图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 519,028
图片 104,909
书籍 19,346
相关文件 97,629
Video 1,401
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
بەرەو کوێ؟ ئایا کورد ئازادیخوازان ئەتوانن هەڵگری (ڕێنسانس) ێکی دیکەبن بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوین و مرۆڤایەتی؟
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook1
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
بەرەو کوێ؟ ئایا کورد ئازادیخوازان ئەتوانن هەڵگری (ڕێنسانس) ێکی دیکەبن بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوین و مرۆڤایەتی
文章

بەرەو کوێ؟ ئایا کورد ئازادیخوازان ئەتوانن هەڵگری (ڕێنسانس) ێکی دیکەبن بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوین و مرۆڤایەتی
文章

زیاتر لەسەدەیەکە گەلی کورد لەنیشتمانێکدا، کە کوردستان، واتە سەرزەمینێک کە مرۆڤەکانی ئەو ناوەین پێ بەخشیوە، و هەڵگری زووبان و کولتورێکی هاوبەشن، تێدەکۆشن بۆ دامەزراندنی کیانێکی میللی لەچوارچێوەی ووڵاتێکی هاوبەش دا.
بەڵام چونکە مرۆڤەکانی نا کورد و باڵادەست لەو ناوچەیەدا، کە کورد بەڕێکەوت دراوسێتی و پێکەوەژیانی لەگەڵیاندا گرێداوە، بە سەربەخۆیی و خۆبەڕێوەبردن و ئازادی نەتەوایەتی و مرۆڤیان ڕازی نیەو ڕێگرە.
ئەم ڕێگریە بۆ تەهۆی لەیەک تێنەگەیشتن و ململانێی ناڕەواو، زۆرجاریش هەڵوێستی بەرەنگاری و بەریەککەوتن لەنێوان زۆرینەی باڵادەست و ئازادیخوازانی کورد دا.
هەر لەو بێ هەڵوێستی گەلانی باڵادەست و دەستەڵاتدارانیانەوە، داگیرکردن و قڕکردن و ژێردەستەکردن و وێرانکردن و ڕاودونان و سڕینەوەی مێژوو و ڕێگری لەگەشەی مرۆڤیی و بەشداری لەبڕیار و دەستەڵاتدا، بۆتەمۆرکێکی زاڵ بەسەر ئەو میللەتەدا.
ئازادیخوازانی کوردیش بۆ بەرەنگاری لەقڕبوونیان و لەپێناوی بەردەوامی لەبوونیان پەنایان بردوەبۆ ڕێگای جۆراو جۆر، بۆ پاراستن و بەدیهێنانی مافەکانی خۆیان. ئەم ململانێ و بەر یەککەوتنەی نێوانیان بەدیالۆگ و پڕۆسەی ئاشتیخوازانە، بەداخەوە کەمتر بەئامانج و دەر ئەنجامی هەمو لا پەسەند و گونجاو گەیشتوە.
هەربۆیەش زمانی ووتووێژ و بیرمەندی هەمەلایەنە، زۆرجار بەریەککەوتنی ناشایست و نا ئاشتیخوازانه ی لێکەو تۆتەوەو‌، هەموانی بەرەو ڕەش بینی و دەستەو یەخەبوون و یەکتر لەناوبردن بردوە.
شەڕ و کوشتن و یەکتر سڕینەوە، بۆتەبەشێک لەدیاردەی پێکەوەژیانی نا تێگەشتوانەلەیەکودی، کۆمەڵێک برین و ئاسەواری نا شایستی بەدرێژایی ئەم پڕوسەیە، بۆ کوردان و گەلانی دراوسێ و هاوداستانی ژیان بەجێ هێشتوە.
ئەوەنەبێت کەهیچ بیرمەندی و بیردۆزیک بۆ چارەسەری ئەم لەیەکتر تێنەگەیشتنە نەهاتبێتە کایەوە، بەڵکو زاڵ بوونی دیاردەی ناسیونالیستی و دەسته ڵاتی زلخوازی، ڕێگر بوەلەپڕۆسەی ئاشتیخوازانەو لەیەک تێگەیشتن و ڕێز لەئاست و وویست و ئاواتەگونجاوەکانی هاوتەراز و بەرامبەر.

