图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 518,335
图片 104,692
书籍 19,260
相关文件 97,545
Video 1,398
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
بەیاننامەی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری عێراق سەبارەت بە ڕیفراندۆم
小组: 库尔德文件 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
بەیاننامەی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری عێراق سەبارەت بە ڕیفراندۆم
库尔德文件

بەیاننامەی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری عێراق سەبارەت بە ڕیفراندۆم
库尔德文件

ستەم و سەرکوتی نەتەوەیی لە مێژینەی خەڵکی کوردستان لەلایەن دەوڵەتە سەرکوتگەرە نەتەوەپەرستەکانی عێراقەوە، ناڕەزایەتی فراوانی خەڵکی بەدوای خۆیدا هێناوە. هاوکاتیش بووەتە بنەمای شەڕو کێشەیەکی سیاسی درێژماوەی نێوان دەوڵەتی ناوەندیی عێراق و بزوتنەوەی ناسیۆنالیزمی کورد. نەبونی ڕێگاچارەیەکی کارساز بۆ چارەسەری ئەم کێشەیە لەلایەک و لەلایەکی دیکەوە بە هۆی ئەو ناکۆکی و دووبەرەکیەی لەئاکامی کارکردی هەردوو ناسیۆنالیزمی عەرەب و کوردەوە لە نێوان خەڵکی کوردزمان و عەرەبزمان دروست کراوە و پەرەی پێدراوە، تا هاتوە ئەم کێشەیە قوڵتر بۆتەوە تا ڕادەی ئەوەی کە پێکەوە ژیانی دڵخوازانەی خەڵکی کوردستان و باقی خەڵکی عێراقی دژوار کردووە. لە دوای ڕاپەڕینی 1991 یشەوە بە هۆی بارودۆخی سیاسی و ئیداریەوە کوردستان بەکردەوە ڕێرەوێکی جیاوازی گرتۆتە پێش. لەسەردەمێکدا سەرگەردانی سیاسی و لە دوای 2003شەوە ڕاپێچکردنی ئەم کۆمەڵگایە بۆ ناو گێژاوی فیدراڵیزمی کۆنەپەرستانەی قەومی، تا هاتووە ناکۆکی قەومی و نەهامەتی زیاتری پەرەپێداوە و بە ناچاری کوردستانی خستۆتە سەر ڕێگای جیابونەوە.
حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری هەمیشە پێداگری لەسەر ئەوە کردوە کە ڕێگاچارەی گونجاوو کارساز گەڕانەوەیە بۆ ڕای خەڵکی کوردستان لە ڕیفراندۆمێکی گشتیدا دەربارەی ئەوەی کە دەیانەوێ جیاببنەوە و دەوڵەتێکی سەربەخۆ پێکبهێنن یان دڵخوازانە و دوور لە هەرجۆرە هەڵاواردنێک لەگەڵ دەوڵەتی عێراقدا بمێننەوە. دوای تێپەڕبوونی22 ساڵ بەسەر ڕاگەیاندنی ئەم ڕێگاچارەیە کە لە مانگی تەموزی ساڵی 1995 دا لەلایەن حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریەوە بە بڕیارنامەیەک ڕاگەیەندرا، ئەحزابی دەسەڵاتداری ناسیۆنالیزمی کورد، هاتنە پای ملدان بە ڕیفراندۆم. هەر لەو بڕیارنامەیەدا لەسەر بنەمای ئەوەی کە لە عێراقدا ڕژێمێکی ناسیۆنالیستی ڕەگەزپەرستی عەرەبی لەسەر کارە و خەڵکی کوردزمان بە هاوڵاتی پلەدوو چاولێدەکات، پێشنیاری حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری ئەوەیە خەڵکی کوردستان لەو ڕیفراندۆمەدا دەنگبدەن بە جیابونەوە لە عیراق و پێکهێنانی دەوڵەتێکی سەربەخۆ. هاوکات پێداگری لەسەر ئەوە کراوە کە دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستان بۆ ئەوەی دەوڵيتێکی پێشکەوتو بێت و دوور لە ناسنامەی کۆنەپەرستانەی قەومی و دینی هەموو هاوڵاتیانی کوردستان بە یەک چاو تەماشا بکات، پێویستە دەوڵەتێکی غەیرە قەومی و سیکولاربێت. لەم 22 ساڵەدا حزبی ئێمە بەردەوام لەو پێناوەدا خەباتی کردووە.
