图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 518,898
图片 106,293
书籍 19,330
相关文件 97,312
Video 1,399
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
گەلە بەشخوراوەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
小组: 图书馆 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

گەلە بەشخوراوەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

گەلە بەشخوراوەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
وەرگێڕانی لە ئینگلیزییەوە: #محەمەد حەمەساڵح تۆفیق#
پێشەکی
بۆچوونێکی بەرفراوان هەیە کە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بریتییە لە ناوچەیەکی وشک و برینگی جێنشینی عەرەبە موسوڵمانەکان، کە بەرەوڕووی شوێنێکی جوولەکە نشینی بچووک بووەتەوە بەناوی ئیسرائیلەوە، کەم کەس لەوە دەگات کە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەرێمێکی نەک هەرچونیەک نیە بەڵکو پڕیشە لە جیاوازیی ڕەگەزو فەرهەنگیش. ئەم ناوچەی ئاشووری و کریستیانی قەوقازی و مێنینۆنی و تورک و ئەرمەن و دروزو جوولەکەی ڕۆژهەڵاتی و کور و کەمینەی بچووکتریشی تێدایە. بۆیە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەجیاتی یەک ڕەگەزو یەک زمان و یەک ئاین، ژمارەیەکی هێجگار بەربڵاو لە خەڵک و فەرهەنگی جیاجیا لەخۆدەگرێت. هەروەها ئەم پەڵه و پینانەی گروپی ئیتنی بچڕبچڕه و هەمیشە لەگۆڕاندایه و بەردەوام بەهۆی سنوورە نیشتمانییە دەستکردەکانەوە لە دابەشبووندایە.
لە سەروبەندی نووسینی ئەم کتێبەدا ئه و باسەی زۆر باو و بەربڵاوە مەسەلەی فەلەستینیەکانە، چونکە لەهەموو شوێنێک داواکاریی ئەمان لەپێناوی ئازادی و نیشتمانێکی سەربەخۆدا دەخوێنیتەوە. کێشەکەی ئەمان بە ڕێکوپێکی جێی باس و مشتومڕه و دیپلۆماتە فەلەستینیەکان هاوشانی دیپلۆماتی ئه و وڵاتانە بانگهێشت و پێشوازی دەکرێن لای گەلێک لە حکومەتەکانی دنیا. بەڵام لەراستیدا فەلەستینیەکان یەکێکن له و کەمینە زۆرانەی لەناوچەکەدا کە بە شێوەیەکی بنەڕەتی لەچەندین ساڵ لەمەوپێشەوە خەبات بۆ هەمان ئامانج دەکەن. بەڵام ئاخۆ ئێمە چی لەبارەی ئازارو ئاواتی ئەوان دەبیستین یان دەخوێنینەوە؟ کێ لەسەر گۆڕەپانی دنیادا لەپاڵ داواکاریی مافی ئەم میللەتانەدا دەوەستێ؟ ڕاستیەکەشی کەس نیه و ئەمانە نەک ئازارو ئامانجەکانیان لەلایەن ڕاگەیاندنی جیهانەوە پشتگوێ خراوە، بەڵکو نوێنەرو وەفدەکانیشیان بەردەوام فەرامۆش کراون له و دامودەزگا گەورانەی چەشنی کۆمەڵەی گەلان و نەتەوە یەکگرتووەکان و دادگای نێودەوڵەتی.
هەڵبەتە مەبەستی ئەم نووسەرە ئەوە نیە کە نکووڵی لە ماف و خولیاو ئاواتی فەلەستینیەکان بکات. چونکە مافی نیشتمانێکی ئیتنیکی یان نەتەوەیی یەکێکە لە مژده و بەڵێنە گەورەکانی مرۆڤی شارستانیی نوێ. هێشتا مرۆڤ سەری لەوە سوڕدەمێنێت کە بوارێکی فەلەستینی هەبێت بێ ڕق و دژایەتیەکی درێژخایەنی نێوان موسڵمان و جوولەکە. ئاخۆ فەلەستینیەکان ناچاری دەرکردن بوون لە زێدی دایکزادیان لەلایەن دەوڵەتێکی مووسڵمان یان جوولەکەوه و جێی گومانە کە مەسەلەکە ئه و قەیرانەی لێکەوتبێتەوە کە ئەمڕۆ لەئارادایە. ڕاستیەکەی دەبوو شتێک بەناوی کێشەی فەلەستین لە کێشەی ئێستای دروزو کوردو ئەرمەن زیاتر نەبوایە.
