图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 523,192
图片 105,823
书籍 19,710
相关文件 98,682
Video 1,420
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
سوریا.. لەسەرەتای ئەمساڵەوە 1917 زیندانی لەژێر ئەشکەنجەدا مردون
小组: 统计和调查 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
سوریا.. لەسەرەتای ئەمساڵەوە 1917 زیندانی لەژێر ئەشکەنجەدا مردون
统计和调查

سوریا.. لەسەرەتای ئەمساڵەوە 1917 زیندانی لەژێر ئەشکەنجەدا مردون
统计和调查

روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند، پاش کشانەوەی چەند کەتیبەیەکی هێزەکانی ئۆپۆزسیۆن لەناوچەکە، لەناوچەی ڕیفی ئیدلب لەخۆرئاوای سوریا، بەرەی نوسرە چەند شارۆچکەیەکی نوێی کۆنتڕۆڵکرد، ئەمەش پاش ڕۆژێک دێت لەدەستبەسەرداگرتنی مۆڵگەی یەکێک لەگەورەترین هێزە سەربازییەکانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا.
هاوکات ژمارەی ئه و بەرمیلە بۆمبڕێژکراوانەی فڕۆکەکانی ڕژێمی ئەسەد لەناوچەکانی سوریا دەیانخەنە خوارەوە، تەنها لەماوەی دوو هەفتەدا 400 بەرمیلی تێپەڕاندو بەهۆی ئەوانەوە لانیکەم 232 هاوڵاتی مەدەنی کوژراون کە 74 یان منداڵ و 48یشیان ژنن.
هەر بەگوێرەی ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ، لەسەرەتای ئەمساڵەوە 1917 دەستگیرکراوی زیندان و لقەکانی هەواڵگریی ڕژێمی ئەسەد، لەژێر ئەشکەنجەدا گیانیان لەدەستداوە.
روانگەکە باس لەوەش دەکات بەرەی نوسرە کۆنتڕۆڵی چەند شارۆچکەیەکی نوێی کردووە لە ئیدلب لەخۆرئاوای سوریا. ڕۆژی شەممە شارۆچکەی خان سوبول-ی کۆنتڕۆڵکردووە کە دەکەوێتە سەر ئه و ڕێگا سەرەکییەی پارێزگای ئیدلب بە حەڵەب دەبەستێتەوە، ئەمەش پاش کشانەوەی بزوتنەوەی حەزم دێت کە یەکێکە لەلایەنە ئۆپۆزسیۆنەکان لەشارۆچکەکە. دواتریش پاش ئەوەی چەند لایەنێکی ئۆپۆزسیۆن و ئیسلامی و بزوتنەوەی حەزم کشاوەتەوە، نوسرە کۆنتاۆڵی خۆی بەسەر شارۆچکەکانی مەعەرشورین و مەعسەران و دادیخ و کفر بەتیخ و کفرومەی نزیک لەشارۆچکەی خان سوبل لەباشوری خۆرئاوای شاری ئیدلب سەپاندووە.
کۆنتڕۆڵکردنی ئەم شارۆچکانە لەلایەن بەرەی نوسره و کشانەوەی کەتیبەکانی ئۆپۆزسیۆن له و شارۆچکانە، پاش چەند سەعاتێکی کەم دێت لەسەرکەوتنی ئه و ڕێکخراوە توندڕڕەوە لەدەرکردنی بەرەی شۆڕشگێڕانی سوریا کە یەکێکە لە گەورەترین هێزە سەربازییەکانی سوریا لەشاری دێر سونبل کە مۆڵگەی سەرەکیی ئه و لایەنەیە لەناوچەی جەبەل زاویە لەپارێزگای ئیدلب، ئەمەش پاش شەش ڕۆژ دێت لەجەنگی خوێناویی نێوان هەردوو لایەنەکە لەناوچەکە کە تێیدا نوسرە توانی کۆنتڕۆڵی حەوت گوندو شارۆچکە لە جەبەل زاویە بکات کە دەکەوێتە خۆرهەڵاتی ئیدلبەوە. بەوەش زۆربەی گوندو شارۆچکەکانی باشورو خۆرئاواو خۆرهەڵاتی ئیدلب لەباکوری خۆرئاوای سوریا کەوتونەتە ژێر کۆنتڕۆڵی بەرەی نوسرەوە.