ماوەی ئەم 22 ساڵە لە درێژەی سیاسەتی پێشێلکردنی ئیرادەی خەڵکی کوردستان، حزبە بورژوازیە ناسیۆنالیست و ئیسلامیەکان نەک هەر بەرگرییان لەم مافەی خەڵکی کوردستان نەکردوە، بەڵکو ڕێگریان بۆ حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری دروست کردوە لە سازدانی خەڵکی کوردستان لەدەوری ئەو مەسەلەیە و تەنانەت یەکێتی نیشتمانی کوردستان ئەو پێشنیارەی کۆمۆنیزمی کرێکاری بەبیانووی ئەوەی کە ئاسایشی نەتەوەیی کورد دەخاتە مەترسیەوە لەساڵی 2000دا بەزۆری چەک هەڵسوڕاوانی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی قەدەغەکرد! هەر لەمبارەوە سەرانی ناسیۆنالیستی کورد لەوانە جەلال تاڵەبانی پرسی دامەزراندنی دەوڵەتی سەربەخۆی لە کوردستان بە خەون ناوبردوە.
بەم جۆرەش سیاسەتی بەرژەوەندخوازانەی بورژوای کورد و حزبەکانی، بووە هۆی ئەوەی کە 22 ساڵ کۆمەڵگای کوردستان لە دەست بردن بۆ هەنگاوێکی لەم جۆرە دوابکەوێت. لەم 22 ساڵەدا ئەم حزبانە خەڵکی کوردستان و پرسی ڕیفراندۆمیان کردە قوربانی بەرژەوەندی خۆیان و بۆماوەی زیاتر لە دوو دەیە کۆمەڵگای کوردستانیان لەناو گێژاوی سیاسی و شەڕ و بارگرژی ناوخۆ و دەستتێوەردانی دەوڵەتانی کۆنەپەرستی ناوچەکەو جیهان و فیدراڵیزمی قەومی و دەسەڵاتی میلیشیایدا ڕاگرت. قڵشت و دووبەرەکی قەومیان پەرەپێدا و مەترسی شەڕی قەومیان کرد بە هەڕەشەیەکی پڕمەترسی.
ئێستاش کە ئەحزابی بۆرژوازی کورد هاتونەتە پای ئەوەی کە ڕۆژی 25ی سەپتەمبەری ئەم ساڵ ڕیفراندۆم لە کوردستان ئەنجام بدرێت. ئێمە سەرباری ئەوەی پێمانوایە ئەوماوەیە کورتە بۆ ئەنجامدانی ڕیفراندۆم و فرسەتی گونجاو بۆ خەڵک نارەخسێت تا وەکو پێویست بە بەرنامە و پێشنیاری سیاسی حزب و لایەنە سیاسیەکان ئاشنابن، بە تایبەتی لەهەلومەرجی ئێستادا کە دەسەڵات و پارە و میدیای زەبەلاح لەدەستی ئەواندا کۆبوەتەوەو قۆرخ کراوە، لەکاتی خۆیدا ڕامانگەیاندووە کە ماوەیەکی 6 مانگی پێویستە پێش لە ئەنجامدانی ڕایفراندۆم، حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان لە پێناو بەرپاکردنی ڕیفراندۆمێکدا کە خەڵکی کوردستان بتوانن بەدوور لە هەر جۆرە زەخت و زۆرێک و بە بەرچاوڕۆشنیەوە ڕۆڵێکی چالاک و کارسازی تێدا بگێڕن بۆ دروستکردنی بڕیار دەربارەی ئایندەی ئەم کۆمەڵگایە، پێداگری لەسەر ئەم پرەنسیپانەی خوارەوە دەکات و هەموو هەوڵی خۆشی دەخاتەگەڕ بۆ ئەوەی ڕیفراندۆم بەپێی ئەم پرەنسیپانە بەڕێوە بچێت. بەم پێیەش بانگەوازی سەرجەم خەڵکی کوردستان و لایەنە سیاسیەکان دەکەین بۆ هەوڵدان لە پێناو چەسپاندنیان. حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان ئامادەیی خۆی دەردەبڕێت بۆ گفتوگۆ و هاوکاری لەگەڵ هەر لایەنێک کە خۆی بە لایەنگری ئەم پرەنسیپانە دەزانێ:
1/ ڕیفراندۆم بۆ ڕاپرسی خەڵکی کوردستان دەربارەی ئەوەی کە دەیانەوێ جیابنەوە و دەوڵەتی سەربەخۆ لە کوردستان پێکبێت، یان مانەوە لەگەڵ عێراق بەمافی یەکسانەوە، لەهەموو ناوچە کوردنشینەکان، واتە هەرێمی کوردستان و ناوچە ناکۆکی لەسەرەکان پێکەوە ئەنجام بدرێ.
2/ ڕیفراندۆم لەژێرچاودێری دەزگایەکی نێونەتەوەیی وەکو “نەتەوە یەکگرتوەکان”دا بەڕێوەبچێت.
3/ ڕیفراندۆم پێویستە لە دۆخێکی ئارامدا بەڕێوەبچێت کە لە سایەیدا بوارێکی گونجاو بڕەخسێت بۆ بەشداری هاوڵاتیان لە کەش وهەوایەکی سیاسی دوور لە زەخت و زۆر، پێویستە جگە لە هێزە ئەمنیەکان، هەموو میلیشیا و هێزە سەربازیەکان لە شارەکان و جێگای ژیانی خەڵک دووربخرێنەوە.
