图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 518,968
图片 106,406
书籍 19,323
相关文件 97,287
Video 1,397
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
کوێستان ح
小组: 传记 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

کوێستان ح

کوێستان ح
لەتەمەنی 14 ساڵان بە شو دراوە بە پیاوێک 15 ساڵ لەخۆی گەورەتر بوە
لە تەمەنی 36 ساڵان لەژێر ئەشکەنجەی هاوسەرەکەی کوژراوە
خاوەنی شەش مناڵ بوە.
کوێستان لە پێناوی منداڵەکانی هەموو شتێکی لە خدری هاوژینی قبوڵ کرد، ئەو چاوەڕێ‌ بوو مێردەکەی ڕۆژێ لە ڕۆژان بەخۆیدا بچێتەوە و هەڵسوکەوتی بەرامبەری بگۆڕێ، بەڵام نەک هەر چاک نەبوو، بەڵکو کوێستانیشی لەژێر ئەشکەنجەدا کوشت. ئێستا مێردەکەی خۆی حەشارداوە و کەسوکاری کوێستانیش دەڵێن تاوەکوو تۆڵەی خۆیانی لێ نەکەنەوە، پرسەی بۆ دانانێن.
رۆژی 30-05-2017 تەرمی ژنێکی تەمەن 36 ساڵ بەناوی (#کوێستان.ح#)، دایکی شەش منداڵ، لە نێو ماڵەکەیدا لە گەڕەکی ڕاپەڕینی شارۆچکەی قەڵادزێ‌ دۆزرایەوە. بەپێی ئەو پشکنینانەی بۆ تەرمەکەی کراوە، شوێنی ئەشکەنجەدانێکی زۆر لەسەر جەستەی دیارە. مێردەکەشی کە تۆمەتبارە بە کوشتنی، هەڵاتووە و شوێنی بزرە.
بە گوتەی کەسوکارەکەی، ئەو ئافرەتە هەر لە منداڵییەوە ژیانی پڕ بووە لە دەردەسەری، بە تایبەتی دوای ئەوەی باوکی مردووە و دایکی شووی کردووەتەوە. ئەو تەمەنی تەنیا 14 ساڵ بووە کاتێک باپیری بەشووی داوە.
حوسێن خدر، مامی کوێستان بە (رووداو)ی گوت، ئەوان زۆر نیگەران بوون کاتێک باوکیان کوێستانی بەشووداوە، چونکە کوێستان جگە لەوەی منداڵ بوو، 15 ساڵیش لە هاوژینەکەی بچووکتر بوو، بەڵام لەبەر ئەوەی باوکیان قسەی لە بەشوودانەکەیدا کردبوو، وەکو عورفێک نەیانتوانیوە قسە لە قسەی باوکیاندا بکەن.
حوسێن دەڵێت کوێستان تەنیا دوو سێ‌ ساڵی یەکەم لەگەڵ هاوژینەکەی کێشەی نەبووە، ئەگینا بەردەوام کێشە لە نێوانیان هەبووە، چەند جارێکیش تۆراوە و ماڵی بەجێهێشتووە.
حوسێن ئاماژە بە کێشەکانی نێوان ئەو ژن و مێردە دەدات و دەڵێ خدر پیاوێکی ڕەزیل بوو، خەرجیی لە کوێستان و منداڵەکانی نەدەکرد، کوێستانیش ناچار دەبوو پارە لە خزم و کەسوکاری قەرز بکات، یان شت بە قەرز لە دووکانەکان بهێنێ‌، کاتێکیش خدر پێی دەزانییەوە بەردەبووە گیانی.
حوسێن دەڵێت کوێستان بەردەوام لە خدر دەتۆرا، ئەوانیش ناچار دەبوون سوڵح لە نێوانیان بکەن و کۆتایی بە کێشەکانیان بهێنن، بەڵام هەر کاتێک کوێستان دەگەڕایەوە، دووبارە کێشەکانی نێوانیان سەری هەڵدەدایەوە.
