图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 525,707
图片 106,460
书籍 19,790
相关文件 99,665
Video 1,449
语言
کوردیی ناوەڕاست 
301,349
Kurmancî - Kurdîy Serû 
88,756
هەورامی 
65,744
عربي 
28,846
کرمانجی - کوردیی سەروو 
16,307
فارسی 
8,547
English 
7,168
Türkçe 
3,571
Deutsch 
1,458
Pусский 
1,123
Française 
321
Nederlands 
130
Zazakî 
85
Svenska 
56
Հայերեն 
44
Español 
39
Italiano 
39
لەکی 
37
Azərbaycanca 
20
日本人 
18
עברית 
14
Norsk 
14
Ελληνική 
13
中国的 
11
小组
中国的
传记 
3
文章 
3
的地方 
2
图像和说明 
1
地图 
1
考古的地方 
1
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
مەروێ
小组: 的地方 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail1
Copy Link1
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

مەروێ

مەروێ
گوندی #مەروێ#:
ئەم گوندە دەکەوێتە باکووری شاری #سلێمانی#یەوە، لەسەر هێڵی پانی (36) و هێڵی درێژی (45) 1000م لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە، وە لەسەر خاڵی سنووری نێوان باشووری کوردستان و خۆرهەڵاتی کوردستانە، لەگەڵ گوندەکانی ناوچەی خێڵەڕەشی شاری #بانە# هاوسنوورە، وە لە گوندەکانی سەر سنووری شاری #سەردەشت#یشەوە نزیکە، وە پاڵی داوە بە دامێنی چیای سەرکەشی #گمۆ#وە.
لە ئێستادا2024 ئەم گوندە لە ناوچەی #سیوەیل#دا زۆرترین ڕێژەی ماڵ و دانیشتووانی تیادا دەژی، کە حەفتا ماڵە و لە 281 کەس پێکدێت.
لە ڕووی کارگێڕییەوە سەربە شارەدێی #سیوەیل#ە، کە ناوەندی شارەدێکە #باسنێ#یە، ئەمیش سەر بە قەزای #شارباژێڕ#ە، کە ناوەندی ئەمیش شارۆچکەی #چوارتا#یە. هەروەها یەکێک لەو گوندانەی ناوچەی #ئالان# پێکدەهێنێت کە لە چەندین گوندی باشووری کوردستان و خۆرهەڵاتی کوردستانی وەک گوندەکانی سەر سنووری #بانە# و #سەردەشت# پێکدێت.

=KTML_Bold=دووری لە ناوەندی شاری سلێمانییەوە=KTML_End=
ئەم گوندە لە دوو ڕێگەی جیاواز لە یەک بە سلێمانییەوە بەستراوەتەوە:
یەکەم/ ڕێگای #چوارتا#-#کەناروێ#-#باسنێ# کە لێرە نزیکەی 78کم لە شاری سلێمانییەوە دوورە.
دووەم/ ڕێگای #ماوەت# -#ژاژڵە#-#ئاوەکورتێ#یە، لێرەشەوە نزیکەی 84کم لە سلێمانییەوە دوورە.


=KTML_Bold=ڕووبەری پێکهاتەی جوگرافیای گوندەکە بریتییە لە:=KTML_End=
-1368,15 دۆنم #بەراو#
-321,05 دۆنم #دێمەکار#؛ #دێم#
-83 دۆنم #باخ#.
-3 دۆنم #ڕەز#.
-61,21 دۆنم جێ #گوند#؛ ماڵنشین.
-1354 دۆنم #بەردەڵان#؛ سخری.
-800 دۆنم #لەوەڕگا#
-748,09 دۆنم #دارستان#.
کۆی گشتی: 4738,5 دۆنم.

