图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 518,995
图片 106,682
书籍 19,298
相关文件 97,283
Video 1,392
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
باوزێ
小组: 的地方 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû1
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

باوزێ

باوزێ
گوندێکی سەربە شاردێی #ئیسێوە#ی- #قەڵادزێ#یە، دەکەوێتە بناری #قەندیل# و گوندێکی سنوورییە، لەگەڵ #ڕۆژهەڵاتی کوردستان#، جیرانە لەگەڵ گوندی #سەرشیو#، #ئەشکەنە#، #ڕازان#، #دەرماناوە# و #بێتووش#.
نووسیی بەڕێز : عومەر ئیسماعیل باوزێیی
ئەگەرچی هیچ سەرچاوەیەکی نووسراو ئاماژە بەمێژووی درووستکردنی گوندەکە ناکات و ئەوەی هەتا ئێستا زانراوە گێڕانەوەیەکی کوورتی دەماودەمیە، بەڵام بوونی چەند تەپۆڵکه و شوێنەوارێکی مێژوویی، سەلمێنەری ئەوەیە کە ژیان لەم گوندەدا دەگەڕێتەوە بۆ سەدەکانی بەرلە زایین، پێدەچێت لەسەردەمی فەرمانڕەوایی (دانیکۆرپاشا) لەڕۆژگاری دەسەڵاتی ئیمپڕاتۆریەتی ساسانیدا، گوندەکە شوێنی خان و پیاوانی ئەو بووبێت.
پێگەی جوگرافی گوندەکە
باوزێ بەدووری (34کم) دەکەوێتە خۆرهەڵاتی شاری قەڵادزێ و لەرووی ئیدارییەوە سەربە شارەدێی ئیسێوەیە، گوندەکە لەناو دۆڵێکی درێژو قووڵدا لە باکوور بەرەو باشوور هەڵکەوتووه و لەسێ لاوە بەچیاکانی (گۆماوان، کەوش، داوگێ و گردەبێناس) دەورم دراوە، هاوسنوورە لەگەڵ شارەدێی ئیسێوه و گوندی (چەکوان) لە باشوور، (ئەشکەنە) لە باشووری خۆرهەڵات، لەخۆرهەڵاتەوە (دۆڵەبی و قەلەڕەشێ ) لەبەشی خۆرهەڵاتی کوردستان، هەروەها لە باکووری خۆراوا (گردەشێخاڵ و ئەحمەندە) و لەخۆراواشەوە گوندی (بێناسە) ، هەروەها سنووری باوزێ بەچەند چیایەکی بەرز دەوردراوە وەک: لە باشووری خۆرهەڵات چیای (ترشەهەرمێ ) ، لەخۆرهەڵات (گاڕەشە) ، لە باکوور (کانیکەو، قۆڕغان، کونیگەڵوان و داوگێ ) ، لەخۆراوا (گردەبێناس) .
دەربارەی ناوی باوزێ دوو بۆچوون هەیە
یەکەم/ بەگوتەی پێشینان: ناوەکە لە (با) و (زێ ) هاتووە، هەردوو ڕووباری (رەشیدو شابان) کە بەخۆرهەڵات و خۆراوای دۆڵی باوزێ دا گوزەردەکەن و لەخوار گوندەکە یەکدەگرن، هەندێک دەڵێن: لەودوو زێیەوە ناونراوە باوزێ !
