图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 518,450
图片 105,226
书籍 19,478
相关文件 97,493
Video 1,394
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
گۆڤارە ساختەکان زانکۆکانی هەرێم دەکەنە ئامانج
小组: 统计和调查 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

گۆڤارە ساختەکان زانکۆکانی هەرێم دەکەنە ئامانج

گۆڤارە ساختەکان زانکۆکانی هەرێم دەکەنە ئامانج
#دواڕۆژ#
بەهۆی تێوەگلانی دەیان مامۆستا لە بڵاوکردنەوەی توێژینەوەکانیان لە گۆڤارە ساختەکانی جیهاندا سکانداڵێکی گەورە زانکۆکانی کوردستان دەگرێتەوە و لەوەش مەترسیدارتر ئەوەیە ئەو توێژینەوانە ڕۆڵیان هەبووە لە بەرزکردنەوەی پلە و نازناوی زانستی بەشێک لە مامۆستایانی زانکۆدا، بەجۆرێک مامۆستای وا هەیە سێ‌ پلەی زانستی بەوهۆیەوە بڕیووە.
باندێکی نێودەوڵەتی لەڕێگەی گۆڤارە ساختەکانیانەوە زانکۆکانی کوردستانیان کردۆتە ئامانج و دەیان مامۆستا لە زانکۆکانی کوردستان پەنایان بردۆتەبەر ئەو گۆڤارە ساختانە بۆ بڵاوکردنەوەی توێژینەوەکانیان.
گۆڤارە ساختەکان یەکێکن لە جۆرەکانی ئەو باندە نێودەوڵەتیانەی لەبواری توێژینەوە زانستیەکاندا کاردەکەن و واخۆیان دەناسێنن کە دەزگای توێژینەوە و پەبڵیشەری زانستین، بەڵام لە ڕاستیدا تەنها دەزگایەکی وەهمی سەر تۆڕی ئینتەرنێتن کە ئامانجیان بزنس و کۆکردنەوەی پارەیە.
لەمساڵانەی دوایدا ئەم جۆرە گۆڤارانە لە جیهاندا ڕوو لە زیادبونن و بەشێکی زۆریشیان ناوەندە زانستیەکانی وڵاتانی جیهانی سێهەمیان کردۆتە ئامانج، چونکە مامۆستایان و توێژەرانی ئەو وڵاتانە بەئاسانی دەبنە نێچیری ئەم باندانە.
بڵاوبونەوەی ئەم دیارەدەیە لە زانکۆکانی هەرێمی کوردستاندا بەجۆرێکە لەو توێژینەوانەی ساڵی 2016 لە لایەن مامۆستایانی زانکۆکانی کوردستانەوە لە گۆڤارە نێودەوڵەتیەکاندا بڵاوکراونەتەوە 25% یان لەو گۆڤارە ساختەکاندا بووە.
چەند توێژەرێکی گەنج سەنتەری (بایۆساینس) بەڕێوەدەبن، کە سەنتەرێکی ئەکادیمی سەربەخۆیە تایبەت بە توێژینەوەی زانستی لە بورەکانی فیزیا، کیمیا، بایەلۆجی و پزیشکی و کۆمپیوتەر.
توێژەرانی ئەم سەنتەرە لەپاڵ کارە سەرەکیەکەیاندا کە هاندان و یارمەتیدانی مامۆستایانە بۆ ئەنجامدانی توێژینەوە و بڵاوکردنەوەی بەشێوەیەکی ئەکادیمی لە جۆرناڵێکی باوەڕپێکراودا. کاردەکەن لەسەر چێککردن و هەڵسەنگاندنی ئەو توێژینەوانەی لەلایەن مامۆستایانی زانکۆکانی کوردستان ئەنجامدراون لە جۆرناڵە جیهانی و لۆکاڵییەکان.
لە بڵاوکراوەیەکدا کە لە پەیجی تایبەتی خۆیان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاويانکردۆتەوە سەنتەری بایۆ ساینس دەڵێت بەپێی توێژینەوەکانمان دەرکەوت لە بواری زانستە سروشتیەکاندا 27% توێژینەوەکانی #زانکۆی سلێمانی# و 31%ی توێژینەوەکانی #زانکۆی کۆیە# و 19%ی توێژینەوەکانی #زانکۆی چەرموو# لە گۆڤارە ساختەکاندا بڵاوکراونەتەوە.
