图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 518,882
图片 104,818
书籍 19,319
相关文件 97,641
Video 1,402
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
زانکۆی سلێمانی ڕونکردنەوەیەک بڵاودەکاتەوە دەربارەی دەنگۆی دابەزینی ڕیزبەندی زانکۆی سلێمانی بەراورد بە زانکۆکانی تری کوردستان و عیراق
小组: 库尔德文件 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
زانکۆی سلێمانی ڕونکردنەوەیەک بڵاودەکاتەوە دەربارەی دەنگۆی دابەزینی ڕیزبەندی زانکۆی سلێمانی بەراورد ب
库尔德文件

زانکۆی سلێمانی ڕونکردنەوەیەک بڵاودەکاتەوە دەربارەی دەنگۆی دابەزینی ڕیزبەندی زانکۆی سلێمانی بەراورد ب
库尔德文件

ماوەیەکە لە ماڵپەرو دەزگای ڕاگەیاندنەوە باس لە ڕیزبەندی زانکۆکانی کوردستان و عیراق دەکرێت و بە ئاستێکی نزم لە قەڵەم دەدرێن و له و نێوەشدا ناوی زانکۆی سلێمانی لە ڕیزبەندی دواوە دێت.

ئێمە لێرەدا وێرای ئەوەی دووپاتی ئەوە دەکەینەوە کە ئاستی زانستی و ئەکادیمی دوورە له و ئاستەی کە لەگەڵ خواست و هیواو ویستی ئێمەدا بێتەوە، هاوکات پیرۆزبایی له و زانکۆیانە دەکەین کە لە ئاستێکی بەرزتردا دەرکەوتوون.

بەڵام بەپێویستی دەزانین ئه و ڕاستییە بخەینە پێش چاوی هەموو لایەک، تا چیتر ئه و بابەتە بە هەڵە نەبێتە بابەتی هەواڵ و مانشێتی ڕۆژنامه و ماڵپەڕەکان و بەهەڵە شیکردنەوه و لێکدانەوەی نازانستی و نالۆژیکی بۆ نەکرێت، بەجۆرێک خەڵکانێک قسە له و بابەتە دەکەن، کە ڕەنگە هیچ لە بنەما زانستی و ئەکادیمییەکانی ڕیزبەندی نەزانن.

1- ئه و ڕیزبەندییەی کە شەش مانگ جارێک دەردەچێت، ڕیزبەندی نێوەوڵەتی نییه و بە هیچ جۆرێک لەسەر بنەمای زانستی و ئەکادیمی ڕاستەقینە نییە، بەڵکو ئەم ڕیزبەندییە لەلایەن گروپی توێژینەوەی ئیسپانی ناسراو بە (CSIC) ئەنجامدەدرێت، کە ڕیزبەندی (وێبمیتری)یه و لەسەر بنەمای دەرکەوتن و ئامادەیی ئه و دامەزراوە، یان زانکۆیە لەسەر ماڵپەڕ بە شێوەی ئەلیکترۆنی جیاوازو لەسەر ئه و شتانەی ئه و زانکۆیە لەسەر ماڵپەڕەکەی بڵاوی دەکاتەوە.

هەر بۆیە زۆر لە دەزگا ئەکادمییە پێشکەوتووەکان و زانکۆ بەناوبانگەکان کە لە ڕیزبەندی ئەکادیمیدا زۆر لەپێشەوەن، بەڵام لەم ڕیزبەندییە وێبمیترییەدا لە دواوەن. بۆیە بەشێوەیەکی ڕێژەیی ئه و گرنگییەی نییە بۆ پیشاندانی ئاستی ڕاستەقینەی ئەکادیمی ئه و زانکۆیە.

2- ئه و دەزگایانەی لە جیهاندا باوەڕپێکراون بۆ دەستنیشانکردنی ڕیزبەندی ئاستی زانکۆکان لە جیهاندا (سێ) دەزگای زانستی گەورەن، کە ساڵانە لیستی ڕیزبەندی زانکۆکانی جیهان بڵاودەکەنەوە بەتایبەت 500 پێنجسەد یەکەمین زانکۆ لەسەر ئاستی جیهان. کە بێگومان بەداخەوە نەک زانکۆکانی کوردستان له و 500 زانکۆیە جێی نابێتەوە، بەڵکو زۆر لە زانکۆکانی جیهان تەنانەت ئەوروپی و ئاسیایش جێگەیان نابێتەوە، یان بە دەگمەن. ئه و سێ دەزگایەش بریتین لە (تایمس، شەنگەهای، کواکوریللا سایموند).

