图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 519,315
图片 105,013
书籍 19,467
相关文件 97,734
Video 1,402
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
نەخشەڕێی دەستبەکاربونی پەرلەمانی کوردستان‌و پێکهێنانی حکومەتی نوێی هەرێم‎
小组: 杂项 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
نەخشەڕێی دەستبەکاربونی پەرلەمانی کوردستان‌و پێکهێنانی حکومەتی نوێی هەرێم‎
杂项

نەخشەڕێی دەستبەکاربونی پەرلەمانی کوردستان‌و پێکهێنانی حکومەتی نوێی هەرێم‎
杂项

1. ئامادەکردنی پڕۆژەی بەرنامەی حکومەتی داهاتو:
1-1: لیژنەیەک لەلیستە براوەکانی پەرلەمانی کوردستان پێکبهێنرێت بۆ ئامادەکردنی بەرنامەی حکومەتی داهاتو لەماوەی دوو هەفتەدا.
1-2: ئەم بنەما گشتیانەی خوارەوە لەبەرنامەکەدا بچەسپێنرێن و میکانیزمی گونجاو بۆ جێبەجێکردنیان ئامادەبکرێت:
1-2-1: سەروەریی یاساو بێلایەنکردنی دادگاکان و دەستوەرنەدان لەکاروبارەکانیان.
1-2-2: بێلایەن و بەپیشەیی کردنی هێزە چەکدارەکان بەهێزەکانی پێشمەرگە و ئاسایش و هەواڵگری و ئاسایشی ناوخۆو قەدەغەکردنی کاری حیزبی لەناو ئەم هێزانەدا.
1-2-3: هێنانەکایەی دادی کۆمەڵایەتی لەدابەشکردنی داهات و سامان و موچە و ئاوڕدانەوە لەچینە هەژارەکانی کۆمەڵگەو، هەموارکردنی سیستمی موچە لەقازانجی ئەوانەی موچەیان کەمە.
1-2-4: داڕشتنی سیاسەتێکی ئابوریی ڕون، لەسەر بنەمای پلانێکی ستراتیژیی تۆکمەو، بوژاندنەوەی ژێرخانی ئابوریی هەرێم لەروی ڕێگاوبان، پەرەپێدان و هاوچەرخکردنی گوندەکان، بوژاندنەوەی کەرتی کشتوکاڵ، بەهێزکردنی کەرتی پیشەسازی، بەدامەزراوەیی کردن و ڕوناکاندنی کەرتی سامانی سروشتی، لەگەڵ ڕەچاوکردنی هاوسەنگی لەنێوان کەرتە ئابوریە جیاجیاکاندا.
1-2-5: باش بەکارهێنانی سامانی گشتی‌و، بەیاسایی کردنی بودجەی حیزبەکان.
1-2-6: دژوەستانەوە و بنبڕکردنی گەندەڵی سیاسی و دارایی و ئیداری لەرێی چالاککردنی دیوانی چاودێریی دارایی و دەستەی دەستپاکی و دواکاری گشتی، سەرەڕای ڕۆڵی ڕەقابی پەرلەمان و دروستکردنی پشکنەرایەتی وەزارەتەکان و کرانەوەی زانیاری بەڕوی میدیادا.
1-2-7: چەسپاندیی پرەنسیپی هاوبەشی ڕاستەقینە لەوەرگرتنی بڕیارە سیاسی و ئابوری و سەربازی و کارگێڕییەکانی تایبەت بەپەیوەندیی نێوان هەرێم و بەغدا، داهاتوی هەرێم، ئەو پرسانەی ڕەهەندی دەستوریان هەیەو، گەڕاندنەوەی پڕۆژەی دەستوری هەرێم بۆ پەرلەمانی کوردستان بەمەبەستی هێنانەکایەی سازان لەسەری.
1-2-8: ئەولەویەتدان بەگەڕاندنەوەی ناوچە جێناکۆکەکان بۆ سەر هەرێمی کوردستان لەپەیوەندی لەگەڵ حکومەتی فیدڕاڵ‌و، گەیاندنی خزمەتگوزاری بۆ ئەم ناوچانە.

2. ئەنجامدانی کۆبونەوەی پێنج قۆڵی لەنێوان لایەنە براوەکان لەتەلاری پەرلەمان، بەمەبەستی ڕێککەوتن لەسەر هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان و پێکهێنانی حکومەتی داهاتو لەماوەی دوو هەفتەدا لەبەر ڕۆشنایی ئەم بنەمایانەی خوارەوە:
2-1: ڕێزگرتن لەدەنگی هاوڵاتیان لەهەڵبژاردنەکانی 21-09-2013 و کردنی بەبنەمای سپاردنی بەرپرسیارێتیەکان بەلایەنە براوەکان.
2-2: پەیڕەوکردنی بنەمای خاڵ لەدابەشکردنی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان و سەرۆکایەتی هەرێم و سەرۆکایەتی حکومەت، وەزارەت و دەستە سەربەخۆکان‌و، ئەنجومەن و دەزگای ئاسایش، نوێنەرایەتیەکانی دەرەوە، ئەو فەرمانگە و دامەزراوانەی بەرپرسەکانیان پلەی وەزیریان هەیە.
2-3: بنیاتنانی حکومەتی کارا بەپشتبەستن بەکادری لێهاتوو شارەزا لەبەڕێوەبردنی حکومەت و کارکردن بۆ بچوککردنەوە‌ و تەرشیقکردنی وەزارەت‌ و دامودەزگاکانی لەسەر بنەمای چوستی نەک قەبەیی، دور لەبیرۆکراسی‌ و هەڵاوسانی کارگێڕیی.
2-4: بەپیشەیی کردنی دەزگای ئیداریی هەرێم و سپاردنی کاری شیاو بەکەسی شیاو لەڕێی دروستکردنی ئەنجومەنی ڕاژە.
2-5: چەسپاندنی سیستمی لامەرکەزیی تەواو لەئیدارە خۆجێییەکان و پێدانی سەربەخۆیی و دەسەڵاتی دارایی و کارگێڕی زیاتر بەئەنجومەنی پارێزگاکان‌و، شۆڕکردنەوەی دەسەڵاتی کارگێڕی و دارایی زیاتر بۆ قەزاو ناحییەکان و کۆتایی هێنانی یەکجاری بەجوت ئیدارەیی حیزبی.
2-6: پێدانی ڕۆڵ و شوێنی شیاو بەپێکهاتەکانی تری هەرێم لەحکومەت و دامەزراوەکانی تر.