=KTML_Bold=سەرچاوەی ئاو و کانییەکانی:=KTML_End=
#مەروێ# یەکێکە لەو گوندانەی کە خاوەنی #جۆگە# و #کانی# و ئاوێکی زۆری خۆیەتی. بە نزیکەی 9کم لەگەڵ کوردستانی خۆرهەڵات هاوسنوورە، کە نێوانی هەردوو سنوورەکە بریتییە لە چەمی چۆمان.
ئەم #چەم#ە لە سەرو شاری #بانە#وە سەرچاوە دەگرێت و بەناوی شاری #بانە#دا دێتە خوارو لە خوار مەروێ-لەگەڵ چەمی بەنداوی کۆڵەسە کە 8کم لە سنوورەوە دوورە و لە سەرو #سەردەشت# و ڕەبەت سەرچاوە دەگرێت و دێتە خوار یەکدەگرن و تێکەڵ دەبن و لە #ئاوەکورتێ# لەگەڵ چەمی #کونەماسی# یەکدەگرنەوەو #زێی بچووک# پێکدەهێنن، وە لەوێوە بۆ #قەڵادزێ# و پاشان دەڕژێتە بەنداوی #دوکان#ەوە.
وە لەناو گوندەکە خاوەنی چەندین کانی و سەرچاوە ئاوی وەک (کانی کاوڵان -کانی چنار-کانی چناران-کانی سۆمبار-کانی غاڵەب-کانی سەنگاوا-کانی سەربەستان-کانی گەورە-کانی چاوە) یە ئەم کانیانە ڕووبەرێکی زۆری #پێدەشت# و کێڵگەکان #ئاودێر# دەکەن.
سەرەڕای ئەمانە ئەم گوندە خاوەنی جۆگەیەک ئاوی ترە کە لە گوندی #دێرێ#وە سەرچاوە دەگرێت و پێی دەوترێت (جۆی میری) کە هەفتانە شەو و ڕۆژی هەینی ئاوەکەی بۆ مەروێ بەردەدرێتەوە. خاوەنداری ئەم جۆگەیە کاتی خۆی لەلایەن میری مەروێ بووە بۆیە ناونراوە (جۆی میری) وە بەهۆی زۆری سەرچاوەی ئاوی زۆریەوە کاتی خۆی باشترین جۆری #تووتن#ی لێ بەرهەم هاتووە.

=KTML_Bold=دراوسێکانی ئەم گوندە:=KTML_End=
لە باکوور و خۆرهەڵاتەوە لەگەڵ گوندەکانی سەربە شاری #بانە# وەک: #زەڵێ#-#چۆمان#-#بەردەڕەش#-کیوەڕۆ-#گڵەسوورە#-ماڵتە-ماڵەدۆم، هاوسنوورە.
لە باشووری خۆرهەڵاتەوە لەگەڵ #دێرێ#و لە ڕۆژاواشەوە لەگەڵ #شاناخسێ-#هاوسنوورە.

=KTML_Bold=ناوی مەروێ لە چییەوە سەرچاوەی گرتووە؟=KTML_End=
لە ڕاستیدا سەرچاوەیەکی نووسراوی فەرمی و باوەڕپێکراوی وا لە بەردەستدا نییە کە پێمان بڵێت ئەم ناوە لە چییەوە هاتووە، تەنیا گەڕانەوەمان لەبەردەستدایە بۆ زاری کەسانی بەتەمەن و پێشین، کە ئەوانیش دوو ڕای جیاواز لەیەکن، بەڵام تاڕادەیەک نزیک لە یەکیان هەیە.
یەکەم/ پێیان وایە کە کاتی خۆی فەرمانڕەوایەک لەم گوندەدا فەرمانڕەوایەتی کردووە کە ناوی (مەروان)بووە، بووەتە مەروانی و لەوێشەوە بووەتە مەروێی ئێستا.
دووەم/ ڕای ئەمان ئەوەیە کە فەرمانڕەواکەی ناوی (مەروا)بووە و بووەتە (مەروایی)و پاشان مەروێی ئێستا، بەڵام دیارە پێشتر ناوی هەر هەبووە. شایەنی باسە گەڕیدەیەکی وەک -مستەر ڕیچ-لە ساڵی 1820ی زاینی هاتۆتە ئەم گوندە و ئەویش هەر بە مەروێ ناوی بردووە.

