图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 522,761
图片 105,764
书籍 19,703
相关文件 98,635
Video 1,420
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
مامۆستایەک لەسەر مەترێک زەوی دەکوژرێت
小组: 杂项 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

مامۆستایەک لەسەر مەترێک زەوی دەکوژرێت

مامۆستایەک لەسەر مەترێک زەوی دەکوژرێت
#ڕووداو#- #بنگرد#
بەدوای پەیوەندی تەلەفۆنیی براکەیدا ڕۆیشت بۆ ئەوەی فریای بکەوێ‌ و لە مردن ڕزگاری بکات، براکەی ڕزگاری بوو، بەڵام ئەو کەوتە تەڵەی مەرگەوە. ڕێبوار بە 13 چەقۆ لەسەر کێشەی یەک مەتر زەوی کوژرا.
رۆژی هەینی 19-05-2017 لە گوندی چنارەی سەر بە ناحیەی بنگردی قەزای #دووکان#، لەسەر چەند مەترێک ڕەز و باخ کێشە دەکەوێتە نێوان دوو بنەماڵە و بەشەڕدێن، لە ئەنجامی شەڕەکەدا چوار کەس بریندار دەبن، هەر هەمان ڕۆژ یەکێک لە بریندارەکان بەناوی #ڕێبوار عەزیز عەلی#، تەمەن 26 ساڵ کە مامۆستا بوو، بەهۆی سەختیی برینەکەی مرد.
یاسین عەزیز عەلی، برای مامۆستا ڕێبوار کە تاکە پیاوی خێزانەکەیەتی لەو شەڕەدا چەقۆی بەرنەکەوتبێ‌، دەڵێت سەرەتا کێشەکە لەنێوان ئەبوبەکری برای و خێزانێکی گوندەکە بووە، کێشەکەش لەسەر سنووری زەویی نێوانیان بووە، لایەنی بەرامبەر دەستکاریی سنووری موڵکەکەیان کردووە و مەترێک لە زەویی براکەی ئەویان خستووەتە سەر زەویی خۆیان، بۆیە لەگەڵ ئەبوبەکر بووەتە کێشەیان.
یاسین گوتی ئەوان بە شەش کەس لە ئەبوبەکریان دابوو، ئەویش تەلەفۆنی بۆ ئێمە کرد بۆ ئەوەی بە هانایەوە بچین، باوکم و براکانم بە هانایەوە چووبوون، مامۆستا ڕێبوار یەکەم کەس بوو گەیشتبووە لایان، یەکسەر بەر چەقۆیان دابوو، نیوەی ملیان بڕیبوو، نەوێرام سەیری تەرمەکەی بکەم.
بە گوتەی یاسین، ئەو بنەماڵەیە ئەوە یەکەمجار نییە کێشەیان بۆ دروست دەکەن، بەڵام ئەوان هەموو جارێک بێدەنگییان هەڵبژاردووە. یاسین گوتی ئەوان لە گوند تەنیا شەڕیان بە ئێمە نەفرۆشتووە، شەڕیان بە خەڵکی دیکەش دەفرۆشت، جارێکیان وەکو ئیهانەکردنێک زۆربەی دارەکانی ڕەزی براکەمیان بڕی.
یاسین پێیوایە ئەوان کارەکەیان بە پلان کردووە و دەڵێت ئەوان جگە لە کوڕێکیان، هەموویان لە ڕانیە دادەنیشن، ئەو ڕۆژە هەر هەموویان هاتبوونەوە گوند، بەوەدا دەردەکەوێ‌ پلانیان هەبووبێ‌ بۆ دەستکاریکردنی سنووری موڵکەکانی گوند.
ئەنجوومەنی گوندەکە پێیوایە بنەماڵەکەی دیکە دەستپێشخەر بوون، بۆیە دەڵێت ڕێگە نادەن بگەڕێنەوە گوندەکە.
حەسەن ئیسماعیل کە ئەنجوومەنی گوندی چنارنەیە، بە (رووداو)ی گوت ئەو ڕۆژە کە شەڕەکە ڕوویدا، مەلای مزگەوت کەوتە نێوانیان و کۆتایی بە کێشەکە هێنا، بەڵام زۆری نەبرد دیسان بەشەڕهاتنەوە و ئەمجارەیان بەداخەوە خوێن ڕژا.
حەسەن ئەو بنەماڵەیەی تاوانەکەیان کردووە بە بنەماڵەیەکی سەر بە کێشە وەسفکرد و گوتی ئەگەر ئەو کێشەیەش کۆتایی بێت، ڕێگە نادەین بگەڕێنەوە ئاواییەکەمان، چونکە دڵنیاین ئەگەر بگەڕێنەوە کێشەی دیکە دروست دەکەن.