دووەم/ گوندەکە لە مێژووی دامەزراندنییەوە چەندین ڕووداوی تاڵان، ڕووخان و ئاوەدانکردنەوەی بەخۆیەوە بینیووە، لە یەکێک لەقۆناغەکانی دواییدا کە لەباپیرانمان بیستومانە: دوو برا بەناوەکانی (قالەڕەش و بایز) لەبەر هەر هۆکارێک بووە لە ناوچەی (موکریان) ەوە هاتوون و برای یەکەمیان لە (قەلەڕەشە) ی سەربە شاری سەردەشت لەخۆرهەڵاتی کوردستان نیشتەجێبووه و برای دووەمیش هاتۆتەخوارەوه و گوندی (باوزێ) ی لە باشووری کوردستان بەناوی خۆیەوە ئاوەدانکردۆتەوە. لەوبارەیەوە، ئێمە بۆچوونی دووەم بەڕاستتر دەزانین، بەبەڵگەی ئەو دوو ڕووبارەی بەگوندەکەدا تێپەڕدەبن، هیچ کاتێک ئاوەکەیان وەک (زێی بچووک) زۆرو فراوان نییە، هەتا ناوی (زێی) لێبنرێت، بەڵام هەندێک خەسڵەت و تایبەتمەندی هاوبەش لەنێوان دانیشتووانی هەردوو گوند لەڕووی شێوازی قسەکردن، میواندۆستی، یەکگرتوویی لەبەرانبەر هەڕەشەی دەرەکی، سەرەڕۆیی، پێدانی مافی ئافرەت، ڕێوەڕەسمی شایی و پرسه و چەندانی دیکە هە ن.
مێژو و شوێنەوارەکانی گوندەکە
باوزێ چەند شوێنەوارێکی مێژوویی لێیە، وەک: (کۆڵەخانی، کۆڵەندەرێ ، زینوەخان، زینوەستەوڵ، هەوارسێمان، قەڵاتەسپی، گردکە، قۆنگره و قەڵات) ، کە بەڵگەی ژیانێکی دوورو درێژە لەگوندەکەدا.
کۆڵەخانی: ناوو پاشماوە دۆزراوەکانی شوێنێکی نزیک لەگوندەکە بەناوی (کۆڵەخانی) ، بەڵگەی ئەو ڕاستییە دەسەلمێنێت کە سەردەمانێک ئەوشوێنە شارێکی گرنگ و ئاوەدانبووە، بەپێی لەتە کوپه و گۆزەشکاو و پاشماوە دۆزراوەکان، مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەدەکانی بەرلە زایین. بەگوێرەی گێڕانەوەکانی باوکم (ئیسماعیل مارف ئیسماعیل) ، کە بەشێک لەمووچەی کۆڵەخانی موڵکی ئێمەیە، شوێنەکە بارەگا و کۆشکی (خان) ێک بووە، بەڵام هەتا ئێستا ناوەکەی نەزانراوە. بۆیەش بەشوێنەکە دەگوترێت: کۆڵەخانی، بەواتای (کۆڵانی خان) ، یان (کۆڵانی ماڵ و کۆشکی خان) دێت، کە بەتێپەڕبوونی ڕۆژگار گۆڕانکاری بەسەر ناوەکەدا هاتووە، هەروەها بوونی مووچەیەکی دیکەش بەناوی (کۆڵەندەرێ) ، کە بەدووری کەمتر لەکیلۆمەترێک دەکەوێتە خوار شوێنی یەکەم، نیشاندەری ئەوەیە کە شوێنەکە گەڕەکە شارو کۆڵانێک بووه و ناوی کۆڵەندەرێ لە (کۆڵانی دەرێ ) ، یان (کۆڵانی چوونه دەرەوە) هاتووە.
زینوەخان: دەکەوێتە باکووری گوندەکە بەدووری نزیکەی (2کم) ، ڕۆژگارێک قەڵایەکی گەورەی لێبوو (خان) ێکی لێدادەنیشت، ناوی ئەویش نەزانراوه و مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی ساسانیەکان، لەگردەکەی بەرانبەر زینوەخانیش بەلای خۆراوادا، قەڵایەکی دیکە هەبوو فەرمانڕەواکەی خەزوری خانی زینوەخان بوو بەناوی (شوخاڵ) ، لەوکاتەدا بەشوێنەکە دەگوترا: (گردشوخاڵ) ، ئێستا گوندێکە بەناوی گردەشێخاڵ.