ژمارەکان تۆقێنەرن، پەردە لەسەر سکانداڵێکی گەورەی زانستی هەڵدەدەنەوە کە لەماوەی ڕابردودا زانکۆکانی هەرێمی کوردستانی گرتۆتەوە.
لە نمونەی ئەو گۆڤارە ساختانەی کە توێژەرانی کوردستانیان کردۆتە ئامانج
گۆڤاری (Paediatric infectious diseases) گۆڤاری (Open Journal of Gastroenterology)
گۆڤاری (International Journal of Basic and Applied Sciences) گۆڤاری (JOURNAL OF PHARMACEUTICAL AND BIOMEDICAL SCIENCES) گۆڤاری (IOSR Journal of Applied Geology and Geophysics) گۆڤاری (International Journal of Multidisciplinary and Current Research) و دەیان گۆڤاری تر.
ئەوەی کە سەرنج ڕاکێشە لەناو زانکۆکانی کوردستاندا بەشی کۆمپیوتەر زۆرترین توێژینەوەیان لە بڵاوکراوە ساختەکاندا بڵاوکردۆتەوە. بەجۆرێک بەپێی داتاکانی سەنتەری بایۆ ساینس 68% ی توێژینەوەکانی بەشی کۆمپیوتەر لە زانکۆی سلێمانی و 48%ی توێژینەوەکانی بەشی کۆمپیوتەر لە زانکۆی چەرموو لە گۆڤاری ساختەدا بڵاوکراونەتەوە.
فەهمی حسێن کاکە، ئەندامی بۆردی بەڕێوەبردنی سەنتەری بایۆساینس نایشارێتەوە کە بونی ژمارەیەکی زۆر لە توێژینەوەی ساختە لە زانکۆکانی کوردستاندا ئاماژەی ئەوەیە کە ئەم باندە بە فراوانی لە کوردستاندا بڵاوبونەتەوە.
گوماندەکرێت ئەو تۆڕە نێودەوڵەتیەی کە لە پشتی ئەم کارەوەن، هاوکار و هاودەستیان هەبێت لە کوردستان. بەبەڵگەی ئەوەی ژمارەیەک لە مامۆستایانی زانکۆکانی کوردستان ناویان لە دەستەی نوسەرانی ئەو جۆرە گۆڤارانەدا هەیە و کارئاسانیان بۆ دەکەن و هانی مامۆستایان دەدەن بۆ بڵاوکردنەوەی توێژینەوەکانیان لەو جۆرە گۆڤارانەدا ئەوەش بە وتەی فەهمی حسێن کاکە.
بەبڕوای فەهمی دیاردەکە لە ئاستێکدایە کە ژمارەیەکی زۆر لە مامۆستایانی زانکۆ بەهۆی ئەم جۆرناڵە ساختانەوە نازناوی زانستیان وەرگرتووە بەجۆرێک کەسی وا هەیە بەهۆی ئەم جۆرناڵە ساختانەوە سێ‌ نازناوی زانستی گۆڕیوە، لە مامۆستای یاریدەدەرەوە بۆتە مامۆستا و لە مامۆستاشەوە بۆتە پڕۆفیسۆری یاریدەدەر.
فەهمی دەڵێت لەناو ستافی باڵای زانکۆکاندا بەدەگمەن کەسی تێدایە کە لە جۆرناڵی ساختەوە تێوەنەگلابێت.
کارەکانی فەهمی و گروپەکەی کێشەی زۆری بۆ دروستکردوون و بەهۆیەوە کەوتۆتە بەر چەندین هەڕەشەی جۆراوجۆر.
بە بەردەوامی لە لایەن زانکۆکانەوە دژایەتیمان دەکرێت و هەڕەشەی دەرکردن و داخستنی سەنتەرەکەمان و تۆمارکردنی سکاڵای یاساییمان لێدەکرێت فەهمی وای ووت.
گۆڤارە ساختە نێودەوڵەتیەکان ساڵانە لە ڕێگەی کارەکەیانەوە ملیۆنان دۆلار قازانج دەکەن.