3. هەنگاوەکانی هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان و پێکهێنانی حکومەت:
3-1: پاش تەواوبونی کاری ئەو لیژنانەی کە لەتەوەرەکانی 1 و 2 ئاماژەیان پێدرا، لەماوەی 48 کاتژمێردا بەرێککەوتنی لیستە براوەکان و بانگێشتی سەرۆکی کاتی، پەرلەمانی کوردستان کۆئەبێتەوە بۆ تەواوکردنی دانیشتنی یەکەمی خۆی و هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان بەپێی مادەی (13 تا 15)ی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان‌و، ناونانی پاڵێوراو بۆ سەرۆکی حکومەت بەپێی بڕگەی (3) لەمادەی (56) لەیاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی هەموارکراو لەهەمان دانیشتندا.
3-2: سەرۆکی هەرێم لەماوەی 48 کاتژمێر لەدوای تەواوبونی پڕۆسەی ناونانی سەرۆکی حکومەت، بەپێی بڕگەی دوانزەیەم لەمادەی (10) لەیاسای سەرۆکایەتی هەرێمی هەموارکراو سەرۆکی حکومەت و جێگرەکەی ڕائەسپێرێت بۆ ئەوەی لەماوەی دوو هەفتەدا حکومەت پێکبهێنن بۆ ئەوەی بچنە بەردەم پەرلەمان بەمەبەستی وەرگرتنی متمانە و پەسەندکردنی بەرنامەکەی.

4. لیستی گۆڕان لەئاستانەی بانگەشەی هەڵبژاردنەکانی نیسانی 2014 داوائەکەن کە:
4-1: سەرجەم هێزو لایەنە سیاسیەکان و کاندیدەکانیان، بەئازادی و هێمن بانگەشەی هەڵبژاردن ئەنجامبدەن و خۆبپارێزن لەبێزارکردن و ئازاردانی هاوڵاتیانی کوردستان.
4-2: بێلایەنکردنی دامودەزگاکانی حکومەت و هێزە چەکدارەکان لەپڕۆسەی بانگەشەی هەڵبژاردندا.
4-3: حکومەت بڕیارێک دەربکات کە تیایدا:
4-3-1: پیسکردنی ژینگەی هەرێمی کوردستان لەکاتی بانگەشەی هەڵبژاردنی قەدەغەبکات و سزای دارایی بۆ دابنێت.
4-3-2: دیاردەی قێزەونی سزای سیاسی قەدەغەبکات و هەر کەسێک ئەنجامیدا، سزابدرێت و لەپۆستەکەی دوربخرێتەوە.
4-3-3: هەر کەسێک بەهۆکاری سیاسی سزا درابو، موچەکەی بۆ بگەڕێنرێتەوە تا ئەگەڕێنرێتەوە سەر کارەکەی و سەرجەم ماف و ئیمتیازەکانی لەو ماوەیەدا بۆ ئەگەڕێنرێتەوە.
4-3-4: بەکارهێنانی چەک لەکاتی هەڵمەتەکانی بانگەشەی هەڵبژاردن قەدەغەبکرێت و سەرپێچیکار سزابدرێت.
4-3-5: لیژنەی ئەمنی لەشارەکان بەسەرۆکایەتی یەکە کارگێڕییەکان و بەشداریی بەرپرسانی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ پێکبهێنرێت بۆ پاراستنی سەروماڵی هاوڵاتیان و بانگەشەکاران و ڕێ لەهەر هێزێکی چەکداری تر بگیرێت کە دەستێوەردان لەکارەکانیان بکات.

فراکسیۆنی‌ گۆڕان لەپەرلەمانی‌ کوردستان
30-03-2014
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览6,532
HashTag
来源
挂钩项目: 2
日期与活动
Technical Metadata
这资料的版权已发出Kurdipedia的项目的所有者!
项目质量: 74%
74%
添加( هاوڕێ باخەوان 30-03-2014
此产品最近更新( ڕێکخراوی کوردیپێدیا ):21-01-2017
URL
此产品根据Kurdipedia的美元尚未敲定!
此产品已被浏览6,532
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 519,315
图片 105,013
书籍 19,467
相关文件 97,734
Video 1,402
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
Folders
传记 - 性别 - 男 传记 - 国 - 库尔德人 的地方 - 普罗旺斯 - 北库尔德斯坦 的地方 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 图像和说明 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 考古的地方 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 传记 - 人键 - 政治活动家 的地方 - 广场 - 城市 考古的地方 - 广场 - 城堡 的地方 - 城市 - 埃尔比勒

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!