=KTML_Bold=مێژووی گوندەکە:=KTML_End=
بەپێی ئەو هەڵکەوتە جوگرافییەی کە هەیەتی لە قەڵا و گۆڕستانی جۆراوجۆر 24 گۆڕستانی تیایە، ئاماژەیەکی ڕاستەوخۆن کە کاتی خۆی زۆر لە ئێستا دانیشتووانی زیاتر بوون. وە دۆزینەوە کەلوپەلی شوێنەواری کۆن لە گۆزە و کوپەڵە و مووروو و زیو هێمایەکی بەرچاوە کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ پێش ئیسلام.
بەڵام تا ئێستا لەلایەن هیچ کەس و دەزگایەکەوە کنەو پشکنینی بۆ نەکراوە. بۆیە هەر جۆرە قسەکردنێک لەسەری بەبێ سەرچاوەیەکی پشت پێبەستوو زانستی نییە و زیاتر ڕا و سەرنجە.

=KTML_Bold=خوێندن و خوێندەواری:=KTML_End=
بەهۆی دوورەدەستی ئەم گوندە و دەست بەسەرا ڕانەگەیشتنی حکوومەتی ناوەندی خوێندن تا ساڵی 1957 لەم گوندەدا نەبووە، بەڵام لەم ساڵەدا (عومەر عەلی) پارێزگاری ئەوسای سلێمانی سەردانی دەکات و داوا دەکات تا ئەو کاتەی قوتابخانە و مامۆستای بۆ دیاری دەکەن مەلای گوندەکە (مەلا ئەحمەد) بە مووچەی میریی وانە بە منداڵەکان بڵێتەوە و ئەویش دەستبەکار بوو. لە سەرەتای شەستەکانەوە بە فەرمی قوتابخانەی تیادا بووە، تا لەدوای ڕاپەڕینەوە جارێکی تر کە گوندەکان ئاوەدان کرانەوە. لەم گوندەشدا قوتابخانەیەکی سەرەتایی و بە شێوەیەکی زۆر سەرەتایی دەست پێ دەکاتەوە و لێرەوە خوێندن دەست پێ دەکاتەوە، بەڵام بەداخەوە لە ئێستادا تەنیا قۆناغی بنەڕەتی تیادایە. ئەمەش وای کردووە زۆرینەی ئەو قوتابییانە بەهۆی نەبوونی قۆناغەکانی دواتر دەستبەرداری خوێندن دەبن.

=KTML_Bold=پێکهاتەی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان:=KTML_End=
بەهۆی بەرفراوانی ڕووبەری جوگرافیای ئەم گوندە و گرنگی هەڵکەوتەی جوگرافیایی و سەرسنووری و لەباری بۆ ژیانی #ئاژەڵداری# و کشتوکاڵ کردن، وای کردووە کە هەمیشە ئامێزی کراوە بێت بۆ لەخۆگرتن و داڵدەدانی کەسانێک بۆ مەبەستی بژێوی ژیان و وە یان خۆڕزگارکردن لە کێشە و #ئاریشە#ی کۆمەڵایەتی جۆراوجۆر ڕوویان تێ کردووە. بۆیە ڕێژەی دانیشتووانی لە #بنەچە#دا پێکهاتەیەکی #ناجۆر# و دوور لە یەکن، بەڵام ویستی بە یەکەوە ژیان وای کردووە هەموویانی لە یەک بۆتەدا ئاوێتەی یەکدی کردووە، بە تایبەت لە ئێستادا خاڵی جیاوازی لە یەکتر تەواو بەرەو کاڵبوونەوە چووە. لێرە باسی عەشیرەت و هۆزگەرایی لە ئارادا نییە، زیاتر خۆپاڵدانە بە گوند و ناوچەکەوە، تا ڕادەیەکی زۆر ئاشتی کۆمەڵایەتی تیایدا بەرقەرارە، وە لەدوای ڕاپەڕینەوە جیاوازییەکان بەرەو کاڵبوونەوە چوون. لە ڕووی هاوسەرگیرییەوە کەمترین تەڵاق و لێکجیابوونەوەی تیایە بە بەراورد بە زۆر ناوچەی تر.

