- بۆ نارەزایی نیشاندان بەرامبەر پێنەدانی موچەی خانەنشینی، ژمارەیەک لەخانەنشینان بۆ ماوەیەک شەقامی سالم لەسلێمانی دادەخەن.
- لە شاری کەرکووک تەقە لە ماڵی ڕۆژنامەنوسێکی کورد بەناوی (کاویز مەلا پەروێز) دەکرێت و نارنجۆکێکیش فڕێدەدرێتە ماڵەکەیان.
- لە شاری کەرکووک پێنج تەقینەوە ڕوویدا، کوژراو و برینداریشی لێکەوتەوە.
- بەگومانی تێرۆرکردنی ڕۆژنامەنوس کاوە گەرمیانی، سێ کەس لەقەزای کەلار لەلایەن هێزەکانی ئاسایشەوە دەستگیردەکرێن. هاوکات ئاماژەکان بۆ ئەوە دەچن کە لەڕێی ئۆتۆمبێلێکی جۆری تاهۆی ڕەنگ ڕەش تاوانی تێرۆری گەرمیانی ئەنجامدرابێت.
کوردیپێدیا، ڕۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 大事年表