کاتێک لە ساڵی (637ز) دا بەراییەکانی سوپای ئیسلام گەیشتۆتە گوندی (هێرۆ) ی ئێستا، لەگەڵ دانیشتووانەکەیدا کەوتوونە شەڕەوە، گوندەکهیان سووتاندووە ، بۆیە لەترساندا زیڕەی منداڵان و چریکەی شیوەن و (هەیڕۆ هەیڕۆ) ی ژنان، لە هەموو لایەک بەرزبۆتەوە! لەوکاتەوە شوێنەکە ناونراوە (هەیڕۆ) ، دواتر بەتێپەڕبوونی ڕۆژگار ناوەکە بووەبە هێرۆ. دوای ئەو ڕووداوو کارەساتە خوێناویە، یەکێک لەپیاوەکانی خەڵکی گوندەکە بەناوی (گوڕناڵ) ، ئازایانه و لەخۆبوردوانە، بەسواری ئەسپەکەی کەوتۆتەشوێن سوپای عەرەبەکان، لەنزیک قەڵای شوخاڵ لەگەڵیاندا کەوتۆتە شەڕو توانی (7) سوار لەسووپای بکوژێت، کە دواتر لە هەمان جێگا بەخاکسپێردران و ئێستا شوێنەکە بە (حەوت ئەسحابەی زینوو) ناودەبرێت، ئینجا لەتۆڵەی ئەواندا گوڕناڵ دەکوژرێتەوە. جێگای ئاماژەیە، ئێستا لەشارەدێی هێرۆ یەکێک لەبەرەبابەکان بەناوی (گوڕنە) خۆیان بەوەچه و پاشماوەی ئەو پیاوەجوامێرە دەزانن.
دوای ئەوە، سوپایە (شوخاڵ) یش دەکوژن و قەڵاکەی داگیرو وێران دەکەن، ئەو ڕۆژەی شوخاڵ کوژرا، دەرگای لای خۆرهەڵات نەکراوەتەوە کە ڕووبەڕووی قەڵای خانی زینوەخان بوو، بەوهۆیەوە خان دەزانێت خەزوری بەڵایەکی بەسەرداهاتووە، چونکە وەک دەڵێن: هەموو ڕۆژێک گوێیان لەدەنگی سیڕەی دەرگای قەڵاکەبووە لەکاتی کردنەوه و داخستندا.
قەڵاتەگاور: کۆمەڵەبەردێکی بەسەریەکەوەیە، دەکەوێتە سەروی گوندی باوزێ لەنزیک گۆڕی دیلانە، بەگوێرەی گێڕانەوەکان: لەڕۆژگاری داگیرکاری ئیسلامدا، پیاوێکی خەڵکی گوندەکە سەربازێکی ئەو سوپایەی کوشتووە کە بەدووری چەند مەترێک گۆڕەکەی دەکەوێتە سەرووی قەڵاتەگاور بەناوی (چاکی دارەبۆنخۆشە) ، پاشان لەتۆڵەی ئەوەدا، بکوژ لە هەمان شوێن بەزیندوویی بەردبارانکراوە هەتا مردووە.
لەساڵانی ڕابردوودا وافێرکرابووین هەرکەسێک بەوشوێنەدا تێبپەڕێت، پێویستە لەگەڵ هەڵدانی چەند بەردێک بۆ سەرقەڵاتەگاور، بڵێت: (هەرچی دەردو بەڵای منە، بێتە گیانی تۆ) !
قۆنگرە: بەدووری چەند سەد مەترێک دەکەوێتە سەروی گوندی باوزێ بەلای خۆرهەڵاتیدا، کە شوێنی پێشتری گوندەکەبووە، بەلای خۆراواشیدا، دوو داربەڕووی بە یەکەوەلکاو بەناوی (دارێ سمایلی) هەیە، کە تەمەنی نزیکەی (200) ساڵ دەبێت و نازانرێت بۆچی ئەوناوەی لێنراوە.
گردکە: بەدووری چەند سەد مەترێک دەکەوێتە باشووری گوندەکه و گۆڕستانی کۆمەڵێک ئاواره و پەنابەری هەژار و لێقەوماوە، کە لە وڵاتی ئێران لەترسی داگیرکاریی ڕووس لەسەرەتای جەنگی یەکەم جیهانی لە ساڵی (1916ز) دا پەڕاگەندەبوون و بە (مهاجیری ساڵی گرانی) ناوبراون.
