Please note: This record attached with photos or films contains emotional and or annoying content and might affect your psychological health.
$باشووری کوردستان$
- لە ناحیەی سەنگەسەری سنوری قەزای #پشدەر#، بە نارنجۆک پەلاماری بارەگای پارتی دەدرێت.
- لە شەقامی شەست مەتری شاری #سلێمانی#، پێشمەرگەیەکی لیوای نۆی پیادا بەهۆکارێکی نادیار کوژرا.
$دەرەوەی کوردستان$
- کەسێک بە ناوی د. محەمەد بدێوی ئەلشەممەری مامۆستای کۆلیژی ڕاگەیاندنی زانکۆی موستەنسریە کە هاوکات بەڕێوەبەری نووسینگەی بەغدا ڕادیۆی عیراق ئەلحوڕە، لەلایەن کەسێکەوە کە سەر بە هێزی پاسەوانانی سەرۆکایەتی کۆمارە و کوردە، کوژرا.
کوردیپێدیا، ڕۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 大事年表