بەپێی بەدواداچونەکانی دواڕۆژ ئەو گۆڤارانە لە بڵاوکردنەوەی هەر پەیپەرێکدا 500-3000 دۆلاریان لە مامۆستایانی کوردستان وەرگرتووە.
ئەو کارەی سەنتەرەکە دەیکات، لەسەر ئاستی جیهانیش ڕوبەڕوی مەترسی بۆتەوه.
(جێفری بەیڵ) پڕۆفیسۆری ئەمریکی لە ساڵی 2010 بە شێوەیەکی خۆبەخشانە کاریدەکرد بۆ ئاشکراکردن و بڵاوکردنەوەی گۆڤارە ساختەکەکان لە جیهاندا و مانگانە لیستەکەی نوێدەکردەوە، بەڵام بەشێوەیەکی کتوپڕ لە سەرەتای 2017 وازی لەکارەکەی هێنا و سایتەکەشی داخست بەبێ‌ ئەوەی هیچ ڕونکردنەوەیەک بدات.
دواتر زانکۆکەی ڕایانگەیاند کە جیفری لەلایەن باندە نێودەوڵەتیەکانی بواری پەبڵیشەری فەیکەوە هەڕەشەی لێکراوە و ژیانی لە مەترسیدایە.
بەرپرسانی سەنتەرەکە ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کارەکانی ئەوان بۆ ناشرینکردنی زانکۆکان و شکاندنیان نییە، بەڵکوو بۆ یارمەتیدان و پاراستنی زانکۆکانە کە دەیانەوێت بیپارێزین لەو باندە بازرگانییە گەورانەی کە لە هەرێمی کوردستاندا بڵاوبونەتەوە.
سەنتەرەکە لەماوەی کارکردنیدا توانیویەتی تەنها چێکی توێژینەوەکانی سێ‌ زانکۆی کوردستان بکات کە ئەوانیش زانکۆکانی سلێمانی و کۆیە و چەرمون.
بەپێی داتاکانی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی لەهەرێمی کوردستان کوردستان 10 زانکۆی حکومی و 10 زانکۆی تایبەت بونیان هەیە.
بەڵام وەک بەرپرسەکەی سەنتەری بایۆنیس دەڵێت بەداخەوە تەنها ئەم سێ‌ زانکۆیە خاوەنی سایتێکی پڕۆفیشاڵن کە بەشێوەیەکی ورد و ئەکادیمی هەموو داتایەکی تێدا خرابێتەڕوو کە یارمەتیدەر بووە بۆ دەسکەوتنی هەموو جۆرە داتا و زانیاریەک.
تائێستا کەس نازانێت بەتەواوی قەبارەی دیاردەکە لە زانکۆکانی سەلاحەدین و دهۆک و سۆران و زانکۆکانی دیکە چەندن، بەڵام چاوەڕێ‌ ناکرێت دۆخی ئەوانیش لە زانکۆکانی سلێمانی و کۆیە باشتر بێت.
فەهمی دەشڵێت ناونەهێنانی زانکۆکانی هەولێر و دهۆک و سۆران و ئەوانی دیکە لەم بابەتەدا لەبەر ئەوە نییە کە لەو زانکۆیانەدا ئەم دیاردەیە نییە، بەڵکو لەبەر ئەوەیە کە ئەوان هیچ داتا و زانیاریەکیان نییە کە لێکۆڵینەوەی لەسەر بکرێت و بەهۆی ناشەفافیەتەوە بەشێکی زۆری گەندەڵیەکانیان شاردۆتەوە.
رەزا حەسەن، سەرۆکی زانکۆی سلێمانی بە وەکالەت، بە دواڕۆژی وت توێژینەوەی مامۆستاکانی زانکۆی سلێمانی زۆر چاکن و لە ئاستێکی بەرزدان، بەڵام لە ساڵانی ڕابردوو بەشێک لە مامۆستایانمان بەبێ‌ ئەوەی زانیارییان هەبێت لە گۆڤارە ساختەکان توێژینەوەکانیان بڵاوکردۆتەوە.
