- بەهۆی ئەو شەپۆلە بەفرەی چەند ڕۆژێکە شارەکانی باکوری کوردستانی گرتۆتەوە، بەشێکی زۆری ڕێگەی گوندەکان بە شارۆچکە و شارەکانەوە پچڕاوە و ڕێگەی هاتوچۆ داخراوە.
- ڕێکخراوی هیومان ڕایتس ۆچ بەرپرسانی کەرکووک تۆمەتبار دەکات بەوەی، "بەزۆر دانیشتوانی عەرەب و ئاوارەی ناوخۆیی عەرەب له و شارە دەردەکەن و خانوەکانیان دەڕوخێنن"، دوای هێرشەکەی داعش بۆسەر شارەکە، سەرۆکی لیژنەی ئەمنی ئەنجومەنی پارێزگاکەش دەڵێت ڕوخاندنی ئه و خانوانە بەهۆی زیادەڕەوییەوە بووە.
- دادگای باڵای تورکیا بڕیاری سزای 10 مانگ زیندانی یوکسەکداغی پەسندکرد، کە لە حەوتەمین دادگای سزای قورسدا درابوو.
- سەرۆکی لیژنەی باڵای وەڵامدانەوەی ڕاپۆرتە نێودەوڵەتیەکان بە توندی وەڵامی هیومان ڕایتس وۆچی دایەوە و ڕایگەیاند "لە نێوان ساڵانی 2014 تا 2016، زیاتر لە 9 هەزار کەس لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا کراوە و ژمارەیەک لەو کەسانەش تائێستا دەستبەسەرن و بەشێکیشیان ئازادکراون".
- لیژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمانی عێراق دەرەنجامی ئەو لیژنە لێکۆلێنەوەیەی ڕاگەیاند کە لەسەر هێرشەکانی 21ی مانگی ڕابردووی داعش بۆ سەر شاری کەرکووک ئەنجامیدابوو کە تیایدا کەموکورتیەکانی ئاشکرا کردووەو داواش دەکات پەلە بکرێت لەئازادکردنەوەی قەزای حەویجەدا.
- وەزارەتی پێشمەرگە تەواوبوونی ئەرکی هێزەکانی لە هەر چوار میحوەری خازر و باشیک و ناوەران و تلسقۆف لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی ئازادکردنەوەی موسڵ ڕاگەیاندو جەختدەکاتەوە بۆ کۆنترۆڵکردنەوەی سەنتەری شارەکە هێزی پشتیوانی دەبن.
- دادگای بەلجیکا تۆمەتی پشتیوانیکردنی تیرۆری ڕەتکردەوە کە داواکاری گشتی ئەو وڵاتە بۆ چەند ناوەند و کەسایەتییەکی کورد دروستی کردبوو لە بەلجیکا.
کوردیپێدیا، ڕۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 大事年表