=KTML_Bold=لە ڕووی تەندرووستییەوە:=KTML_End=
بەداخەوە کاتی خۆی بەهۆی دواکەوتوویی و دوورەدەستی و نەبوونی پزیشک و بنکەی تەندرووستی نەخۆشی جۆراوجۆری وەک (ئاوڵە-لەرز و تا-سوورێژەو ... هتد). قوربانی زۆری لێکەوتۆتەوە، بەڵام لە دوای ساڵانی شەستەکانەوە پێکوتە کران و هاتوچۆی شار وگۆڕانی بارودۆخی ژیان بۆ ئاستێکی باشتر وردەوردە ئەو نەخۆشییانەش نەمان. لە ڕووی تەندرووستییەوە خەڵکەکەی زۆر باشەو حاڵەتی نابینایی و کەڕولاڵی تێدا تۆمار نەکراوە، بەڵام لەدوای ڕاپەڕینەوە بەهۆی #مین#ەوە کۆمەڵێ کەمئەندامی لێکەوتەوە.

=KTML_Bold=مزگەوتەکەی:=KTML_End=
مێژووی مزگەوتەکەی وەک مێژووی گوندەکە کۆنە، چەندجارێک #نۆژەن# کراوەتەوە، زەوی و زارێکی زۆری نیشتەجێ بوون و زەوی کشتوکاڵی لەسەر #وەقف# کراوە، کاتی خۆی مزگەوت لە دوو بەش پێکهاتووە #میحراب# کە نزیکەی 150 کەسی لەخۆدەگرت. لێرەدا تەنیا نوێژ دەکرا، لە تەنیشتییەوە #دیوەخان#ی مزگەوت هەبووە کە وەک ڕێزێک بۆ مزگەوت میحراب خەڵکی بۆ قسەکردن و پشوو و لەخۆگرتنی میوان و ڕێبوار تەرخانیان کردبوو. سەرپەرشتی وەقفەکانیش ساڵانە لە ڕێگای (متولی) مزگەوتەکەوە دەبێت کە خەمڵاندن بۆ زەوی و زارەکانی دەکەن و هەر ئەوانیش بۆ مزگەوتی سەرف دەکەنەوە. بە هەمان شێوە خانووی مامۆستای مزگەوت دیاریکراوە، بە درێژایی مێژووش ئێستاشی لەگەڵ بێت نوێژی هەینی تیادا ئەنجام دەدرێت.

=KTML_Bold=بژێوی ژیان لەم گوندەدا:=KTML_End=
وەک ئاماژەمان پێدا بەهۆی زۆری زەوی و ئاوی لەبار و دار و درەختی زۆریەوە خەڵکەکەی هەر بە ئاژەڵداری و کشتوکاڵەوە خەریک بوون، بەڵام هەمووی هەر بۆ بژێوی ژیان بووە و لەو ئاستە سەرنەکەوتوون.
کەمتر کەڵک لە سەرسنوور بوونی گوندەکە وەرگیراوە بۆ بازرگانی کردن و ئاڵوگۆڕی کاڵا، چەند کەسێکی کەم بەم کارە هەستاون و کە زۆر ئاستی ژیانیان لەسەرەوە بووە، بەڵام لە ئێستادا شتەکە پێچەوانە بووەتەوە، زۆرینەی هێزی کاریان خەریکی دامەزراندن لە وەزیفەی میرین و بە شوێن مووچەوەن، کشتوکاڵکردن و ئاژەڵداری لە ئاستێکی تەواو نزمدایە.

