图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 519,435
图片 105,093
书籍 19,500
相关文件 97,763
Video 1,412
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
ڕاگەیەندراوی مەکتەبی سیاسی یەکێتی لەسەر ئۆپەراسیۆنەکەی هێزی پێشمەرگە لە شەنگال
小组: 库尔德文件 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
ڕاگەیەندراوی مەکتەبی سیاسی یەکێتی لەسەر ئۆپەراسیۆنەکەی هێزی پێشمەرگە لە شەنگال
库尔德文件

ڕاگەیەندراوی مەکتەبی سیاسی یەکێتی لەسەر ئۆپەراسیۆنەکەی هێزی پێشمەرگە لە شەنگال
库尔德文件

گەلی قارەمانی کوردستان !
پێشمەرگە ئازادیخوازەکان!
کەسوکاری شەهیدە نەمرەکان!

داعش و ئەوانەی لەپشتیانەوە بوون، سەرەنجامی کێشە دروستکردن بۆ پرۆژەی عیراقی فیدراڵ و قوڵبوونی کێشە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکان لەعیراق و ناوچەکەدا، نەخشەیان داڕشت، پرۆسەی سیاسی دیموکراتی فیدراڵی لەعیراق و کوردستاندا تێکبدەن، هەتا بتوانن کۆنترۆڵی ناوچەکە بکەن، بەتایبەتی عیراق و باشووری کوردستان، هەروەها سوریا و ڕۆژئاوای کوردستان.

کە لەسوریادا بەهێزبوون، گواستیانەوە بۆ عیراق و لەپارێزگاکانی (نەینەوا و ئەنبار و سەلاحەدین) و هەندێک ناوچەی دیکە، سەرکەوتنێکی چاوەڕوان نەکراویان بەدەستهێنا، ئەم سەرکەوتنانە هاوکات کاریگەری لەسەر ڕوودانی کارەساتی شەنگالیش هەبوو.
داعشە دڕندەکان لەشنگال و ناوچە شیعە و مەسیحی نشینەکاندا، سنووری دڕندایەتیشیان بەزاندو ڕووی تاوانبارانی مێژووشیان، لەماوەیەکی کەمدا سپی کردەوە و ئەوەی تاوانبارانی ڕابردوو، لە دەیان ساڵدا ئەنجامیان داون، ئەمان لە سێ مانگدا، لەتاوانەکانی ئەوانیشیان تێپەڕاند.

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ساڵاهایە لەو هێزانەیە، مەترسی سەلەفیەتی کۆمەڵکوژیی خستۆتە بەرچاو، لەناوچەکانی هەڵەبجەشدا شەڕی سەختیشیی کردن، کە هێزێکی ڕەشەکوژی وەکو داعشیش سنووری باشووری کوردستانی خستە ژێر هەڕەشەوە، هەر زوو مەترسی ئەم سیاسەتە و ئەم هێرشەمان بۆ باشووری کوردستان خستەئاراوە و جەختمان کردەوە، سیاسەتی بەرگری بگۆڕین بە سیاسەتی هێرشی ڕزگاری، لەم پێناوەشدا، بێ درێغ تێکۆشاوین و قوربانیمان داوە.

سەرەنجامی سیاسەتی هێرشی عەسکەری و پشتیوانمان لەجیهان و ناوچەکەشدا، خۆشبەختانە لەپارێزگاکانی دیالە و کەرکووک و ناوچەکانی مەخموریش و هەندێک شوێنی گرنگی نەینەواش، سەرکەوتنی گەورە گەورەی چاوەڕوان نەکراو، بەدی هێنراون.

لەهەمان کاتدا، هێزی پێشمەرگە بەسەرپەرشتی سەرۆکی هەرێم، خۆی بۆ هێرشێکی فراوان ئامادەدەکرد، هەتا شەنگال و دەوروبەریشی لەو جانەوەرانە ڕزگار بکرێ.
بەرپرسیارێتیی نەتەوەیمان بوو شەنگال لەم کاتەدا ڕزگار بکرێ، چونکە داگیرکردنی شەنگال و ئەو زڵمەی لەخوشک و برا ئێزدییەکانمان کراوە، دوای کارەساتی ئەنفال وهەڵەبجە، ئازاردەری ویژدانی نەتەوەکەمان بوو، تەنها بە ڕزگارکردنی شەنگال و ئازادکردنی دیلەکانمان، برینی قوڵی ئەو ئازارە سارێژ دەکرێت و تۆڵەی شەهیدان و زوڵم لێکراوانی ناوچەکەش دەسەندرێتەوە.

جەماوەری کۆڵنەدەری کوردستان !
بۆ سێ ڕۆژ دەچێت، ئۆپراسیۆنی ڕزگارکردنی چیای شەنگال و دێهات و شارەدێکانی دەوروبەریان، بەو پەڕی قارەمانێتی هێزی پێشمەرگە و هاوکاری هێزی ئاسمانی هاوپەیمانان، دەستی پێکردووە.