لەلایەکی دیکەوە، باوزێ گۆڕو مەزاری زۆری لێیە کە (شێخ نێک هۆمەر) ناسراوترینیانە، ئەوانی دیکە بەناوی (چاکەچوکەڵە، چاکی دارەبۆنخۆشە، چاکی کۆڵەخانی، چاکی کەڵەکان، چاکی بەکرە، چاکەدێنا، ئاغاسێن، شێخەسڵان، شێخ سەمەدخان، شێخ باهۆمەر، شێخ وەیس، شێخ ئەحمەدو چاکی سمان) ، گوایە ئەوەی دواییان (ژن) بێت.
ژیان لەگوندەکەدا
گوندی باوزێ زستانی سارده و بەفرێکی زۆری لێدەبارێت، بۆیە شوێنێکی کوێستانییە، وەرزی بەهارو هاوینیشی فێنک و خۆشە، لەبەرئەوەی (3) ڕووبارو زیاتر لە (122) سەرچاوە ئاوی کارێزو کانیاوی هەیە، سەرتاپای گوندەکە بەداری بەرداری جۆراوجۆر داپۆشراوە، کە لەناویاندا (گوێز، مێو، هەنار، هەنجیرو ترش) دیارترینیانن، هەروەها داری خۆرسکی وەک: (مازوو، بەڕوو، وێڵوو، گۆژی، بەڵاڵوک، گوێنی، تیروێ و ئاژنە) ڕێژەیەکی زۆری ناوچە شاخاوییەکانی داپۆشیووە، بەوهۆیەشەوە لەوەرزەکانی ساڵدا بەشێک لەدانیشتووانی شارەکانی قەڵادزێ و ڕانیه و زۆرێک لەشارۆچکەکان، بە مەبەستی گەشت و سەیران و بەسەربردنی کاتێکی خۆش ڕووی تێدەکەن و سەردانی کوێستانەکانی (ساردکە، شیلانە، قۆڕغان، دەراویبیان، کبۆو بناوێن) دەکەن.
دانیشتووانی باوزێ بەکاری کشتوکاڵ و باخداری و بەشێکی کەمیش بەئاژەڵداریەوە خەریکن، گوندەکە پێش ڕاگواستنی ساڵی (1978ز) زیاتر لە (300) ماڵ بوو، یەکەم خوێندنگای سەرەتایی لە ڕۆژی (1/11/1968ز) لەخانویەکی گڵدا لەلایەن مامۆستا (مستەفا سەلیم) کرایەوە، یەکەم بنکەی تەندرووستیش لە ڕۆژی (13/7/1992ز) کرایەوە لەلایەن پزیشکێکی یاریدەدەر بەناوی (دکتۆر فەرهاد) .
ڕووداو و کارەساتەکانی گوندەکە لەسەدەی ڕابردوودا
لەبەرئەوەی بەشێک لەزەوی کشتوکاڵی و چیاکانی باوزێ بەتەواوی لەمین و تەقەمەنی و پاشماوەکانی شەڕی (8) ساڵەی نێوان ئێراق و ئێران پاکنەکراوەتەوە، هەتا ئێستا (24) شەهیدو (27) کەمئەندام بەهۆی مین و تەقەمەنییەوە لەدانیشتووانی گوندەکە بوون بەقوربانی، سەرەڕای تێداچوونی ژمارەیەکی زۆر لە مەڕو ماڵاتی هاووڵاتییان.
