عەلی ئاغای کوڕی حاجی ئەحمەد ئاغای کوڕی تەها ئاغای کوڕی فەتحوڵا ئاغای عوزێری یە، لە تیرەی مەلاشەرەفیە سەربە ناوچەی باڵەکایەتی لە ساڵی 1910 لە قەڵای هەولێر لە دایک بووە.
خوێندنی (روشیدیەی) لە ساڵی 1918 بە زمانی تورکی لە قەڵات تەواو کردووە کە تاکە قوتابخانەبووە لەو سەردەمی واتە لە سەردەمی حوکمرانی عوسمانی دا.
لە سالی 1938 لە گەرەکی خانەقا کە لە سەرەتا عوزێریەکان لێ نیشتەجێدەبن خانویەکی لەسەر پانتایەکی زۆر گەورە نزیکەی حەڤدە هەزار مەتر دروست کردووە خێزانی ێێک هێناوە کە کچی عەبۆ ئاغای عوزێری بووە سێ کوڕ و دو کچی دەبێ بەناوی سامی ئاغا و تەلعەت ئاغا و دکتۆر جەودەت ئاغا، نەسرین خان و شیرین خان
خاوەن دیوەخانێکی گەورەی شاری هەولێر دەبێت کە زۆربەی بیاو ماقوڵاو گەورە ێیاوانی ئەو سەردەم لە کاتی هاتنیان بۆ هەولێر سەردانیان دەکرد.
باشان خەریکی کاری کشتوکاڵی بووە لەو گوندانەی کە سەر بە بنەماڵەی عوزێری بوونە وەک سمایلاوە، سێبیران، قەراتگە، گردەشێر، گەزنە، هتد.
لە سالی 1941 ڕەشید عالی گەیلانی سەردانی شاری هەولێر دەکات بۆ باڵێشتی کردن لە بزوتنەوەکەی کۆبونەوەیەک لەگەڵ عەلی ئاغاو زمارەیەک لە بیاوماقوڵانی هەولێر ساز دەکات. باشان عەلی ئاغا و هەڤاڵانی لە بیاوانی ناوداری ئەو سەردەم بۆ باڵێشتی کردن و بیرۆزبایی کردن لە بزوتنەوەکەی سەردانی بەغدا دەکەن دوای ئەوەی کە بزوتنەوەی ڕەشید عالی گەیلانی سەرکەوتن بەدەست ناهێنێ عەلی ئاغا و هەڤاڵانی دەستگیر دەکرێن و تەرحیل دەکرێن بۆ بەندیخانەی فاو لە باشوری عیراق بۆماوەی ێتر لە (دوو ساڵ).
لە سالی 1944 لەگەڵ بنەمالەی مەلافەندی لەسەر چەند کێشەیەکی کۆمەڵایەتی توشی ناکۆکی دەبن کە شاری هەولیری بێ نیگەران دەبێ کە بیاو ماقوڵانی شاری هەولێر زۆر هەوڵدەدەن بۆ دامرگانەوەی ئەم ئاگرە لەوانە شێخ مستەفای نەقشبەندی بەڵام سەرکەوتن بەدەست ناهێنن باشان بە داواکاری (بارزانی نەمر) بانگهێشتی ماڵی سالح میران دەکرێن لەسەر دەستی ئەو سولح دەکەن و دەبنەوە دۆست و برای یەکتر.
لە ساڵی 1947 بۆ بەرڕەوەندی کورد و شاری هەولێر بە داواکاری (عبد الالە) وەسی خاڵی مەلیک فەیسەڵی مەلیکی عیراق، عەلی ئاغا بوو بە ئەندامی بەرلەمان ی عیراقی لە سەر لیستی حزبی الاتحاد دستوری کە ئەوکات دو حزب هەبون لە بەرلەمان.
1-حزبی (الاتحاد دستوری) بە سەرۆکایەتی نوری سەعید.
2-حزبی (الامە) بە سەرۆکایەتی سالح جەبر.