مایەی سەربەرزیمانە، هێرشی ڕزگاری پێشمەرگە سەرکەوتنی گەورەی بەدەستهێناوە و داعشە هاش و هوشکەرەکان، دووچاری شکستی گەورە هاتوون، کە ئەمە سەرەتای سەرکەوتنی ستراتیژی دەبێت بۆ ڕزگارکردنی تەواوی کوردستان، بەتایبەتی لەناوچەکانی دەرەوەی هەرێمدا، لەپارێزگاکانی کەرکووک، نەینەوا و سەڵاحەدین و دوورخستنەوەی دوا مەترسیشە لە سەر پارێزگای دیالە، بەتایبەتی سەراپای قەزای خانەقین، کاریگەری عەسکەری گەورەشی بۆ لاوازکردنی توانی داعشەکان لەعیراق و ڕۆژئاوای کوردستانیشدا دەبێت، لەم کاتەشدا جەخت دەکەینەوە ئەم ڕزگاکردنەی شەنگال و ناوچەکانی تری ماددەی 140ی دەرەوەی هەرێمی کوردستان، تەنها ڕزگارکردنی خەڵک و خاک نییە لەدەست دوژمنێکی دڕندەی وەک داعش، بەڵکو سەلمێنەری ئەو ڕاستییەشە کە ئەم ناوچە کێشە لەسەرانە، پەیوەندی ئۆرگانیکیان بە سنووری باشووری کوردستانەوە هەیەو چارەنووسیان چارەنووسی شکست و سەرکەوتنی گەلی کوردستانە، بۆیە کاتێک شەنگال و جەلەولا و سەعدیە و سلێمان بەگ و مەخمور داگیردەکرێن، شۆڤێنییە عەرەبەکان زۆرتر حکومەتی هەرێم و یەکێتی و پارتیان بەکەمتەرخەم دەزانی، ئێستاش کە ئەم ناوچانە ڕزگار و ئازاد دەکرێن، هێزی پێشمەرگەی کوردستان ئەم شەرەفە تۆمار دەکات.

ئومێدەوارین ئەم ڕاستیانە، زەمینەی مێژوویی جێبەجێ کردنی ماددەی 140 ی لەسەر ئەرز و لەئەقڵەیەت و لەویژدانی هەموو لایەکدا، باشتر ڕەخساندبێ و جارێکی تر خاک و خەڵکی بەخوێنی پێشمەرگە و شەهیدانی بێ گوناح ئازاد کراو، ناکرێ بخرێتەوە گرەوی پاساوی بێ پێزی نەگێرانەوەی ئەم ناوچانە، بۆ سەر کوردستانی دایکیان.

جەماوەری سەربەرز !
پێشمەرگە هەڵمەت بەرەکان!
مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لەم ڕۆژە پیرۆزەی سەرکەوتنی هێزی پێشمەرگە بەسەر دوژمنە تاریک پەرستەکاندا، پیرۆزبایی لە بەرێز سەرۆکی هەرێم و حکومەتی هەرێمی کوردستان و هێزی پێشمەرگە دەکات، بەدڵنیاییەوە چاوەڕوانی ڕزگارکردنی دوا بستۆکەی ئەو ناوچانەین. بەم بۆنە مێژوییەشەوە، سڵاو و نەوازش بۆ تێکرا شەهیدانی کوردستان دەنێرین و بە دڵنییاییەوە، دڵنیایان دەکەین کە (ئەی شەهیدان، نامرێ ناو و نیشانتان) کێلی بەرزی هەموو یەکێکتان، سەربەرزی کچ و ژنی ئێزدی پاراست و سەروەری پێشمەرگەی کردە بناغەی قۆناغی نوێی کوردایەتی هاوچەرخ.

سڵاوتان لێ بێت.... پێشمەرگە و بریندارەکان..... کە هەر برینێکتان گوڵاڵە سوورەی باخی ئازادی و ڕەنگی سووری ئاڵای شەکاوەی کوردستانە.

ئەی نەتەوەی کۆڵنەدەری کوردستان :
پیرۆز بێ ئەم سەرکەوتنە لەهەموان، مژدەش بێ بۆ سەرکەوتنی شەڕڤانان و پێشمەرگەکانی کۆبانی و ڕۆژئاوای کوردستان لەمنزیکانەدا، سڵاو لە یەکە بە یەکەی ئێوەش، ئەی فەرماندەو ئەفسەر و پێشمەرگە گیان لەسەر دەستەکانی کورد و کوردستان و ئازادی.

ئێتر بۆ پێشەوە بەرەو
سەرکەوتنی یەکجارەکی


راگەیاندنی مەکتەبی
سیاسی ی.ن.ک
19-12-2014
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览4,384
HashTag
来源
挂钩项目: 3
日期与活动
的地方
Publication date: 19-12-2014 (10 年份的)
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
Technical Metadata
这资料的版权已发出Kurdipedia的项目的所有者!
项目质量: 86%
86%
添加( هاوڕێ باخەوان 19-12-2014
此产品最近更新( هاوڕێ باخەوان ):24-10-2023
URL
此产品已被浏览4,384
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 519,435
图片 105,093
书籍 19,500
相关文件 97,763
Video 1,412
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
Folders
传记 - 性别 - 男 传记 - 国 - 库尔德人 的地方 - 普罗旺斯 - 北库尔德斯坦 的地方 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 图像和说明 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 考古的地方 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 传记 - 人键 - 政治活动家 的地方 - 广场 - 城市 考古的地方 - 广场 - 城堡 的地方 - 城市 - 埃尔比勒

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!