=KTML_Bold=خواردن و خواردنەوەی خەڵکی گوند:=KTML_End=
ڕاستە ئەم باسە پەیوەستە بە ئاستی ژیان و توانای دارایی خێزانەوە، بەڵام تا 16-5-1978 کە ئەم گوندە ڕاگوێزراوە بۆ ئۆردوگا زۆرەملێکان، کۆی گشتی خەڵکەکەی ئاستی ژیان و بژێوییان جگە لە چەند کەسانێکی کەمی خاوەن موڵک نەبێت ئەوا ئاستی ژیانیان لە یەکەوە نزیک بووە. خواردنی سەرەکی ئەوە بووە کە لە کێڵگەکانی خۆیان بەرهەمیان هێناوە، وەک: نیسک-نۆک-گەنمەشامی-ماش و...هتد.
ئەمانە لەگەڵ گەنمە کوتراو و #ترخێنە# و #کەلانە# و ڕۆن و شلکێنە و #ناوساجی# کەم تا زۆر خواردنی سەرەکی ماڵەکان و بگرە دەعوەت و میوانداریش بوون. برنج ئەو کاتە زۆرتر لە بۆنەکانی وەک جەژنەکان و مەولودخوێندنەوە و شاییدا خوراوە. لە کۆتایی و ناوەڕاستی زستاندا خواردنی #سەمەنی# کە لە #گەنم# درووست دەکرێت و لە ئێران و ئەفغانستان و تاجیکستان دەخورێت لێرەش خوراوە. ئەوان پێی دەڵێن (سەمانلو).
سەبارەت بە خواردنەوەش ئەوە تا نزیکەی ناوەڕاستی ساڵانی چلی سەدەی ڕابردوو قاوە خوراوەتەوە، بەڵام وردەوردە قۆری و پیاڵە جێی بە قاوە لێژ کردووە و چاخواردنەوە هاتۆتە پێش.
خەڵکەکەی زۆر بە تامەزرۆیی پێش نانخواردن و دوای نانخواردن چایان خواردۆتەوە، بەڵام چای ڕوون و کەمڕەنگ و دیژلەمەیان خواردۆتەوە. خواردنەوەیەکی تریان هەبووە پێی وتراوە #خۆشاو# ئەمەش بریتییە لە میوەی وشک کراوو و وردکراوی وەک (قەیسی-هەرمێ-هەنجیر-هەڵوژە و سێو)، کە بە یەکەوە کوڵێنراوە کە سارد بووەتەوە وەک بەشێک لە #شەوچەرە# و میوانداری خوراوە.

=KTML_Bold=شێوەزاری قسەکردنیان:=KTML_End=
ئاخاوتنی ئەم گوندە هەمان ئاخاوتنی شێوەزاری کرمانجی خواروو و سلێمانییە، پێشتر تا جادە نەهاتبوو گوند و گوندەکان ڕانەگوێزرابوونە کۆمەڵگە زۆرەملێیەکان. لە ساڵی 1978دا بەهۆی تێکەڵاوی و هاتۆچۆی شاری# بانە# و گوندەکانی کاریگەری زۆری ئەوێی بەسەرەوە بووە، بەڵام لە 1978 تاوەکوو ڕاپەڕین و دواتر ئاسانکاری هاتوچۆ بۆ سلێمانی و خوێندن و دەزگاکانی ڕاگەیاندنەوە زۆرێک بەو چەمک و دەستەواژانەی ئەوان لە هزری نەوەی نوێدا سڕانەوە و بەکارناهێنرێت، بەڵام گوندەکانی ڕۆژاوای مەروێ -زیاتر لەژێر کاریگەری شێوەزاری #سەردەشت#-#قەڵادزێ# دان.