عەلی ئاغای عوزێری و عزەدین مەلافەندی لەسەر هەولێر و خدری باشای دزەیی لەسەر مەخمور و سدیق میران لەسەر خۆشناوەتی و فەتاح ئاغای هەرکی لەسەر ناوچەی ڕەواندز هەڵبڕێردران.
عەلی ئاغا لە بێنج خولی ێەرلەمانی لەسەر هەولێر هەڵدەبڕێردرێت لە خولی دوازدەهەم تا شانزەهەمین خولی هەلبڕێردراو.
لەو وتانەی کە خۆی باسی دەکرد کە لەسەردەمی حوکمرانی مەلەکیەت دا
زۆر بەرە بە کورد دەدرا بەڵگەش بۆ ئەمە :
لەساڵی 1953 وەک نوێنەرانی کورد لە بەرلەمانی عیراقی (عەلی ئاغا، تۆفیق وەهبی، عەلی کەمال، مەحمود بابان، عبدالوهاب مەرجان) سەردانی جمهوریەتی تورکیایان کردووە لەوێ لەلایەن حکومەت و بەرلەمانی تورکی ێێشوازیان لێ کراوە کە (جەلال بایەر) سەرۆک کۆمار و (عدنان مەندەلس) سەرۆک وەزیران بووە لەو سەردەمە دا کە (حلفی بەغدا)یان ێێکهێنا،لەوێ (عدنان مەندەلس)ی سەرۆک وەزیران دەمانچەیەکی بەدیاری بێشکەش بە عەلی ئاغای کرد کە لەسەر دەمانچەکە ناوی خۆی حفر کراوە وە هەروەها بەربرسە کوردەکانی تورکیا خۆشحالی خۆیان دەڕبری بوو کە وەک نائیبەکی عیراقی کورد سەردانی تورکیای کردوە لەوانە وەزیری تەندروستی ئەوکات بەناوی (یوسف عەزیز ئۆغلی) بە عەلی ئاغای ووتوة سیادەتی نائیب ئەگەر شتێ بۆ کورد بکرێ ئێمە بەتەمای کوردی عیراقین وە ئەمرۆ ووتەکەی هاتە دی.
لە سالی 1957 سەردانی مەملەکەتی هاشمی ئوردنیان کردووە کە لە لایەن حکومەتی مەلەکی ئوردنی ێێشوازی کراون سەردانی بەرلەمانیان کردووە،لە ڤیستڤاڵکدا جەلالەتی مەلیکیان بینیووە کە وەفدەکە ێێکهاتبوو لە (عەلی ئاغای عوزێری، حەسەن بەگی جاف، سدبق میران، خەلیل کنە) کە اتحادیی هاشمی دروستکرا بەڵام زۆری نەخایاند.
وەک هەموو کوردێک، دلسۆزی ڕێبازی بیرۆزی بارزانی بووە کە یارمەتی زۆری داون لە سەردەمی حوکمڕانی مەلەکیەت دا بەتایبەتی بۆ دابین کردنی ئازووقە بە ئاگاداری (شێخ نوری بارزانی و شێخ سادق بارزانی) بە ئەرکی سەرشانی خۆی زانییوە بە دەقی ئەو بەڵگەنامەیە.
وەهەروەها لە سەردەمی شۆرشی یەیلولی مەزنیش دا.
لەدوای ڕوخانی ڕڕێمی مەلەکی لە عیراق لە 14 گەلاوێڕی 1958 علی ئاغا کوتای بە کاری سیاسی ئاشکرای خۆی هێنا.
لە ساڵی 1964 کە مفاوەزاتی نێوان حکومەتی مەرکەزی و شۆرش بووە بنەماڵەی بارزانی سەردانی ماڵی عەلی ئاغایان کردووە کە لەوێ دکتۆر عوسمانی اغا برای عەلی ئاغا چارەسەری نەخۆشەکانیانی کردووە.