ئەم پێکدادانانە بە هۆکاری نەزانراو لە 26ی مانگی ڕابردوو دەستیانپێکردو دوو ڕۆژی خایاند، پاش ئه و دوو ڕۆژەش هەردوو لایەنەکە شەوی پێنجشەممەی ڕابردوو لەسەر هەینی گەیشتنە ڕێکەوتنێک لەسەر بڵاوکردنەوەی هێزێکی سوڵحی پێکهاتوو لە 15 لایەنی سەربازی لە جەبەل زاویە، له و لایەنانەش چەند لایەنێکی ئیسلامی تێدا بوو. بەڵام پێش بڵاوکردنەوەی هێزەکان، پێکدادانەکان دەستیانپێکردەوە.
جەنگاوەرانی بەرەی شۆڕشگێڕانی سوریاو حەزم بە پشتگیریکردنیان بۆ سوریای عیلمانی و دیموکراسی و ڕەخنەگرتنیان لە کەتیبە ئیسلامییەکان ناسراون. لەسەرەتای شۆڕشکەی سوریاوە هەموو ئەم لایانەنانە پێکەوە لەدژی ڕژێمی ئەسەد دەجەنگان. ڕیفی ئیدلب یەکەم ناوچە بووە کە جەنگاوەرانی ئۆپۆزسیۆن توانییان هێزەکانی ڕژێمی تێدا وەدەرنێن. لەمانگەکانی یەکەمی جەنگەکەدا. گەشتی یەکەمی جەنگەکانی نێوان بەرەی نوسره و جەنگاوەرانی کەتیبەکان لەمانگی تەموزدا ڕویداوە بەڵام دواتر ماوەیەک هێوربووەوە.
لەلایەکی ترەوە ڕژێمی سوریا لەم هەفتانەی دواییدا بۆمبارانکردنی بە بەرمیلی بۆمبڕێژکراو لەڕێگەی فڕۆکەوە چڕکردەووەتەوە بۆ سەر شارو شارۆچکەکانی سوریاو تێیدا بەهۆیەوە سەدان کەس کوژراون. بەپێی ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ لەماوەی کەمتر لەدوو هەفتەدا فڕۆکەکانی ڕژێمی ئەسەد زیاتر لە 400 بەرمیلی بۆمبڕێژکراویان له و ناوچانە هەڵداوەتە خوارەوە کە لەژێر کۆنتڕۆڵی خۆیدا نین لەپارێزگاکانی حومس و حەماو ئیدلب و دەرعاو لازقیه و قونەیتەره و حەڵەب و دیمەشق.
لەلایەن خۆیەوە چالاکوان یاسین ئەبو ڕائید لەماڵەکەی خۆیەوە لەناوچەی عەندان لەپارێزگای حەڵەب لەباکور بە ئاژانسی ڕۆژنامەوانی فەرەنسی ڕاگەیاند، مەرگ ئابڵوقەی داوین و کەسیش گوێی پێ نادات. بەرمیل خۆشەویستانمان دەکوژێت، ماڵ و خەون و یادەوەریمان خاپوردەکات، وامان لێدەکات هیوای ئەوەمان نەبێت کە ڕۆژێک دێت کوشتن کۆتایی دێت.
دەشڵێت: هەموو ئەمانە ڕودەدەن و کەسیش هاوارمان نابیستێ، ئاماژەی بەوەش دا کە ماڵەکەی تائێستا سێ جار بە بەرمیلی بۆمبڕێژکراو بۆمبارانکراوه و لەئەنجامی هێرشی سێیەمدا بەتەواوەتی وێران بووە.