کێشەی کەمینەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەر شوێنێکی تر دواجار هێند لەسەر هێزو ڕق و کینه و ترس و فەرامۆشکردن و چاوچنۆکی گیرساوەتەوە ئەوەندە لەسەر بەهاکانی مرۆڤدۆستی جیهان و مەسەلەکانی مافی مرۆڤ نەگیرساوەتەوە. کەمینەکان وەک ئامرازێک بۆ جێبەجێکردنی مەبەست و ئامانجی تر لەئارادان و وەک ئامراز بەکاردەهێنرێن و پاشان فەرامۆش دەکرێن. ئەم چەشنە کەمینانە لەلایەن هێزە نێودەوڵەتیەکان و ئه و وڵاتانەی تێیدا دەژین و هێزە سیاسیەکانی چەپ و ڕاست بەکاردەهێنرێن، هەروەها لەلایەن ئه و گروپە ئاینیانەشەوە کە ئامانج و مەبەستیان لە ڕق و مەترسی گەورەیانەوە ئاڵاوە. بەمشێوەیە کەمینەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا تەنها وەک بارمتە بەکارهێنراون لەلایەن ئه و گروپانەوە کە گەورەترو بەهێزتر بوون و لە ڕابردوودا ئەمە چارەنووسیان بووه و پێدەچێت لە داهاتووشدا هەر وا بێت.
مەبەستی ئەم بڕە دۆکیومێنتە کۆکراوەیە لەسەر گروپە کەمینەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەندێک تیشک خستنەسەر مەینەتی و ئازارو تا ڕادەیەک نائومێدیی ئەم خەڵکانەیە. هەڵبەتە کارەکە لەبنەڕەتدا ناکاملًَ و ناتەواوه و لەبەرئەوەی لێکۆڵینەوەکە لە ماوەیەکی سنوورداری دوای جەنگی جیهانیی دووەمە، بۆیە گەلێ کەرەستەی بەنرخی ساڵانی پێشوو وەدەرنراون. ئەوجا لەبەرئەوەی کەرەسته و بابەتەکان لەوانە وەرگیراون کە پێشتر قەدەغەیان لەسەر دانرابوو لە ئەرشیفی نیشتمانی ویلایەتە یەکگرتووەکاندا، هیچ شتێک تا دوای ساڵی 1950 لەبەردەستدا نەبوو، چونکە ئه و دۆکیومێنتانە تا ئه و دەمە ڕێگەیان پێنەدرابوو.
دەبێ پێ لەوەش بنرێت کە سامانێکی زۆری زانیاریی پێویست کە بایەخی بۆ لێکۆڵەران هەبوو ساڵانی دواتر وەدەستهێنران.
گەورەترین قەبارەی زانیاری ئەم کۆکراوەیە مامەڵە لەگەڵ خەبات و تێکۆشانی کورددا دەکات لە تورکیاو عێراق و ئێرانداو بەڵام بە شێوەیەکی تایبەتیش لە عێراقدا. هەروەها ئێمە یەک دیمەن بە گەورەیی دەبینین کە لە نووسینەکانی دیپلۆمات و کەسانی هەواڵگریی ویلایەتە یەکگرتووەکانەوە گەیشتوونەتە ئێمە. سەرباری ئەم سنووردارییەش، ژمارەیەک ڕاستی کەوتوونەتەروو. مەسەلەی هەرە گەورەش چارەنووسی مێژوویی و جوگرافیی دڵڕەقانەیە کە بە سەر ئه و خەڵکانەدا سەپێنراون. ڕابردوو و ئێستاو داهاتووی کورد گرێدراوی کۆیلەیی و قڕکردن و ستەمکاری و ئازارە لەلایەن هێزگەلێکەوە کە تێگەیشتنی کەمیان هەبووه و کۆنترۆڵی ئەوتۆشیان نەبووە. لەجەنگی جیهانیی یەکەمدا کوردەکان پشتگیریی هاوپەیمانانیان کرد، بەڵام ئەمان ناپاکیان لەگەڵ کردن و بەهەمانشێوەش لەلایەن کۆمەڵەی گەلانەوە. دواتر کوردەکان پشتگیریی بریتانییەکانیان کردو ئەمانیش هەر خیانەتیان لێکردن. کوردەکان لە جەنگی جیهانیی دووەمدا هاوکاریی هاوپەیمانیان کردو جارێکی تریش هەر خیانەتیان لێکراو فەرامۆشکران و تکاو داواکارییان بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان بایەخی نەدرایه و پشتگوێ خراو وەفدو نوێنەرەکانیشیان دەرکران و لەبیرکران.