لە ساڵیی 1967 لەلایان قائدی فرقەی هەولێر کەخەلکی تەلەعفەر بوو زۆر داوای لێدەکات کە ببـي بە فورسان (جاش) ێیاوانی خۆی ناونوس بکا بەڵام قەبووڵی نەکرد وە چەند جارێکی تریش داوای لێکرابوو بەڵام هەردم دەیوت (من دوڕمنایەتی میلەتی خۆم ناکەم).
بەر لە ڕابەڕینە مەزنەکەی بەهاری کوردستان لە سەردەمي ڕزيمي بەعسي لەناوجو کاتێ خيزاني (بارزاني نةمر) دایکی بەڕێزان (شيخ لوقمان و شيخ سابر و شيخ عبيد الله بارزانی) کۆچی دوای کرد عەلی ئاغای عوزێری لە گۆرستانی تایبەت بە بنەماڵەی عوزێری لة هةولير ڕێورەسمی بەخاک سێاردنی بەرێوە برد.
لە سەردمی بەدرەدین عەلی بارێزگاری هەولێر بوو ئیوارەیەک عەلی ئاغایان بە زۆری برد بۆ بەغدا لەوێ لە بەندیخانەیەکی ئینفیرادیان داناوە تا بەیانی کە بە وتەی خۆی تەنانەت جێگای نوستنیشی تێدا نەدەبووەوە بە تۆمەتی ئەوەی بنەماڵەی بارزانی هاتوو چۆی ماڵی دەکەن و لەوێ نەخۆشەکانیان چارەسەر دەکرێن.
برازای عەلی ئاغا بە ناوی (محەمەدی قادر ئاغا) بەدەستی حزبی بەعسی لەناوچوو بە ئەشکەنجەی لەکارەبادان شەهید دەکرێ کە دەڵێن لەسەر دەموچاوی جێگایی ئوتوو مابوو.
لە ڕەمەزانی 1995 لەلایەن چەند چەکدارێکی نەناسراو سەرەڕای ماڵا تاڵان کردنی و بردنی هەموو ئەو بارەو زێڕ و ئەو شتە بەنرخانەی کە هەبوون و تێکدانی کەل و بەل و دڕاندنی بەڵگە نامەو ئەوراقی تایبەت بەخۆی هەر بەوەندە ناوەستن حەربەیەکی لە دەستی دەدەن لە تەمەنی (هەشتاوحەوت) ساڵیدا تا مردنی ئاسەواری لەسەردەستی مابووەوە وە بووە هۆی مردنی.
زۆرلە بەرێرسە ناودارەکانی کورد سەردانیان کردووە، بەیوەندی کۆمەڵایەتی زۆر بە هێزی هەبووە دۆست و برادەری لە هەموو شارەکانی کوردستان و عیراق هەبووە.
باش ڕابەڕینیش کە بەتەمەن دا چوو بوو، زۆر لە دۆست و کەسایەتیە ناودارە سیاسی و کۆمەڵایەتیەکان سەردانیان دەکرد، لەوانە بەڕێز (عزيز محەمەد) سياسةتمەداري ناوداري کورد کە بە بەردەوام سەرداني ديواني دەکرد و (جەلال تالەبانی) سەرۆکی ئێستای کۆماری عێراقی فدراڵ،بەرێر کۆسرەت ڕەسول سةروک وزيراني ئةوکات و جەندین کەسایتی و لایەن و نوێنەرایەتیەکان.
دواجار کوردستان بەگشتی و هەولێر بە تایبەت کەیسایەتیەکی تری لەدەست داو بەداخ و پەژاریەکی زۆرەوە لە 29-12-1998 کۆچی دوایی کرد کە ڕێورەسمی بەخاک سێاردنی بە ئامادەبونی چەندین حزب و لایەنی سیاسی و حکومی بەرێوە چوو لە گۆرستانی تایبەت بە بنەماڵەی عوزێری لە هەولێر بەخاک سێێردرا، بەم شێوەیە خولێخۆشبوو چووە کارواني نەمران لە یادگاری دلسۆزانی هەزاران سلاو لە گیانی.