە سێ ملیۆن کەسی ئاوارەی تۆمارکردووە، کە لەسەر تاسەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بڵاوبوونەتەوە.
ئەو بەرپرسە وتیشی، ئەو ژمارەیە لە کاتێکدایە، بە هەزاران کەسیش سووریایان جێهێشتووە و ناوی خۆیان وەکوو پەنابەر تۆمار نەکردووە.
جۆتیریس لە پایتەختی عەمانەوە درێژەی بە قسەکانیداوە و ئاماژە بەوە دەکات کۆمەڵانی نێودەوڵەتی ناتوانن هەنگاوی ئەوە هەڵبێنێت کە بەهەزاران ئاوارەی سووری بگرێتە خۆی، ئەگەر بێت و وڵاتانی دراوسێ یارمەتییان نەدەن.
شەڕەکانی سووریا بەردەوامە و کوشتاریش لەو وڵاتە ڕۆژبەڕۆژ ڕوو لە زیاد بوونە، دوێنێ، بە پێی هەواڵێکی ئاژانسیسکای نیوزی بەریتانی، کەوتنی موشەکێکی جۆری سکۆد بووەتە هۆی کوژرانی 40 کەس و برینداربوونی 220 کەسی دیکە.
سەرچاوەیەکیش لە شاری ڕوقەوە بە ئاژانسەکەی ڕاگەیاندووە موشەکەکە بووەتە هۆی وێرانکردنی بەرفراوان لە گەڕەکی سوق خزار کە دەکەوێتە ناوەڕاستی شارەکەوە.
-29-11-2013