دواجار سەرکردە کوردەکان ڕوویان بەره و ڕووسیا وەرچەرخاندو لە سەرەتای ساڵانی پێش جەنگدا تورکەکان و عێراقیەکان و ئێرانیەکان بایاندایەوە سەر ڕێگەی داپڵۆسینی چالاک و قڕکردنی سەربازیانەی کەمینە کوردەکانیان لەناو سنووری نیشتمانیی خۆیاندا. ئەم کۆششانەش بە هاندان و دەست لەپشتدانی بریتانیا ئەنجامدەدراو ویلایەتە یەکگرتووەکانیش لایەنی بێباکیی گرتبوو. لەم ڕووەوە تەنها ڕووسیاو کۆمۆنیستەکان بوون کە پێدەچوو هەواخوای داواکاری کوردەکان بن و هەمدیس کورد بەکارهێنران و خیانەتیان لێکرا. هەڵبەتە تا ئەمڕۆش خەباتی کوردەکان هەر بەردەوامه و جەنگێکی کۆڵنەدەرانەیان بەرپا کردووە دژ بە حکومەتی ئێران و پیاو و ژن و منداڵی کورد بە پاڵپشتی عێراق بەردەوامن لەسەر شەڕکردن به و هیوایەی کە کۆتایی بە ناسۆرییەکان بێنن. ڕەنگە کوردەکان لەچەند شەڕێکدا سەربکەون بەڵام هەرگیز جەنگەکە نابەنەوه و بەدڵنیاییشەوە ئاشتیش وەدەست ناهێنن. باشترین ڕێگا بۆ کوردەکان پلانی تێگەیشتن و ئیستیعاب کردنە لە خراپترین حاڵەتی قڕکردنداو بۆ گەلێ لە نیشتمانپەروەرانی کوردیش مەسەلەکە بەهەر بارێکدا بکەوێتەوە هەمان شتە.
لەم کۆکراوەیەدا چەندین دۆکیومێنت هەن لەسەر خەبات و تێکۆشانی کەمینەکانی تریش لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا. دۆکیومێنتێکی سەرنجڕاکێشیان داواکاری ئاسوورییەکان دەخاتەروو، هەرچەندە ئەمان کەمتر لە کوردەکان ناسراون لای جیهانی دەرەوە، بەڵام لەوان بەدبەختترن. ئەوجا کەرەستەی تریش هەن، کە لەراستیدا سنووردارن، لەسەر جولەکە ئەنتی زایۆنیەکانی عێراق و خەبات و ململانێی ڕەگەزی و ئابووری لە بەشی خوزستانی ئێرانداو ململانێ خێڵەکیەکانی ناو دەسته و تاقمی موسڵمانان. هەمیشەش بەڵگەی بەکارهێنان و بەلای خۆدا ڕاکێشانی ڕووسەکان لەبەردەستدایە.
نووسەر یەکەم کەسە پێ لەوە دەنێت کەوا ئەم کتێبە لەوە زیاتری پێدەکرێت کە ڕووشاندن و چنگەکڕێی ڕووکاری دەرەوەی کێشەکانی کەمینە بێت لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا. بەهیواین کارەکە ئه و بەهایەی لەخۆگرتبێت کە وەک یەک خزمەتی قوتابی و لێکۆڵیار بکات. ئەمە ڕەنگە خزمەتی بەهێزکردنی هۆشیاری و ئاگادارکردنەوەی ئه و قوتابییە بکات لە بوارو مەسەلەیەکدا کە بەگشتی دانی پێدا نەنراوه و بە بەرفراوانی فەرامۆش کراوە لە چوارچێوەی هێزە مێژووییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا. بێجگە لەوەش، کەرەسته و بابەتەکان لێرەدا ئەوەیان تێدایە کە ڕەنگە خۆیان خاڵێکی بەهاداری لادانی لێکۆڵیاری جیددیی کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بسەلمێنن و بنەمای لێکۆڵینەوەی زیاتری بۆ بڕەخسێنن.
هەموو دۆکیومێنتەکانی ئەم کتێبە بە ئەمانەتەوە لە تۆمارە باوەڕپێکراو و نهێنیەکانی ئەرشیفی حکومەتی ویلایەتە یەکگرتووەکانەوە گوێزراونەتەوە. سەرچاوەکان و ژمارەی فایلەکان لە کۆپییە گوێزراوەکاندا چەسپکراون. بەتەنها ئیمزا ڕاستەقینەکانی نووسەران و مۆرەکان دواتر چەسپکراون لەلایەن دەزگا حکومییە جۆراوجۆرەکانەوه و وەک کەرەسته و بابەتەکان وەدەرنراون. دواجار نووسەر ئیندێکسێکی بۆ کردووە بۆ ئاسانکاری گەڕانی خوێنەر بەدوای بابەتی دیاریکراودا.
阅读本书: گەلە بەشخوراوەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
总计下载:614
我们恳请所有的作家,翻译家和出版商告诉我们,如果他们不同意有他们的书籍下载从Kurdipedia服务器。
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览3,509
HashTag
来源
相关文件: 1
挂钩项目: 1
Technical Metadata
项目质量: 99%
99%
添加( هاوڕێ باخەوان 09-08-2016
此产品最近更新( ڕۆژگار کەرکووکی ):16-10-2022
URL
此产品已被浏览3,509
Attached files - Version
类型 Version 编者名称
照片文件 1.0.129 KB 09-08-2016 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 518,898
图片 106,293
书籍 19,330
相关文件 97,312
Video 1,399
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!