محەممەد عەلی، مامی ڕێبوار دەڵێت لەگەڵ بنەماڵەی بەرامبەر خزمایەتییان هەیە و ژن و ژنخوازی لە نێوانیاندا هەیە، کچێکی بەوان داوە، بۆیە تاوەکوو بۆیان بکرێ‌ بیر لە تۆڵەکردن ناکەنەوە. محەممەد عەلی گوتی کێشەکەمان دەدەینە دەست یاسا، چاوەڕێین بکوژانی برازاکەم دەستگیر بکرێن و سزا بدرێن. پێموابێ‌ یاسا ئەوەندە زەلیل نییە کە نەتوانێ‌ ئەو تاوانبارانە سزا بدات.
بە گوتەی پۆلیس، مامۆستا ڕێبوار بە 13 چەقۆ کوژراوە و کەسوکارەکەشی سکاڵایان لەسەر شەش کەس تۆمار کردووە، بەڵام تۆمەتبارەکان هەڵاتوون و تاوەکو ئێستا دەستگیرنەکراون.
رائید سەردار کوێخا پیرۆت، لێپرسراوی بنکەی پۆلیسی ناحیەی بنگرد بە (رووداو)ی گوت: کێشەی نێوان ئەو دوو خێزانە لەسەر زەویوزار بووە. ئەوان بە شەش کەس لە ئەبوبەکر دەدەن، ئەویش تەلەفۆن بۆ کەسوکارەکەی دەکات بۆ ئەوەی فریای بکەون، سەرەتا برایەکی بەناوی مامۆستا ڕێبوار دەگاتە لای، بە چەقۆ دەکەونە گیانی ئەویش، 13 چەقۆی لێدەدەن و ملیشی لەلای ڕاست دەبڕن، زۆری نەمابوو سەری لە جەستەی جیابکەنەوە، دواتر باوک و برایەکی دیکەشی بەهانایانەوە دەچن، ئەوانیش بە چەقۆ بریندار دەکەن.
تەرمی ڕێبوار لە پزیشکی دادوەری نەخۆشخانەی گشتی ڕانیە توێکاری بۆ کرا، دوو براکەشی بەهۆی سەختیی برینەکەیان بەڕێکراون بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سلێمانی، بەڵام باوکیان کە برینەکەی لەوان سووکترە، لە نەخۆشخانەی ڕانیە لەژێر چاودێریی پزیشکدایە.
بەرپرسەکەی پۆلیس دەڵێت گومانمان هەبوو ئەوان هەر بەوەندە وازنەهێنن و بچنە گیانی بریندارەکان، بۆیە لە نەخۆشخانە پاسەوانمان بۆ بریندارەکان داناوە.
سەبارەت بە چارەنووسی تۆمەتبارەکانیش، ڕائید سەردار گوتی بنەماڵەی قوربانییەکە سکاڵایان لەسەر شەش کەس تۆمار کردووە، هەموویان بەپێی ماددەی 406 لە یاسای سزادانی عێراقی بڕیاری گرتنیان بۆ دەرچووە، بەڵام بەهۆی ئەوەی خۆیان حەشارداوە و شوێنیان دیار نییە، تاوەکو ئێستا دەستگیر نەکراون.
(رووداو) هەوڵی دا قسە لەگەڵ تۆمەتبارەکان بکات، بەڵام شوێنیان دیار نەبوو، مۆبایلەکانیشیان داخستبوو.
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览6,715
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری رووداو
挂钩项目: 2
小组: 杂项
城市: Dukan
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
Technical Metadata
项目质量: 94%
94%
添加( ئەڤین ئیبراهیم فەتاح 07-06-2017
此产品最近更新( ڕێکخراوی کوردیپێدیا ):07-06-2017
URL
此产品已被浏览6,715
Attached files - Version
类型 Version 编者名称
照片文件 1.0.138 KB 07-06-2017 ئەڤین ئیبراهیم فەتاحئـ.ئـ.ف.
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 522,761
图片 105,764
书籍 19,703
相关文件 98,635
Video 1,420
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
Folders
传记 - 性别 - 男 传记 - 国 - 库尔德人 传记 - - 南库尔德斯坦 传记 - 人键 - 政治活动家 传记 - 党 - 库尔德斯坦爱国联盟 的地方 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 的地方 - 广场 - 城市 的地方 - 城市 - 埃尔比勒 的地方 - 方言 - 库尔德 - Sorani 传记 - 党 - K. D. P.

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.67
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!