- بەمەبەستی یەکلاییکردنەوەی کەیسەکانی (#ئەنفال#، کیمیاباران، جینوسایدی بارزانییەکان، کوردە فەیلیەکان، ڕاگواستنی #سەیدسادق# و #پشدەر#) گرێبەستێکیان لەگەڵ #سەندیکای پارێزەرانی کوردستان# واژۆکرد بەمەبەستی بەدواداچوونی کەیسەکانی کورد لە #دادگای باڵای تاوانەکان#ی عێراق و پرسە یاساییەکانی تر.
- #نێچیرڤان بارزانی# ڕایدەگەیەنێت، ئەوەی لە دەستی حکومەتی هەرێمی کودستاندا بێت بۆ لێقەوماوانی کارەساتی شەنگال دەیکات دەشڵێت، ئەوەی لە دەسەڵاتی ئێمە هات کردمان، بەڵام چەکی پێویستمان نەبوو بۆ بەرگری.
- کاتژمێر 12:00ی شەوی ڕابردوو تەقە لەماڵی مامۆستا ئارام، بەرپرسی مەکۆی بازیانی #بزوتنەوەی گۆڕان# کرا.
- ئەمینداری گشتی کۆمکاری عەرەبی (نامەیەکی تایبەت)ی ئاراستەی #مەسعود بارزانی# کردووە و تێدا داوادەکات چاو بە بڕیاری ئەنجامدانی #ڕیفراندۆم#ە بڕیارلێدراوەکەی 25ی ئەیلولدا بخشێنێتەوە.[1]
- کۆمپانیای خۆراک لە #سلێمانی# زانیاریەکی نوێ لەبارەی گەیشتنی بەشەخۆراکی دوو مانگ ئاشکرادەکات و ڕاشیدەگەیەنێت، لەچەند ڕۆژی داهاتودا بەشە شەکری دوو مانگ دەگاتە سلێمانی و دەست بەدابەشکردنی دەکرێت، بەڕێوەبەری کۆمپانیاکەش دڵنیایی بەهاوڵاتیان دەدات کە هیچ مەترسیەک لەسەر بەشەخۆراکی هاوڵاتیان نییە، هەر بەشە خۆراکێکیش نەدرێت قەرەبوی هاوڵاتیان دەکرێتەوە.[2]
- هاوڵاتیانی #شەنگال# بەبۆنەی سێیەمین ساڵیادی فەرمانی 73یەمەوە کە لە ڕۆژی 3ی ئابی ساڵی 2014دا ئەنجامدرا، ڕێپێوانێکی جەماوەریان دەستپێکرد، هێزەکانی پارتیش ڕێگایان نەدایە ئێزدییەکانی باشور بەشداری ئەو ڕێپێوانە بن و دەستڕێژی گوللەیان لێکردن.
- مانگرتنی ئێشکگیریی ویژدان و دادوەریی پەرلەمانتارانی پارتی دیموکراتی گەلان- #هەدەپە#، ئەمڕۆ لە پارکی یوگورتچووی #ئەستەنبۆل# پێی نایە ڕۆژی سێیەمەوە.
- لە ساڵیادی کۆمەڵکوژیی شەنگال، یەکینەکانی ژنانی شەنگال- یەژەشە، هێزەکانیان لە ڕەقە زیاتردەکەن، گروپێکی دیکەی شەڕڤانانی یەژەشە بە مەبەستی ڕزگارکردنی هاوڵاتیانی ئێزدیی بەدیلگیراو لە چنگی چەتەکانی داعش گەیشتنە ڕەقە.
- ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل- #هەپەگە# ڕایگەیاند، فەرماندەیەک کە ڕێکخەری ئۆپەراسیۆنی #ئامەد# بوو کوژرا.
- بەهۆی نەبوونی کارەباوە، هاوڵاتیانی شارەدێی وەرتێی دەڤەری #باڵەکایەتی# سەر بە شارۆچکەی #ڕواندز#، ڕێگای سەرەکی #هامڵتۆن#یان داخست کە #چۆمان# و سۆران بەیەکەوە دەبەستێتەوە و هاوکات ڕێگەی سەرەکی هەولێر – دەروازەی سنوریی #حاجی ئۆمەران#یشە.
- مەراسیمی متمانەپێدانی دووازدەیەمین سەرۆک کۆماریی کۆماری ئیسلامی ئێران، لە حسێنییەی خومەینی تارانی پاپیتەخت بەڕێوەچوو، بۆ دووەمین جار متمانەی سەرۆک کۆماری درایە حەسەن ڕۆحانی.[3]
- پارێزگاری #کەرکووک# ڕایدەگەیێنێت، هەر ڕێککەوتنێکی نەوتی و گفتوگۆکردنی لەبارەی بەرهەمهێنانی نەوت، بەبێ بەشداری ئیدارە و ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک سەرکەوتوو نابێت.
- بزووتنەوەی بابلیون ڕایدەگەیێنێت، ژمارەیەک پەرلەمانتار و سیاسی مەسیحی بەم دواییانە هەڵوێستیان گۆڕیوە و پشتوانی لەوەدەکەن گشتپرسی باشووری کوردستان دەشتی #نەینەوا#ش بگرێتەوە.[4]
- بەرپرسی مەڵبەندی شەشی #گەرمیان#ی #کۆمەڵی ئیسلامی# ڕایگەیاند، بۆمبێکی تەوقیت کراویان لەبەردەم باڵەخانەی مەڵبەندەکەیان دۆزیوەتەوە.
- فراکسیۆنە کوردستانییەکانی پەرلەمانی عێراق، بایکۆتی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی-یان کرد، کە تایبەت بوو بەدەرکردنی یاسای بریکارنامەی بازرگانی لە عێراقدا. بەڵام بەبێ نوێنەرانی کورد پڕژە یاساکە تێپەڕێندرا.[5]
- بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێک لەسنوری شارۆچکەی #خورماتوو#، ئەفسەرێکی هێزی پێشمەرگە و دوو لەپاسەوانەکانی شەهید بوون.[6]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 大事年表