دواڕۆژ، ئاوارە حەمید
لەم نەوەرۆزە ژمارەی گەشتیار بۆ هەرێمی کوردستان 110 هەزاری تێپەڕاندووە، کەشوهەواو و نەبوونی پشوو هۆکارن بۆ ئەوەی گەشتیاری زیاتر ڕوو لە هەرێم نەکەن.
نادر ڕۆستی، وتەبێژی دەستەی گەشت و گوزاری هەرێم بە دواڕۆژی ڕاگەیاند تاوەکو ئێستا ئاماری وردی ئەم ساڵی هاتنی گەشتیار کۆ نەکراوەتەوە، بەڵام زیاتر لەنەورۆزی ساڵی ڕابردوو گەشتیار هاتونەتە کوردستان کە 110 هەزار گەشتیار هاتبوونە کوردستان.
رۆستی ڕونیشیکردەوە، کە کەشوهەوا و بارینی بارانی زۆر و نەبوونی پشووی چەند ڕۆژی لە خوار و ناوەڕاستی عێراق دوو هۆکاربوون بۆ ئەوەی ژمارەی گەشتیار زیاتر بهێنرێنە کوردستان.
سەبارەت بە داخستنی بازاڕ و شوێنە گشتییەکان و گاریگەری لەسەر دەستنەکەوتنی کەلوپەلی گەشتیاری لەلایەن گەشتیارانەوە، وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزار ڕونیشیکردەوە، کە بەهۆی ئەوەی لەئێستا گەشتیار لەرێگەی کۆمپانیاکانەوە دێنە کوردستان، بۆیە کۆمپانیاکان دەزانن کە چ شوێنێک کراوەتەوە.
23-03-2017