ئایدۆلۆژیا و مێتۆلۆژیا جۆراوجۆرەکانی چەند دەهەی ڕابردووش نەتەنیا نەیان توانیوە، ڕەخسێنەری ڕەوتێک بن بۆ پێکەوەژیانی ئاشتیانەلەنێوان کوردان و گەلانی دراوسێ و هاو ئاست و هاو داستانیاندا، بەڵکو زۆر جار گرێکانیان بەرەو گرێ کوێرەبردوە، کەهەر لایەکی بەرەو سەنگەری بەرەنگاری و خۆ بەهێزکردن لەبەرامبەر خواستی مرۆڤانێک کەبەنزیکەی 30 ملیون سەرژمێردەکرێن، بردوە.

ئەمەش بەمانای پێکەوەژیانی ناتەندروست و نائازاد و نا خوازیار، کەتامی خۆ بەخاوەن ماڵ زانین و خۆ بەگەورەو تەنیا خۆبڕیاردان و بەڕێوەبردنی بەلایەکی باڵادەست بەخشێوه، بەلایەنی دیکەش هاووڵاتی پلەدوو وەیان هەندێ جار ناهاووڵاتی و خۆ بەبچوک زانین و بێ بەش لەبڕیاردان و بێ بەریبوون لەبەڕێوەبردن و بێ دەستەڵاتی بەخشیوە.
کەئەمەش پێچەوانەی هەموو یاساکانی مافی مرۆڤ ی ئازاد و سەربەستە.

پێکەوەژیان، کاتێک تەندروست و سەربەست و شیاوی مرۆڤیە، کەهەموو تاکەکانی کۆمەڵگەی مرۆڤایەتی، ئازاد بێت لەبڕیاردان و هەڵبژاردەی سەربەستانەی ژیان، هیچ ڕێگریەکی مرۆڤی نەبێت بۆ بەردەوامی و گەشەی تاک و کۆی پێکەوەژیان مسۆگەر بکات.
بوون ی ئەم ڕێچکەو پرنسیبانەی پێکەوەژیان، لەزۆر جێگا و لەناو زۆر لەتاک و کۆمەڵگەکانی ئەم گێتیەدا، بوەبەڕەوتی ئاسایی ژیان ی سەردەم.

کەواتە، ئەمەمۆدێلێکی نوێ نیەلەبیرکردنەوەی، بیردۆزی مرۆڤی. بەڵام بەدا خەوە، هەندێ جار خۆ لێ لادان و خۆ پاراستن لەهزرمەندی سەردەمیانە، وای کردوەکەئەقڵ و مەعریفەی مرۆڤی لەتوێی گیرۆدەیی پیرۆزدا، لەدەوری خولیای ڕابردوو بخولێتەوەو، نایەوێت، پرسیار بکاتەپڕۆسەیەکی نوێی هزرمەندی بۆ پیاچونەوەبەهەڵەکانی ڕابردوودا.
وه پلانەخەیاڵیەکانی داهاتویش لەسەر هەڵسەنگاندنی بناماکانی تێگەیشتن و پێگەیشتنی سەردەمیانە، بۆ گەیشتن بەئاسۆ یەک، کەجێگا، بۆ بوونی مرۆڤی لەڕێکەوتنێکی گشت مەندانەدا، لەسەر زەوی و لەژینگەی هەمواندا، نەوەک لەخەیاڵی دونیا و بەهەشتەکانی وەهمی،کەزۆرجار ژیانی مرۆڤەکان لەسەر زەوی ڕاستی تاڵ و ناشرین دەکات، بەگەڕ بخەین.