حوسێن چەند جارێک داوای لە برازاکەی کردووە، چیدی نەگەڕێتەوە لای خدر، بەڵام کوێستان پێیگوتووە :لەبەر خاتری منداڵەکانم ناتوانم لێی جیاببمەوە و ناچارم هەموو شتێکی لێ‌ قبوڵ بکەم، بەڵکو خوایە ڕۆژێک بێت بەخۆیدا بچێتەوە و هەڵسوکەوتی بەرامبەرم بگۆڕێ‌.
حوسێن دەڵێت زۆر هەوڵمان لەگەڵ خدر دا، بەڵام سوودی نەبوو، هەر جارێکیش کوێستان دەتۆرا دەستی چەندین کەسی ماچ دەکرد، بەس بۆ ئەوەی کوێستانی بۆ ئاشت بکەنەوە.
مامی کوێستان باسی ڕۆژی ڕووداوەکە دەکات و دەڵێت لە دەرەوە بووە کاتێک بە تەلەفۆن هەواڵەکەیان پێڕاگەیاندووە، ئەو یەکسەر گومانی کردووە لەلایەن خدرەوە کوژرابێ‌. حوسێن گوتی خدر بە دار و سۆندە لە کوێستانی دابوو، بە پلایس گۆشتی لە جەستەی کردبووەوە، ئەشکەنجەی داوە تاوەکوو گیانی دەرچووە.
سەبارەت بە هەڵوێستی بنەماڵەکەیان دوای ئەو تاوانە، حوسێن گوتی: ڕووداوەکە تازەیە و هێشتا هیچ هەڵوێستێکمان بەرامبەر خدر و کەسوکارەکەی نەبووە، باوەڕمان بە تۆڵەکردنەوە نییە. بەڵام پرسەشمان بۆ کوێستان دانەناوە، چاوەڕێی یاسا دەکەین کاری خۆی بکات و بکوژی کوێستان دەستگیر بکرێ‌.
بە تەنیا کەسوکاری کوێستان نین کە قسەی باش لەبارەی خدرەوە ناکەن، بەڵکو نزیکترین کەسی خدریش کە دایکیەتی دانی خێر بە کوڕەکەیدا نانێت. (ئایش، ئا) کە دایکی خدرە، زۆر پەسنی بووکەکەی دا و گوتی کوێستان کەسێکی زۆر باش بوو، زۆر بە ئەدەب بوو، خاوەن ڕەوشتێکی بەرز بوو، بەڵام یەک کێشەی هەبوو، قەرزی زۆر دەکرد، بەردەوام لەگەڵ خدر لەسەر قەرز دەبووە کێشەیان، ئێمە زۆر تێکەڵی کێشەکانیان نەدەبووین، دەمانگوت ژن و مێردن و ئاشت دەبنەوە.
ئایش لەگەڵ ماڵی کوڕەکەی تەنیا دیواریان لە نێواندایە، لە کاتی ڕووداوەکەدا لە نەخۆشخانە خەوێندرابوو. ئایش گوتی بەیانی هاتمەوە ماڵەوە کۆڵانەکەمان پڕ بوو لە پۆلیس، گوتیان کوێستان کوژراوە.
ئایش باسی کوڕەکەی دەکات و دەڵێت لەدوای ڕووداوەکە هەڵاتووە و نازانین لە کوێیە. گوتیشی خدر کەسێکی بەکێشە بوو، لەگەڵ خزم و کەسوکاری خۆیشی باش نەبوو، تەنانەت قسەی لەگەڵ خوشک و براکانیشی نەدەکرد. ئایش حەز دەکات کوڕەکەی بە زووترین کات دەستگیربکرێ‌ و سزای خۆی وەربگرێ‌.
دراوسێکانی کوێستان شایەتی دەدەن کە خدر لەگەڵ کوێستان زۆر خراپ بووە و دەڵێن چەندینجار کوێستانیان بەدەموچاوی ڕەش و شین هەڵگەڕاوەوە بینیوە.
