بەپێی ئامارێک کەسایتی مەدا پرێس بڵاویکردۆتەوە، لەساڵی 2013 بەهۆی تەقینەوە و کردە توندوتیژییەکانەوە 12 هەزار و 162 کەس لەعیراق کوژراوو بریندار بوون، مانگی سێی ساڵی 2013 دادەنرێت بەئارامترین مانگ لەعیراق دا.
لەمانگی کانونی دووەمی ساڵی 2013 بەهۆی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراوو کردە خۆکوژییەکان، 112 کەس کوژراون لەریزی هێزە ئەمنیەکان و هاوڵاتیانی مەدەنی، هەروەک 363 کەسی تریش بریندار بوون، ئەمە لەکاتێکدا کە لەمانگی شوبات دا 188 کەس کوژراون، هەروەک 454 کەسی تریش برینداربوون.
مانگی ئازاری ساڵی 2013 دادەنرێت بەئارامترین مانگی ئه و ساڵه و کەمترین کوژراوو برینداری تێدا تۆمار کراوە، لەمانگی ئازاری ساڵی 2013 ژمارەی کوژراوان لەناوعیراق گەیشتۆتە 176 کەس، بریندارەکانیش 70 کەسن.
لەمانگی نیسانی هەمان ساڵدا 307 کەس کوژراون، 390 کەس بریندار بوون.
لەمانگی ئایاری ساڵی 2013، بەهۆی تەقینەوەکان، 293 کەس کوژراون و 100 کەسی تر برینداربوون، هەروەک لەمانگی حوزەیران، 274 کەس کوژراون و 340 کەسی تر برینداربوون.
لەمانگی تەمموزی ساڵی 2013، تەقینەوەکانی ناوخۆی عیراق بوونەتە کوژرانی 255 کەس و برینداربوونی 283 کەسی تر، هەروەک لەمانگی ئابدا 415 کەس کوژراون 584 کەسی تر برینداربوون، لەمانگی ئەیلولی ساڵی 2013 شدا،203 کەس کوژراون و 200 کەسی تر بریندار بوون.
هەر بەپێی ئامارەکە، لەمانگی تشرینی یەکەمی ساڵی 2013 تەقینەوەکان، کوژرانی 392 کەس و برینداربوونی 279 کەسی تری لێکەوتۆتەوە، ئەمە لەکاتێکدا کە لەمانگی تشرینی دووەم دا 226 کەس کوژراون و 320 تر بریندار بوون.
لەمانگی کانوونی یەکەمی ساڵی 2013 تەقینەوەکان بۆتەهۆی کوژرانی 344 کەس و برینداربوونی 124 کەسی تر.
ئاماری کوژراوانی ناوخۆی عیراق لەساڵی 2013 ڕووداوەکانی ئەم دواییەی پارێزگای ئەنباری تێدا تۆمار نەکراوە کە، بەپێی چەند ئامارێک، بەهۆی شەڕو پێکدادانی هێزە ئەمنیەکان و چەکدارانی هۆزەکانی ئەنبار 13 کەس کوژراون.
هاوکات ئه و ئامارەی مەدا پرێس بڵاویکردۆتەوە جیاوازیی هەیە لەگەڵ ئاماری نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەوەی تێبینی دەکرێت نەتەوە یەکگرتووەکان ژمارەی کوژراوان و بریندارانی بەهۆی تەقینەوه و کردە توندوتیژییەکان بەزیاتر هەژمار کردووە.
- 01-01-2014