چەواشەکاری لەپێناوی خالق و خواوەندەکانی، باوەڕی میتۆلۆژیایی هزرمەندی مرۆڤی، زۆر جار هێندەڕەش و ناحەز و دوور لەئەقڵی تەندروستی مرۆڤیە، کەباوەڕی داخراوو پیرۆزکراوی مرۆڤەکان، وا داگیر دەکات کەنەتەنیا ژیان و ڕێزی مرۆڤی بونەوەرەکان، ئەخاتەبەرمەترسی لەناوبردن و قڕکردنی یەکو دی، بەڵکو ژیانی باوەڕمەندەکان خۆشیان ئەبێتەقوربانی، لەپێناوی ئەو خودایانەی کەخۆیان خاوەن دەستەڵات و باڵادەستین لەبەر هەم هێنانی مرۆڤەکان و کۆتایی هێنان بەژیانی مرۆڤەکان.
ئەم باوەڕەناڕێکە، پێویستی بەپرسیار و وەڵامی گونجاوە، کەئەویش ئەرکی هزرمەندی مرۆڤی سەردەمە، بۆ گەڕان بەدوای وەڵامدا. کەئایا، گونجاوەلەپێناوی مردندا ژیان، وەئایا ڕەوایەبۆ گەورەترین و باڵاترین دەستەڵات کەخوای خالقی نەتەنیا مرۆڤەکان، بەڵکو خالقی هەموو بونێکە، خۆت و مرۆڤەکانی دیکەی بۆ بکوژیت.
یان ئاسانتر بڵیم کە، ئایا ڕەوایە مرۆڤە کەم دەرامەد و هەژارەکانی کۆمەڵگەیەک، بکەوێتە خەبات و خۆبەخشی بۆ کۆکردنەوەی، خۆراک و کۆمەکی دراوی بۆ گەورەترین خاوەن سەرمایەی دونیا.
ئەمڕۆ مرۆڤایەتی بەگشتی وەکۆمەڵگەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەتایبەتی گیرۆدەی جۆرێک لەخۆکوژی و یەکودی کوژی بوە، کەدەرەنجامێکی نادیارو ناخۆشایەندی بۆ پێش بینی ئەکرێت.

ئەویش بێ شک بەرهەمی ناڕێکی و ناڕەوای لەدەسەڵاتی سەرمایەو بەشدارنەبوونی هزرمەندی و تواناکانی تاکەکانی ناو هەموو کۆمەڵگەی مرۆڤایەتیەلەبڕیار و دەستەڵاتی بەڕێوەربردندا.
دابەشکردنی هزرمەندی و پابەندی مرۆڤەکان بەسەر ئۆردی مەسیحی و موسوڵمان و یەهودی و هندۆ ۆ بودایی و.... دەیان دین و باوەڕی دیکەی مێتۆلۆژیایی وەیان ئایدۆلۆژیایی، بۆتەهۆکاری دانانی سنوری سەر بەمن و بێ بەری لەمن یان ببڕا دژ بەمن. جۆرێک لەدورەپارێزی لەنێوانیاندا دروست بوە بەبۆ نەی هێما پیرۆزەکان و هێڵەسورەوه کانیانەوە.

کارنەکردن بۆ ڕێکخستنی هێڵەهاو بەشەکان، پیانەچونەوەبەمیتۆدەقێزەون و نا پڕاگماتیزەکان، نا تەندروست و نا ئەقڵانیەکانی هەموو میتۆلۆژیا باوەکانی ناو کۆمەڵگەی مرۆڤایەتی، مرۆڤەکانی دوچاری سەرگەردانی، بەرەو پڕۆسەیەکی پاش گەزبونەوەو پەنابردنەبەر قەدەر بردوە.
ئاسەوارەکانی دوای ڕمانی ئاوات و ئاڕمانەکانی ئۆردوی سۆسیالیزم، بۆ بەدیهێنانی کۆمەڵگەیەکی بێ چین و هاو ماف و ئاسودە، بونەهۆی نا ئومێدی، ڕێخۆشکه ڕ بۆ گەڕان بەدوای کێشەوونکراوەکان و چارەنەکراوەکاندا.
ئەویش خۆ بەستنەوەبەچەمکەپیرۆزەکانی دین و گەڕان بەدوای ناسیۆنالیزم دا بو.
هەرچەندەگەشەی تەکنۆلۆژیا و بەستنەوەی بازاڕەکان، جیهانیان بچکۆلەکردۆتەوە، بەڵام خولیای دەستەڵاتی نەتەوایەتی و نیشتمانی و ئایینی، بۆ تەمیتۆلۆژیایەکی نوێ، لەکێ بەر کێ یەکی تازەدا.