دراوسێیەکی ماڵی خدر و کوێستان کە نەیویست ناوی بڵاوبکرێتەوە، بە (رووداو)ی گوت کوێستان ئافرەتێکی زۆر بێ‌ کێشە بوو، زۆر بە کەمی دەهاتە دەرەوە. کێشەی خۆی لەلای دراوسێکانی باس نەدەکرد، بەڵام چەند جارێک بینراوە کە دەموچاوی ڕەش و شین هەڵگەڕاوە. دراوسێکان دەیانزانی کێشەی لەگەڵ مێردەکەی هەیە.
سەبارەت بە ڕووداوەکەش ئەو دراوسێیەیان گوتی هەتا هێزەکانی پۆلیس نەهاتنە گەڕەکەکەمان نەمانزانی کوێستان کوژراوە، بەڕاستی زۆر خەمبار بووین بۆ مەرگی ئەو ژنە، قەت لە یادمان ناچێ‌.
دایکی خدر لەبارەی چۆنیەتی زانینی ڕووداوەکە لەلایەن پۆلیسەوە گوتی کوڕێکی کوێستان چوو بوو هەواڵی بە پۆلیس دابوو، ئێستا پۆلیس ئەویشیان دەستگیرکردووە.
عوسمان محەممەد، یاریدەدەری بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شەهیدانی قەڵادزێ‌ بە (رووداو)ی گوت، تەرمی ئەو ژنە پێش نیوەڕۆی ڕۆژی 31-05-2017 هێنراوەتە بەشی دادپزیشکیی نەخۆشخانەکەیان، لەوێ‌ پشکنینی سەرەتایی بۆ کراوە و پاشان بەڕێکراوە بۆ پەیمانگەی دادپزیشکی سلێمانی.
سەبارەت بە ئەنجامی پشکنینەکە، عوسمان محەممەد گوتی: ئافرەتەکە 12 کاژێر بوو مردبوو، ئینجا هێنرابووە نەخۆشخانە. هەروەها شوێنەواری ئەشکەنجەدان بە جەستەیەوە دیاربوو، دیارە لەژێر ئەشکەنجەدا مردووە.
دۆسیەیان لە دادگا بووە
نووسینگەی بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی دژی ژنان لە پشدەر، دوای ڕووداوەکە دەستیان بە بەدواداچوون کردووە. ڕائید عەبدوڵڵا بابە ڕەسوڵ بەرپرسی ئەو نووسینگەیە بە (رووداو)ی گوت ئەو ژنە تەمەنی 36 ساڵە و دایکی شەش منداڵە. تەرمەکەی لە ماڵەکەی خۆیدا دۆزراوەتەوە، شوێنەواری ئەشکەنجەدان و لێدان بەسەر جەستەیەوە هەبووە.
گوتیشی: ڕێکاری یاسایی گیراوەتەبەر و کەسی نزیکی ئەو ژنە بۆ لێکۆڵینەوە بانگکراوە و ڕاگیراوە.
رائید عەبدوڵڵا دەڵێت تاوەکو ئێستا بۆیان ڕوون نەبووەتەوە بۆچی ئەو ژنە کوژراوە، بەڵام دەڵێت گومان هەیە هاوژینەکەی کە ڕایکردووە، دەستی لەو تاوانەدا هەبێ‌، چونکە پێشتر سێ‌ دۆسیەی لە دادگا هەبووە، ئەو ژنە داوای لەسەر هاوژینەکەی تۆمار کردبوو.
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览6,922
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی رووداو - 06-06-2017
挂钩项目: 2
日期与活动
小组: 传记
No specified T3 20: No specified T4 468
No specified T3 82: Qeladize
No specified T3 85: 南库尔德斯坦
性别:
Technical Metadata
项目质量: 99%
99%
添加( ئەڤین ئیبراهیم فەتاح 07-06-2017
此产品最近更新( ڕێکخراوی کوردیپێدیا ):07-06-2017
URL
此产品已被浏览6,922
Attached files - Version
类型 Version 编者名称
照片文件 1.0.118 KB 07-06-2017 ئەڤین ئیبراهیم فەتاحئـ.ئـ.ف.
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 518,968
图片 106,406
书籍 19,323
相关文件 97,287
Video 1,397
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!