- بەرپرسی پەیوەندیيە گشتییەکانی یەکینەکانی بەرخودانی شنگال (#یەبەشە#) ڕایگەیاند،توانیویانە کچ و کوڕێکی ئێزدی لە شاری ڕەققە لە سوریا لە دەستی چەکدارانی داعش ڕزگار بکەن. یەکێک لەو منداڵانەی ئەمڕۆ لەلایەن یەبەشەوە ڕزگارکراوە ناوی (مجدال خەلیل ئیسماعیل)ە تەمەن 15 ساڵ بووە و ئەوی تر (شەهلە عەزیز)ی تەمەن 13 ساڵ بووە.[1]
- شۆفێرانی ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکان بەهۆی وەڵامنەدانەوەی داواکارییەکانیان لەلایەن لایەنە پەیوەندیدارەکانەوە، ڕێگای سەرەکی #کەرکووک# – بەغدا یان بەتەواوەتی داخست.[1]
- جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، بڕە پارەی تەواوی گەنمی جوتیارانی هەرێم شایستەیەکی یاساییه و لە یاسای بودجەدا چەسپاوە، بۆیە خەرجنەکردنی ستەمە.[1]
- بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی بەهاوکاری ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی سەر بە دەزگای ئاسایشی هەرێم لەهەڵمەتێکیاندا حەشارگەیەکی داعشیان لەکۆمەڵگەیەکی خانووی پلاستیکی لە #بازیان# ئاشکرا کردوە.[1]
- سەرۆکایەتی داواکاری گشتی ئەنقەرە دۆسیەکەی لە بارەی تەقینەوەکەی 13 ئاداری ساڵی ڕابردوو لە ناوچەی قزلئای شاری ئەنقەرە تەواوکردو داوای 37 جار زیندانی هەتاهەتایی بۆ #ساڵح موسلیم# و بەرپرسانی #پەکەکە# دەکات.[2]
- بەگوێرەی هەواڵی ئاژانسە هەواڵیەکانی ناوخۆی ئێران، بومەلەرزیەک بە پلەی 4.1 بە پێوەری ڕێختەر، شارۆچکەی #کامیاران#ی سەربە شاری #سنە#ی ڕۆژهەڵاتی کوردستانی هەژاند.[3]
- کۆچی دوایی نووسەر #حەمەی مەلا کەریم# لە سلێمانی[4]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 大事年表