ئەوەی کەجێگای سەرسوڕمانە، پاڕادۆکسیەتی دۆگماتیزمیە، کەکەمتر قسەی لەسەرئەکرێت، ئەویش ئەوەی کەزۆرینه ‌ی هەڵگری ئەم مێتۆلۆژیا جیاوازانە، هاو هێمان بۆ خۆ بەخت کردن لەپێناوی خواوەند خالقەکەیاندا و گەڕانەوەیا ن بۆ بەهەشتێک، کەوادەی گەیشتن بەئارامی و خۆش گوزەرانی هەتا هەتاییە!
کێ بەرکێی، وەفاداری بۆ خالق و پەیام هێنەرەکانیان، هێندەهاو شێوەن کەئەگەر بێتو بخرێنەناو چوارچێوەیەک، بەدەگمەن لەیەکتر جیا ئەکرێنەوە!
ئەمەش ئەتوانێ لەئاسانکاری یەکخستنەوەی پارچەلەیەک ترازاوەکان هاریکار بێت.

ئەزموونی شەڕانگێزی مرۆڤی بۆ داگیرکردن و دەستەڵات فراوانی، له م‌ هەزارەنوێ یەشدا، بەشێوازی جۆراوجۆری خۆی، بەردەوامەو، ترسناک بۆ کۆی کۆمەڵگەی مرۆڤایەتی بەژینگەکەشیەوە.

گەر کورد و گەلانی ناوچەکەو مرۆڤایەتی پێیان وابێ ڕەواندنەوەی توندڕەوی و شەڕانگێزی بەئۆپەڕاسیۆنی سوپایی و چەکی بەهێز، بن بڕ دەبێت، ئەوا وەڵامەکەی لەئەزموونی سەدەی ڕابردوو دا بەئاشکرا دراوەتەوەو دەرەنجامەکانیشی لێکەوتنەوەی، فراوان بوونی شەڕی دەرونی و شەڕی ئابوری و فراوانخوازی ناڕاستەوخۆی دەستەڵاتداران بوە.

کۆنسێپتی نوێ بۆ پێکەوەهەڵکردن و پێکەوەڕێکەوتن، گەڕانەبەدوای خاڵە هاوبەشەکانی مرۆڤایەتی و ژینگە هاوبەشەکەیەتی، کەبەڕەچاوکردن و بەرجەستەکردنی بەها، ڕەوا، جیاوازەکانی هەموو کولتورەکان، میتۆلۆژیاکان و ئایدۆلۆژیاکان لەچوارچێوەی ڕێکەوتیێکی جیهانی فراواندایە.
تەنیا لەجۆرەکۆنسێپتێکی ئاوادا، کەبەهای مرۆڤی بەیەکسانی و بەئازادی و بەبێ هەڕەشەو گوڕەشەی هیچ دین و خوایەک و پەیامهێنەرێک نەکەوێتەژێر مەترسی قڕکردن.
هەر باوەڕێکی میتۆلۆژیایی مرۆڤیش سەربەستانەو بەبێ زەبر و زەنگ و مەترسی بۆ ئەوانی دیکەئازادانەتاقیبکرێتەوەو هیچ ئایدۆلۆژیا و مێتۆلۆژیایەک خۆی نەکات بەخاوەنی مرۆڤایەتی و خەتی سور بۆ نا هاو بیرانی خۆی دانەڕێژێ.