4/ دەبێ هەموو هێزو لایەنە سیاسیەکانی کوردستان فرسەتی یەکسانیان هەبێت بۆ پڕوپاگەندەی سیاسی خۆیان سەبارەت بە پرسی ڕیفراندۆم.
5/ دوای تەواوبوونی دەنگدان و دەرکەوتنی ئاکامەکەی، ئەگەر بڕیار لەسەر جیابونەوەی کوردستان درا، پێویستە دوای ئەوە ڕیفراندۆمێکی دیکە لە ناوچە کوردنشینەکانی دەرەوەی هەرێم ناکۆکی لەسەرەکان سازبکرێت بۆ یەکلاکردنەوەی چارەنوسی ئەو ناوچانە و دەنگدان لەسەر ئەوەی کە دەیانەوێ بچنە پاڵ دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستان یان دەیانەوێ لەگەڵ دەوڵەتی عێراقدا بمێننەوە.
ئەمە سیناریۆیەکی باش و کارسازە بۆ ئەوەی خەڵکی کوردستان و کەرکووک و ناوچەکانی دیکەش دور لە زەخت و زۆر بڕیاری خۆیان بدەن بۆ یەکلاکردنەوەی پرسێکی زۆر هەستیار و پڕ گرێ و گۆڵەی عێراق، بەجۆرێک کە دەرگا لەبەردەم ئەگەرە نەخوازراوەکان و مەترسی شەڕ و کێشەی قەومی دادەخات!
حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری بانگەوازی خەڵکی کوردستان دەکات بۆ بەشداریەکی چالاکانە لە پرۆسەی ڕیفراندۆم دا. هاوکات ڕایدەگەیەنین کە ئەنجامی ڕیفراندۆم هەرچیەک بێت دەبێ وەک بڕیاری خەڵکی کوردستان بەڕەسمی بناسرێت و جێبەجێ و پیادە بکرێت. دژی هەرجۆرە یاریکردنێک بە ئەنجامی ڕیفراندۆم و بەکارهێنانی بۆ مەرامی سیاسی حزبە دەسەڵاتدارەکان ڕادەوەستین. هاوکات لەبەرامبەر هەر زەخت و زۆر و ملهوریەکدا دەوەستینەوە کە حکومەتی عیراق و لایەنە ناسیۆنالیستی و ئیسلامی و میلیشیاییەکانی عێراق یان دەوڵەتانی ناوچەکە و جیهان، دژی ئیرادەی خەڵکی کوردستان بگرنەبەر.
حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری بانگەوازی خەڵکی کوردستان دەکات کە لە ڕیفراندۆمدا دەنگ بدەن بە جیابونەوەی کوردستان و پێکهێنانی دەوڵەتێکی سەربەخۆ. ئەمە کۆمەلگا لە مەترسی شەر و کێشەی قەومی دوور دەخاتەوە، کۆسپیکی گەورە لەبەردەم خەباتی چینایەتی چینی کرێکار دژی سەرمایەداری لادەبات، کۆتایی بە چەواشەکاریی هاوچارەنوس نیشاندانی کرێکار و بورژوازی کورد دەهێنێت. هاوکات لە ئێستاوە پێداگری لەسەر ئەوە دەکەین کە دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستان پێویستە دەوڵەتێکی غەیرە قەومی و سیکولاربێت. واتە دەوڵەتی هەموو دانیشتوانی کوردستان بێت و هەموو هاوڵاتیان بەدەر لە ناسنامەی قەومی و تائیفی و دینی، لەسەر بنەمای هاوڵاتی بوون لە بەرامبەر یاسادا مافی یەکسانیان هەبێت و هەرجۆرە هەڵاواردنێک لە نێوان هاوڵاتیاندا لەسەر بنەمای قەومی و دینی و تائیفی و جنسی و...قەدەغە بێت.
ناوەڕاستی حوزەیرانی 2017
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览3,402
HashTag
挂钩项目: 1
Technical Metadata
这资料的版权已发出Kurdipedia的项目的所有者!
项目质量: 98%
98%
添加( ئەڤین ئیبراهیم فەتاح 20-06-2017
此产品最近更新( هاوڕێ باخەوان ):24-10-2023
URL
此产品已被浏览3,402
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 518,335
图片 104,692
书籍 19,260
相关文件 97,545
Video 1,398
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
Folders
传记 - 性别 - 男 传记 - 国 - 库尔德人 的地方 - 普罗旺斯 - 北库尔德斯坦 的地方 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 图像和说明 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 传记 - 人键 - 政治活动家 的地方 - 广场 - 城市 的地方 - 城市 - 埃尔比勒 的地方 - 城市 - Amed 传记 - 方言 - 库尔德 - 巴迪尼

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!