وتیشی ئێمە لە ئێستادا لە هەموو کۆلێژەکان لیژنەی هەڵسەنگاندنی ئەو گۆڤارانەمان هەیە کە توێژینەوەی تێدا بڵاودەکرێتەوە، بەهیچ شێوەیەک بۆ پلەبەرزکردنەوە و بۆ مامەڵە ئەو توێژینەوەیەی لەو گۆڤارە ساختانە بڵاوکرابێتنەوە کاری پێناکەین.
سەرۆکی زانکۆی سلێمانی بەوەکالەت، دان بەبونی دیاردەکەدا دەنێت لە زانکۆکەیدا و ژمارەکانی ڕەتناکاتەوە، بەڵام جەخت لەوە دەکات زۆربەی مامۆستایان نەیانزانیوە گۆڤارەکە ساختەیە.
رەزا حەسەن، باسی لەوەکرد کردەوە لە ساڵانی ڕابردوو هیچ بڕیارێکی وەزارەت بۆ ئەو گۆڤارانە نەبوو، بەڵام بەپێی ڕێنماییە نوێیەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵا لەکاتی مامەڵەکردن بۆ پلەبەرزکردنەوەی مامۆستا، پێویستە لە هەموو کۆلێژێک لیژنەیەک هەبێت بۆ هەڵسەنگاندنی ئەو گۆڤارانەی توێژینەوەی مامۆستایانی تێدا بڵاودەکرێتەوە.
دەشڵێت ئەو مامۆستایانەی لە ساڵانی ڕابردوودا توێژینەوەیان لەو گۆڤارانە بڵاوکردۆتەوە هیچ سزایەک نادرێن، چونکە بەبێ‌ ئەوەی زانیارییان هەبووبێت ئەو کارەیان کردووە و گۆڤارەکەش بەشێوەیەکی ڕەسمی خۆیان نیشانداوە.
د.حەیدەر لەشکری، یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی کۆیە بۆ کاروباری زانستی هەرچەندە بێ‌ ئاگایی خۆی نیشاندا لەسەر ڕێژەی ئەو جۆرناڵە ساختانەی لەبارەی زانکۆی کۆیە لەبەردەستدان، ئاماژە بەوە دەکات پێشوازی لە هەڵسەنگاندن و لێکۆڵینەوەی هەر ناوەندێکی زانستی باوەڕپێکراو دەکەن لەسەر توێژینەوەی مامۆستاکانیان و بە کارێکی گرنگی دەزانن.
ئەو نایشارێتەوە جۆرناڵە ساختەکان یەکێکن لەو کێشانەی کە لەدونیای ئەکادیمیدا بونیان هەیە و بەشێوەیەکی تایبەتیش وڵاتانی دواکەوتویان کردۆتە ئامانج.
د.حەیدەر لەشکری بۆ دواڕۆژ وتی هەندێک لە مامۆستایان بەهۆی هەڵپەی پلەبەرزکردنەوە و هەرزانی کرێی و ئاسانی بڵاوکردنەوە پەنایان بۆ ئەم جۆرە گۆڤارانە بردووە و، دەشڵێت ئامادەین پێداچونەوە و لێپێچینەوە بەرامبەر هەموو ئەو مامۆستایانە بکەین کە توێژینەوەیان لە گۆڤاری ساختە بڵاوکردۆتەوە و بەوهۆیەوە پلەی زانستی و پۆستی کارگێڕیان چۆتە پێشەوە، بە مەرجێک لەلایەن سەنتەرێکی پڕۆفیشناڵ و باوەڕپێکراوەوە بێت.
ڕکەبەری نێوان مامۆستایانی زالنکۆ بەیەکێک لە هۆکارەکانی پەنابردنیان دەزانرێت بۆ بڵاوکردنەوەی لێکۆڵینەوەکانیان لەو گۆڤارە ساختەکاندا.
د.ئالان فەریدون سەرۆکی زانکۆی پۆلی تەکنیکی سلێمانی بە دواڕۆژی ووت بونی ململانێی نێوان زانکۆکان و پرۆسەی ranking و پلەبەرزکردنەوە و نەشارەزایی ڕۆڵی هەبووە لەوەی کە هەندێ‌ مامۆستایان بەرەو ئەو گۆڤارە ساختانە بچن.