قورئانەکەی (مەلا ئیبراهیمی مەروێ) کارێکی دانسقە و بلیمەت:
ئەم قورئانە ساڵی 1203ی کۆچی (واتە بەر لە 239ساڵ لەمەوپێش) لەلایەن (مەلا ئیبراهیمی مەروێی)یەوە بۆ یەکێک لە میرەکانی بابان نووسراوەتەوە، بەڵام پێش ئەوەی مامۆستا قورئانەکە تەواو بکات میرەکە کۆچی دوایی کردووە، ئەمەش بەڵگەی گەیشتنی ئەو بایەخدانەیە بە چڵەپۆپەی توانای ئەو سەردەمە، لەگەڵ ئەوەشدا بەڵگەی لێهاتوویی و بلیمەتی مامۆستایەکی کوردە لەم بوارەشدا وەک گەلێک بواری دیکە. ئەم شێوە نووسینەوەیە لایەنێکی موعجیزەیی و لە توانای ئادەمیزاد بەدەری مانا و مەبەست و شێوە و ڕەسمی قورئان دەردەخات. بە ئاشکرا بە هەموو کەس دەڵێت کێ دەتوانێت (خوا نەبێ) کاری وا بکات!؟
چۆنێتی نووسین و خەتی قورئانەکە:
ئەم دەستوخەتە هەر لاپەڕەیەکی 15 دێڕی تێدایە و بە خەتێکی جوان نووسراوەتەوە، دوو لاپەڕەی یەکەم و دووەمی زێڕکەفت و نەخش کراوە. ئەوەی لەم قورئانە دەستوخەتەدا جگە لە جوان نووسینەوە و نەخش و نیگارەکەی جێگای سەرسووڕمانە شێوە نووسینەوە و ڕێکخستنی دێڕ و وشەکانی هەموو لاپەڕەکانێتی تا کۆتایی دەستوخەتەکە، بەم شێوەیە هەموو لاپەڕەیەک 15 دێڕی تیادا نووسراوە.
سەرەتای دێڕی یەکەمی هەموو لاپەڕەیەک چ پیتێک بێت دوا دێڕی هەمان لاپەڕە بە هەمان پیت دەست پێ دەکات.
سەرەتای دووەم دێڕ چ پیتێک بێت، سەرەتای دێڕی پێش دوادێڕ هەر لەو لاپەڕەیەدا بەو پیتە دەست پێ دەکات. بەو شێوەیە دەڕوات تا دەگاتە سەردێڕی هەشتەم، واتە دێڕی یەکەم لەگەڵ دوا دێڕو وە دێڕی دووەم لەگەڵ دووەم دێڕی خوارەوە گەر بەرەو سەرەوە حساب بکرێت، سێیەم لەگەڵ سێیەم و چوارەم لەگەڵ چوارەم تا سەردێڕی هەشتەم کە دەگاتە دێڕی هەشتەم ئەو دێڕە بە چ پیت دەست پێ دەکات دێڕی هەشتەمی لاپەڕەکەی بەرانبەری بە هەمان حەرف دەست پێ دەکات. بەم شێوەیە تا کۆتایی قورئانەکە پەیڕەو کراوە و جگە لەمەش کۆتایی هەموو لاپەڕەیەک کۆتایی ئایەتەو سەرەتای هەموو لاپەڕەیەک سەرەتای ئایەتێکی تازەیە.
مامۆستا مەلا ئیبراهیم جگە لەوەی ئەم هونەرە کەموێنەیە یان بێ وێنەیە یان لە نووسینەوەی سەرانسەری قورئانەکەدا پەیڕەوی کردووە و وردەکارییەکی زۆر وردی وەستایانەو هونەرمەندانەشی ڕەچاو کردووە، بە جۆرێک تا لێی ورد ببیتەوەو بیر لە هونەرەکەی بکەیتەوە پلەی تواناو زیرەکی ئەو پیاوەت لەلا بەرزترو بەڕێزتر دەبێت. بۆ نموونە ئەو پیتانەی سەرەتای دێڕەکان لەگەڵ حەرفەکانی دیکەدا هونەری نەخشی لاپەڕەکان تەواو دەکەن هەموویان بە مەرەکەبی سوور نووسراون. دێڕەکان لە ڕێکەوتی سەرەتای جزمەکانن بە هەمان شێوە بە مەرەکەبی سوور جیاکراونەتەوە.
چوارچێوەی لاپەڕەکان و کۆتایی ئایەتەکان کە ئەستێرەیان بۆ دانراوە بە ئاوی #تەڵا# نەخشێنراون، شایەنی باسە ئێستا ئەم قورئانە دەستنووسە دانسقەیە لە (دار سەدام للمخێوێات)ی بەغدا بە ژمارە 5655 پارێزراوە.

=KTML_Bold=گەشتەکەی مستەر ڕیچ بۆ گوندی مەروێ:=KTML_End=
(مستەر ڕیچ)ی کارمەندی کۆمپانیای هیندی ڕۆژهەڵاتی لە 12/ ئەیلولی/1821ز دوای ئەوەی لە شاری بانەوە لە گەشتە دوورودرێژەکەی دەگەڕێتەوە، لە ڕێگادا دەپەڕێتەوە بەشی باشووری کوردستان لادەداتە مەروێ.
وە لە لاپەڕە 249دا دەڵێت:
(لە یەک و چل و پێنج دەقیقەدا گەیشتینە گوندی مەروێ لە ناوچەی ئالان، ئیتر لێرە کوردی ڕاستەقینە پێشوازییان لێکردین. بۆم هەیە بڵێم ئێستا چاوەڕێ دەکەم بحەسێمەوە... گوندەکە لە جێگەیەکی جواندا بە لاپاڵی شاخێکەوەیەو بە جێگایەکەوەیە و زۆر لە چەمەکەوە بەرز نییە، لەوبەریشەوە کێوی (بێ لوو)مان دەدی کە ڕووەو باکوور و کەمێکیش بەلای خۆراوادا کشاوە. لەوێوە چاڵێک (خەرەندێکی لێژی بەردەڵانی ڕووتەن هەبوو پێی دەوترا بری...... لە ئاقاری (مەروێ)وە توتنێکی زۆر دەکرێت، کە ئێستا گوندنشینەکان بە بەنییەوە دەکەن بۆ وشک کردن.
هەر بۆ تاقیکردنەوە توتنەکەم کێشا هەستم کرد مامناوەندییە. لەم ناوچانە ماشێکی زۆر دەکرێت و مەزراو سەوزەکانیشی دیمەنێکی جوانیان هەیە، لەنێوان ئەم کێوانەدا گژوگیای کێویش بە تایبەتی لەم ناوچەدا زۆرن، کە وەک نەخش بەسەر ڕووی زەوییەوەن).