بنەما سەرەکییەکانی ئه و پلەبەندییەش بریتین لە کۆمەڵێک پێوەر کە هەر پێوەره و سەنگ و قورسایی تایبەت بەخۆی هەیە لە هاوکێشەی دۆزینەوەی پلەیەندییەکەدا لەوانە:

أ‌- ‌چەند ئەکادیمی یان توێژەرو دەرچووی ئه و زانکۆیە خەڵاتی نۆبڵی وەرگرتووە.

ب‌- چەند توێژینەوەی توێژەرانی ئه و زانکۆیە لە گۆڤاری (ساینس و نەیچەر) بڵاوکراونەتەوە، کە بەرزترین گۆڤاری زانستین لە جیهاندا.

ج‌- چەند توێژینەوە لە گۆڤاری پلەبەرز بڵاوکراونەتەوه و سایتەیشنی بۆ کراوە.

د‌- ژینگەی خوێندن و ئاستی تاقیگه و ڕێژەی مامۆستا بۆ خوێندکارو ژمارەی مامۆستاو خوێندکاری نێودەوڵەتی له و زانکۆیەداو کۆمەڵێ پێوەری زانستی تر.

لەگەڵ ئەوەدا کە خۆشبەختانە مامۆستایانی زانکۆی سلێمانی لەماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا زیاد لە 300 توێژینەوەی زانستیان لە گۆڤارە نێودەوڵەتییە بەناوبانگەکان بڵاوکردۆتەوە، تەنانەت (ساینس و نەیچەر)یش. بەڵام زۆر لە پێوەرەکانی تر لەم سیستەمە ناسەربەخۆو تەوقکراوەدا ئەستەمە جێبەجێبکرێت.

لەگەڵ ئەوەشدا ڕەخنە لەخۆمان دەگرین و بەرپرسیارین له و پله و ڕیزبەندییەی لە وێبمیترییدا بۆ زانکۆمان دیاریکراوه و هۆکارەکەشی کۆمەڵێک فاکتەری تەکنیکی و ئیدارییە کە ئێستا لە هەوڵی کۆنترۆڵکردنیداین.

به و هیوایەی زانکۆی سلێمانی وەک هەمیشە لە پێشکەوتن و فراوانبوون سەرمەشقیدابێت. ‌ هەروەک هیواخوازین بە زووترین کات ڕیزبەندی نیشتمانی لەسەر پێوەرە زانستییەکان دابڕێژرێت، تا بزانرێت کام لە زانکۆکانی کوردستان لەپێشەنگدایه و کام زانکۆیە باشترین توێژینەوەی زانستی بەبەراورد بە زانکۆکانی تری کوردستان و عیراقیش پێشکەش دەکات..

لە هەمووی گرنگتر سەربەخۆ بوونی دەزگاکانی خوێندنی باڵایە، کە هیوادارین لە ئایندەیەکی نزیکدا بیبینین.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی زانکۆی سلێمانی
08-04-2015
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览8,416
HashTag
来源
挂钩项目: 2
No specified T2 43
日期与活动
Publication date: 08-04-2015 (9 年份的)
文件类型: 原文
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
Technical Metadata
这资料的版权已发出Kurdipedia的项目的所有者!
项目质量: 93%
93%
添加( هاوڕێ باخەوان 08-04-2015
此产品最近更新( هاوڕێ باخەوان ):08-08-2022
URL
此产品已被浏览8,416
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 518,882
图片 104,818
书籍 19,319
相关文件 97,641
Video 1,402
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
Folders
传记 - 性别 - 男 传记 - 国 - 库尔德人 的地方 - 普罗旺斯 - 北库尔德斯坦 的地方 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 图像和说明 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 考古的地方 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 传记 - 人键 - 政治活动家 的地方 - 广场 - 城市 考古的地方 - 广场 - 城堡 的地方 - 城市 - 埃尔比勒

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!