گەر بمانەوێت ڕاشکاوانەقسەلەسەر تەنگێژەکانی ناڕەوایی و قیزەونی شەڕی خوێناوی لەنێوان مرۆڤەڕەش بینەدیندارەکاندا بکەین، ئەوا ئەزانین کەکێشەی سەرەکی داخراوی دەرگاکانی دیالۆگ و هۆشمەندیەلەژێر سێبەری پیرۆزی خواکان و پەیامهێنەرەکانیان و کتێبەپیرۆز و ئاشتی خوازەکانیاندایە.
پەیامی خواپەرستان، بۆ ئاشتیخوازی و دادگەری و یەکسانی و ڕێز و خۆشەویستی لەنێوان گەلان و مرۆڤەکاندا بەگشتی، ئەتوانرێ، بکرێت بەووزەیەکی باوەڕ بەخۆبونێکی ڕاستگۆیانەو بەکرداری کردنی ئەو پڕۆسەیە.
ئێستا، کوردستان و دراوسێ کانی و ڕۆژهەڵاتی ناوین و ببڕا جیهانیش بەگشتی کەوتۆتەبەر مەترسیەکی توندڕەوی تازەوە، کەشەڕێکی درێژ خایانی لەگەڵ خۆیدا هێناوە. گه ڕ بەشەڕی نێونەتەوەیی سێیەم ناوزەد نەکراوە، جێگای سەرسوڕمانە، چونکەهەم بەشداری و هەم مەودای شەڕ و هەم ئامانجەکانی، بەئەرکێکی جیهانی ئەژمێردرێت.
ئایا کورد ئازادئەندێشان، دوای ئەزموونی ململانێکانی ناوچەکەلەسەدەی ڕابردودا، دوای تاقیکردنەوەی ئادیۆلۆژیا جیا جیاکانی جیهان گەڕایانە، دوای هەمو فەراز و نشێوەکانی خۆکوژی و ڕاکردن لەدەست قڕبوون و لەناوچون.
ئەتوانن ئەرکێکی مرۆڤی و جیهانی بۆ خۆیان و کۆمەڵگەی مرۆڤایەتی بگرنەئەستۆ و کارێکی بیرمەندی ڕێنسانس ئاسا، بەگەڕبخەن و پلاتفۆڕمێک بۆ هەموو بەها، دینی و نەتەوەیی و کولتوری و ژینگەیی و ئایدیی و ڕەوتی بنیات بنێن، کەڕێزی هەموان تیادا ڕەچاوکرابێت.

لێرەوەدەرئەکەوێت کەئایا، بیرمەندی و ئازاد ئەندێشی و ڕێزگەرایی لەماف و ئەرکەکانی مرۆڤ، بەشانسی بەشداریکردن و بەشداری پێدان بەکۆی بەها مرۆڤی و پەیوەستەمێتۆلۆژیا دینی و ئایدۆلۆژیای ئەدندێشەیی وە، سەرکەوتو و پایەدار ئەبێت، نەوەکو بێ ڕێزی و نەخوێندنەوەی بەها گرنگەکانی مرۆڤ و باوەڕەکانیان و ژێر پێخستنی گەشەو سەرفەرازیان.

بەو هیوایەی ئەم پەیام و ئەرکەی من لەسەرچاوەی بیرمەندی گەشەی مرۆڤایەتی و ژینگەکەیەوە، ببێت بەکەرەستەیەک بۆ تێگەیشتن و هاندانێکی ڕەوا بەرەو ئەو ئاڕاستەیەی کەمرۆڤایەتی سەردەم شایانیەتی.

شه ماڵ باخچەیی
22-02-2015
shamall1@gmx.de
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览6,070
HashTag
挂钩项目: 2
Technical Metadata
这资料的版权已发出Kurdipedia的项目的所有者!
项目质量: 82%
82%
添加( هاوڕێ باخەوان 24-04-2015
此产品最近更新( هاوڕێ باخەوان ):24-07-2017
URL
此产品根据Kurdipedia的美元尚未敲定!
此产品已被浏览6,070
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 519,028
图片 104,909
书籍 19,346
相关文件 97,629
Video 1,401
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
Folders
传记 - 性别 - 男 传记 - 国 - 库尔德人 的地方 - 普罗旺斯 - 北库尔德斯坦 的地方 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 考古的地方 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 传记 - 人键 - 政治活动家 的地方 - 广场 - 城市 考古的地方 - 广场 - 城堡 的地方 - 城市 - 埃尔比勒 考古的地方 - 城市 - 埃尔比勒

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!