图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 520,883
图片 105,335
书籍 19,603
相关文件 98,319
Video 1,414
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
لەدوو هەفتەی یەکەمی ئۆپەراسیۆنی موسڵ نۆ هەزار کەس ئاوارەی هەرێم بوون
小组: 统计和调查 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
لەدوو هەفتەی یەکەمی ئۆپەراسیۆنی موسڵ نۆ هەزار کەس ئاوارەی هەرێم بوون
统计和调查

لەدوو هەفتەی یەکەمی ئۆپەراسیۆنی موسڵ نۆ هەزار کەس ئاوارەی هەرێم بوون
统计和调查

لەماوەی دوو هەفتەی یەکەمی ئۆپەراسیۆنی ڕزگارکردنی شاری موسڵ لەدەست چەکدارانی داعش، نۆ هەزار کەس لەناوچەکانی دەوروبەری موسڵەوە ئاوارەی هەرێمی کوردستان بوون.
هۆشەنگ محەمەد بەڕێوەبەری گشتی سەنتەری هاوبەشی قەیرانەکان لە لێدوانێکدا بۆ ماڵپەری حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند"لەوەتەی کە ئۆپەراسیۆنی ڕزگارکردنی موسڵ لە ڕۆژی 17 تشرینی یەکەم دەستیپێکردووە، نۆ هەزار کەس لە ناوچەکانی دەوروبەری موسڵ بەتایبەتی لە قەزا و ناحیە و گوندەکانی باکوور، ڕۆژهەڵات و باشووری موسڵ بۆ هەرێمی کوردستان ئاوارەبوون".
بەڕێوەبەری گشتی سەنتەری هاوبەشی قەیرانەکان وتیشی"80%ی ئاوارەکانی ئەم دوو هەفتەیە‌‌ بۆ پارێزگای هەولێر ئاوارە بوونەو لە کەمپەکانی دیبەگە و حەسەن شام نیشتەجێکراون و 20% دیکەشی لە کەمپی زەلیکان لە دهۆک نیشتەجێکراون".
17ی ئەم مانگە، پرۆسەی فراوانی هێزی پێشمەرگە لەخازر و بەهەماهەنگی هێزەکانی سوپای عیراق لەگوێڕ و گەیارەوە دەستیپێکرد، ئەوەش وەکو قۆناغی یەکەمی ئازادکردنی موسڵ؛ دووەم گەورەترین شاری عیراق کە لەناوەڕاستی ساڵی 2014ەوە کەوتۆتە دەست داعش.
لەسەرەتای دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی موسڵەوە پێشمەرگەو هێزە عیراقییەکان بە پاڵپشتی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، دەیان گوندیان لەچەکدارانی داعش پاککردۆتەوە.
لە بارەی چۆنییەتی هاتنی ئەو ئاوارانە بۆ سەنگەرەکانی هێزەکانی پێشمەرگەو گواستنەوەیان بۆ کەمپی ئاوارەکان، هۆشەنگ محەمەد ئەوەی خستەڕوو، خەڵکی ناوچەکانی شەڕ لەمیانەی بەڕێوەچوونی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی هێزەکانی پێشمەرگە و عێراق بەهەرشێوەیەک بێت خۆیان دەگەیەننە سەنگەرەکانی پێشمەرگەو لە پشت سەنگەرەکانەوە بە هاوکاری وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراقی ئۆتۆمبێلی پاس ئامادەکراوە بۆ گواستنەوەیان بۆ ناو ئەو کەمپانەی کە بۆیان دیاریکراوە.
بەرلەدەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی موسڵ، هەریەکە لە حکومەتی هەرێم و عیراق و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان هۆشداریی ئەوەیاندابوو کە ژمارەیەکی زۆر خەڵک ئاوارە دەبن، بۆ ئەو مەبەستەش ڕێوشوێنی پێویست گیراوەتەبەر بۆ بەهاناوە چوونیان.
بەڕێوەبەری گشتی سەنتەری هاوبەشی قەیرانەکان، گلەیی ئەوەی لەکۆمەڵگای نێودەوڵەتی کرد کە "وەک پێویست بەهانای ئاوارەکان یان هەوڵەکانی حکومەتی هەرێم بۆ ئەم پرسە نایەت" باسیلەوەشکرد لەسەرەتای گەیشتنی ئاوارەکان خواردنی وشک و ئاویان بۆ دابین دەکرێت، تائەوکاتەی بە هاوکاری نەتەوەیەکگرتووەکان پێداویستییەکانی تری ژیانیان لەناو کەمپەکان بۆ دابین دەکرێت.
هۆشەنگ محەمەد ئەوەشی خستەڕوو، تەنیا لەشەوی دووشەممەی ڕابردوو‌ دوو هەزار ئاوارە گەیشتونەتە سەنگەرەکانی هێزەکانی پێشمەرگە لە میحوەری ناوەران و لەوەدەترسن بە یەکجار ژمارەیەکی زۆری خەڵک ئاوارەببن، بۆ ئەوەش ئاماژەی بەئەگەری‌ هاتنی لەناکاوی 260 هەزار کەس پێکەوە کرد.
"ئەگەر بەپێی ئەو پلانەی بۆ پێشوازیکردن لەئاوارەکان دانراوە، بتوانین مامەڵە لەگەڵ پرسی ئاوارەکانی موسڵ و دەوروبەری بکەین دەتوانین 33 هەزار خێزان یان 215 هەزار ئاوارە وەربگرین کە پێشتر پلانی دروستکردنی پێنج کەمپ لە هەولێر، پینج کەمپ لە دهۆک و کەمپێک لە سلێمانی بۆ ئەم مەبەستە دانراوە. بەڵام لەوە دەترسین و پێشبینی دەکەین لانیکەم لە‌سەرەوەی نیو ملیۆن کەس لە‌میانەی ئۆپەراسیۆنی ڕزگارکردنی موسڵ، بەتایبەتی ئەوکاتەی شەڕەکە دەگاتە ناو شاری موسڵ هانای خۆیان بۆ هەرێمی کوردستان بهێنن" هۆشەنگ محەمەد وای وت.
موسڵ دووەم گەورە شاری عیراقەو لەناوەڕاستی ساڵی 2014وە لەژێر دەستی داعشدایە، لەئێستاشدا زیاتر لە یەک ملیۆن کەس تێیدا دەژین.
- 01-11-2016
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览5,062
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی خەندان
挂钩项目: 1
日期与活动
Publication date: 01-11-2016 (8 年份的)
党: ISIS
城市: 摩苏尔
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
统计数据类型: 战争罪行
统计数据类型: 难民
Technical Metadata
项目质量: 92%
92%
添加( هاوڕێ باخەوان 01-11-2016
此产品最近更新( هاوڕێ باخەوان ):01-11-2016
URL
此产品已被浏览5,062
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 520,883
图片 105,335
书籍 19,603
相关文件 98,319
Video 1,414
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
Folders
的地方 - 普罗旺斯 - 北库尔德斯坦 的地方 - 广场 - 城市 的地方 - 城市 - Amed 的地方 - 方言 - 库尔德 - 巴迪尼 传记 - 性别 - 男 传记 - 国 - 库尔德人 传记 - - 南库尔德斯坦 传记 - 人键 - 政治活动家 传记 - 党 - K. D. P. 考古的地方 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.67
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!