ئەو دەڵێت زانکۆکەی ئێمە لەبەرئەوەی زانکۆیەکی نوێیە کەمتر لەو بابەتەوە تێوەگلاوە، هەر لەسەرەتاشەوە بیرمان لەوە کردۆتەوە کە کۆنتڕۆڵی ئەو بابەتە بکەین، لەڕێگەی هاندانی مامۆستایان بۆ بڵاوکردنەوە لە گۆڤارە باشەکان و کردنەوەی کۆرسی ڕاهێنان بۆ چۆنیەتی ئامادەکردنی توێژینەوە و بڵاوکردنەوەی توێژینەوەکانیان.
سەرە ڕای قسەکانی د. ئالان فەرەیدون گۆڤاری (International Journal of
Computer، Electrical، Automation، Control and Information Engineering)
یەکێک لەو گۆڤارە ساختانەیە کە چەند مامۆستایەکی زانکۆی پۆلیتەکنیک توێژینەوەکانیان تێدابڵاوکردۆتەوە.
لەماوەی ڕابردودا سەنتەری بایۆساینس زانکۆی پۆلیتەکنیکی ئاگادارکردەوە لە دەستنیشانکردنی جۆرناڵێکی نێودەوڵەتی ساختە کە زانکۆکە دەستنیشانیکردەوە بۆ بڵاوکردنەوە توێژینەوەکانی کۆنفرانسی نێودەوڵەتی تەندروستی کە بڕیارە لە مانگی ئابی ئەمساڵدا ئەنجام بدرێت.
بەو هۆیەوە بەڕێوەبەرانی کۆنفرانسەکە هەڕەشەی تۆمارکردنی سکاڵایان کرد، بەڵام لە کۆتایدا سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیک بڕیاریدا بە لابردنی گۆڤارەکە و بڵاوکردنەوەی توێژینەوەکە لە گۆڤارە ئەکادیمیەکەی خۆیاندا.
د.ئالان فەرەیدون دەڵێت دیاریکردنی ئەو گۆڤارە تەنها پێشنیارێک بووە و لە کۆتایدا بڕیارماندا بەلابردنی گۆڤارەکە.
هەرچەندە تائێستا لەسەر ئەو ژمارانە و بەربڵاوی دیاردەکە لەو ئاستەدا وەزارەتی خوێندنی باڵا هیچ لێدوانێکی بڵاونەکردۆتەوە و هیچ ڕێکارێکیشی نەگرتۆتەبەر، بەڵام لەوانەیە هەستی بە مەترسی دیاردەکە کردبێت بۆیە بەنوسراوی فەرمی زانکۆکانی بڵاوکردۆتەوە کە دەبێت ئەو توێژینەوانەی لە گۆڤارە نێودەوڵەتیەکان بڵاویدەکەنەوە لە لیستی (thomson reuters journal list) بێت کە لیستێکی جیهانی باوەڕ پێکراوە بۆ گۆڤارە زانستییەکان.
ڕاپۆرتی بنکۆڵکاریی تایبەت بە سایتی دواڕۆژ
10-06-2017
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览13,050
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی دواڕۆژ - 10-06-2017
相关文件: 2
挂钩项目: 5
Publication date: 10-06-2017 (7 年份的)
普罗旺斯:
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
统计数据类型: No specified T4 470
统计数据类型: 腐败
Technical Metadata
项目质量: 99%
99%
添加( هاوڕێ باخەوان 10-06-2017
此产品最近更新( هاوڕێ باخەوان ):10-06-2017
URL
此产品已被浏览13,050
Attached files - Version
类型 Version 编者名称
照片文件 1.0.115 KB 10-06-2017 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 518,450
图片 105,226
书籍 19,478
相关文件 97,493
Video 1,394
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
Folders
考古的地方 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 考古的地方 - 广场 - 城堡 考古的地方 - 城市 - 埃尔比勒 传记 - 性别 - 男 传记 - 国 - 库尔德人 传记 - - 南库尔德斯坦 传记 - 人键 - 政治活动家 传记 - 党 - 库尔德斯坦爱国联盟 的地方 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 的地方 - 广场 - 城市

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!