=KTML_Bold=چنارە گەورەکەی گوند:=KTML_End=
ناکرێت یەکێک لە جوانییەکانی ئەم گوندە لە کاتی خۆیدا کە بوونی دارچنارێکی بەرز بوو لەیاد بکرێت. بەرزایی ئەم دارچنارە کە لەسەر کانی چنار ڕووا بوو پانزە مەتر زیاتر بووە لەگەڵ ئەوەشدا پانتاییەکی زۆریشی هەبوو، بە چواردەوری خۆیدا سێبەرێکی زۆری هەبوو، قەدی دارچنارەکە زۆر گەورە بوو، لە ناوەوە کلۆر بوو، قەوسێکی تێدابوو وەک دەرگا وابوو لە ناوەکەیدا جێگای 6-7 پیاو دەبووەوە، کاتی خۆی کە دەستگێڕ و وردەواڵە فرۆش (هەجیج)ی دەهاتنە گوند لە وێدا باروبنەیان دەخست و دەمانەوە. لە چنارە گەورەکەی چوارتا گەورەتر بوو. محەمەد ڕۆوف توکلی لە پەرتووکی (جوگرافیاو تأریخی بانە) دا دەڵێت کاتی خۆی خالیدی کوڕی وەلید لەژێر سێبەری ئەم دارەدا پەیماننامەی نووسیوە. بەداخەوە ئەم درەختە گەردن کەشە لە 16/9/1978 لە کاتی ڕاگواستنی گوندەکە بۆ ئۆردوگا زۆرەملێکان بە TNT تەقێنرایەوە. [1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览2,452
HashTag
相关文件: 3
挂钩项目: 3
Technical Metadata
这资料的版权已发出Kurdipedia的项目的所有者!
项目质量: 99%
99%
添加( هاوڕێ باخەوان 28-07-2014
此产品最近更新( کشمیر کەریم ):29-05-2024
URL
此产品根据Kurdipedia的美元尚未敲定!
此产品已被浏览2,452
Attached files - Version
类型 Version 编者名称
照片文件 1.0.140 KB 28-07-2014 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 525,707
图片 106,460
书籍 19,790
相关文件 99,665
Video 1,449
语言
کوردیی ناوەڕاست 
301,349
Kurmancî - Kurdîy Serû 
88,756
هەورامی 
65,744
عربي 
28,846
کرمانجی - کوردیی سەروو 
16,307
فارسی 
8,547
English 
7,168
Türkçe 
3,571
Deutsch 
1,458
Pусский 
1,123
Française 
321
Nederlands 
130
Zazakî 
85
Svenska 
56
Հայերեն 
44
Español 
39
Italiano 
39
لەکی 
37
Azərbaycanca 
20
日本人 
18
עברית 
14
Norsk 
14
Ελληνική 
13
中国的 
11
小组
中国的
传记 
3
文章 
3
的地方 
2
图像和说明 
1
地图 
1
考古的地方 
1
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
Folders
图像和说明 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 的地方 - 普罗旺斯 - 北库尔德斯坦 的地方 - 广场 - 城市 的地方 - 城市 - Amed 的地方 - 方言 - 库尔德 - 巴迪尼 考古的地方 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 考古的地方 - 广场 - 城堡 考古的地方 - 城市 - 埃尔比勒 传记 - 性别 - 男 传记 - 国 - 库尔德人

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.67
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!