- سەر لە بەیانی ئەمرۆ لە گەڕەکێکی شاری کەرکووک بانگخوێنێک لە بەردەم ماڵەکەی خۆیدا درایە بەر گوللەو کوژرا. سەرچاوەیەکیش لە پۆلیسی کەرکووک ڕایدەگەیەنێت ئەو بانگخوێنە لە کاتی ڕۆیشتنی بۆ مزگەوت بۆ بانگدان کوژراوە.
- فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بۆردومانکردنی دەڤەری بەرواری باڵایان لە سنووری شارۆچکەی ئامێدی لە پارێزگای دهۆک دەستپێکردووە.
- لە کاتی تێپەڕبوونی کاروانێکی سەربازی سوپای تورکیا لە نێوان دوو گوندی سەر بە شاری ماردینی باکووری کوردستان، بۆمبێکی چێندراو تەقیوەتەوە و بەوهۆیەوە پێنج سەرباز کوژراون و هەشت سەربازی تریش برینداربوون.
کوردیپێدیا، ڕۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 大事年表