داتاکانی ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاماژە بەوە دەکەن کە لەنێوان 20ی ئۆکتۆبەرو ناوەڕاستی شەوی هەینی لەسەر شەممە. بەرمیلە بۆمبڕێژکراوەکان و هێرشەکانی تر بونەتەهۆی کوژرانی 232 هاوڵاتی مەدەنی کە لانیکەم کە 74یان منداڵ و 48یان ژنن.
رژێمی سوریا لەکۆتاییەکانی ساڵی 2012ەوە دەستیکردووە بەهەڵدانەخوارەوەی بەرمیلی بۆمبڕێکژکراو بەڵام لەمساڵدا ئه و کارەی چڕترکردووەتەوه و بەشێوەیەک تەنها شەپۆلێکی گەورەی ئەم جۆرە هێرشانە لەمانی شوباتی ڕابردوو، سەدان کەسی لەناوچە جیاکانی سوریا کوشتووە.
لەبەرامبەردا حکومەتی سوریا جەختدەکاتەوە کە ئەم بەرمیلە بۆمڕێژکراوانە تەنها لەدژی تیرۆریستان بەکاردەهێنێت. ڕێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤیش واتە هیومان ڕایتس وۆچ چەندین جار ڕەخنەی لەدیمەشق گرتووە لەبەرامبەر بەکارهێنانی نایاسایی ئەم بەرمیلانه و پێشی وایە هەوڵێکی نێودەوڵەتی ڕاستەقینە نیە بۆ لێپرسینەوە لەحکومەتی ئەسەد.
لەلایەن خۆیەوە بەڕێوەبەری ڕوانگەی مافەکانی مرۆڤ ڕامی عەبدولڕەحمان ئاماژە بەوە دەدات کە ژمارەی ئه و هێرشە ئاسمانییانەی ڕژێم ئەنجامی دەدەن و بەرمیلی بۆمبڕێژکراو لەخۆدەگرن، لەم ماوانەی دواییدا زیادیانکردووە.
بەوتەی ڕامی، سەرباری هێرشی بەرمیلە بۆمڕێژکراوەکان، هێزە ئاسمانییەکانی ئەسەد 472 هێرشی تری لەماوەی کەمتر لەدوو هەفتەدا ئەنجامداوه و دیمەشقی بەوە تۆمەتبارکرد کە فۆکەسی نێودەڵەتی لەسەر ڕوبەڕوبونەوەی داعش بۆ چڕکردنەوەی هێرشەکانی لەسەر ناوچەکانی دەرەوەی کۆنتڕۆڵی خۆی، بەهەل قۆستۆتەوە.
لەعەرەبییەوە: والی عەلی
03-11-2014
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览5,773
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی خەندان - 03-11-2014
[2] | عربي | aawsat.com
挂钩项目: 1
日期与活动
Publication date: 03-11-2014 (10 年份的)
普罗旺斯: 叙利亚
Technical Metadata
项目质量: 77%
77%
添加( هاوڕێ باخەوان 03-11-2014
此产品最近更新( هاوڕێ باخەوان ):05-03-2017
URL
此产品根据Kurdipedia的美元尚未敲定!
此产品已被浏览5,773
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 523,192
图片 105,823
书籍 19,710
相关文件 98,682
Video 1,420
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
Folders
的地方 - 普罗旺斯 - 北库尔德斯坦 的地方 - 广场 - 城市 的地方 - 城市 - Amed 的地方 - 方言 - 库尔德 - 巴迪尼 传记 - 党 - K. D. P. 传记 - 人键 - 政治活动家 传记 - 性别 - 男 传记 - 方言 - 库尔德 - 巴迪尼 传记 - 国 - 库尔德人 传记 - - 南库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.67
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!