لەسەرەتای یەکەم شەڕی جیهانی و لە ساڵی (1916ز) دا باوزێیەکانیش بەناوی جیهاد و لەچوارچێوەی بەرەی ناوەندو هاوکاریی سوپای عوسمانی، هێزێکی میللی هۆزەکانی پشدەر، ڕووبەڕووی سوپای سووری ڕووس بوونەوە و (2) برا بەناوەکانی (ئەحمەد ڕەسوڵ مامەڕەش 1886-1916ز) ناسراوبە (گێلە) و (محەمەد ڕەسوڵ مامەڕەش 1881-1916ز) ناسراوبە (دێوانە) ، لەشەڕی گردەسووری سەردەشت لەخۆرهەڵاتی کوردستان گیانی خۆیانکردبە قوربانی، هەروەها دانیشتووانی باوزێ لەشۆڕش و ڕاپەڕینەکانی کوردستان ڕۆڵی کاریگەرو بەرچاویان هەبوو، سەرەتا لەشۆڕشی ئەیلول و پاشان لەشوڕشی نوێشدا بەڕابەرایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان جێدەستیان دیاره و هەتا ئێستا گوندەکە خاوەنی نزیکەی (100) شەهیدە، بۆیە هەڤاڵی کۆچکرد و (مام جەلال) لەدیدارێکی ڕۆژی (22/9/2001ز) دا لەگەڵ خزمانی گوندی باوزێ لەبارەگای مەکتەبی سیاسی لە قەڵاچوالان، گوندەکەی بە (باوزێی سەربەرزی شەهیدان) ناونا.
حکومەتی بەعس لە ڕۆژی (13/7/1977ز) دا بەچەند کۆپتەرێک بۆردومانی کوێستانەکانی (قۆڕغان و باژاڕ) ی کرد و (12) کەس لەپێشمەرگه و هاووڵاتی بێتاوان شەهیدبوون، کە لەناویاندا (4) شەهید ئەندامی یەک خێزانبوون.
لە ساڵی (1978ز) دا پڕۆسەی ڕاگواستنی گوندەکانی پشدەر لەلایەن حکومەتی ئێراق دەستی پێ کرد، گوندی باوزێش لەوکاتەدا وێران و خاپورکراو دانیشتووانەکەشی ڕاپێچی کۆمەڵگە زۆرەملێکانی (پێماڵک و توەسووران) کرا.
لەئایاری (1983ز) دا ماوەیەک بارەگای ڕادیۆی (دەنگی شۆڕشی ئێراق) ڕاگەیاندنی (یەکێتی) لە گوندی باوزێ و هەواری (باڵۆ) بوو، کە ئەوکاتە بە مەبەستی هاوکاریکردنی شۆڕش، چەند هاووڵاتی و پێشمەرگەیەکی باوزێ بەنهێنی لەکۆمەڵگەکانەوە ماڵەکانیان بردبۆوە یەکێک لەکوێستانەکانی گوندەکە بەناوی (شێخەسڵان) و گوندەتازەکەشیان ناونابوو (شێخەدێ ) ، وەک عەبدولڕەزاق شەریفلە شیعرەکەیدا بۆ یادی یەکێتی دەڵێت (… کە دەستی پریاسکەی نانت لەباوزێوە پێماندەگەیشت) ، ئەمە بەڵگەی ئەوەیە هەمیشە دانیشتووانەکەی ئامێزی پڕلەسۆزیان بۆ شوڕش و پێشمەرگه کردۆتەوە.
لەئەنفالە بەدناوەکانیشدا ڕۆژی (4/3/1988ز) لەهێرشێکی گەورەی جاش و سەربازەکانی حکومەت بۆ سەر بارەگاکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان له گوندەکانی ناوچەی مەرگە، پۆلێک لەپێشمەرگە ئازاو گیانفیداکان ڕووبەڕووی شەڕو بەرگریکردن بوونەوە، بەڵام لەئەنجامی سەرماوسۆڵەی زستان و بەفرێکی زۆر، لەچیای کوڕکوڕ (10) کەس لەپێشمەرگه و منداڵی بێتاوان کە (6) یان ئەندامی یەک خێزان بوون لەناوبەفردا گیانیان سپارد.
جارێکی دیکە، لە ساڵی (1989ز) دا خەڵکی پشدەر بەگشتی و باوزێیەکان تووشی ڕاگواستن و ئاوارەیبوونەوە، ئەم جارە بۆ ئۆردوگاکانی (بازیان و باینجان) لە پارێزگای سلێمانی و (خەبات، جدیدە، کەورگۆسک و دارەتوو) لە پارێزگای هەولێر ڕاگوێزران.
کاتێک دوای ڕاپەڕینەکەی ساڵی (1991ز) ، دامودەزگاکانی حکومەتی ئێراقلە سەرتاسەری کوردستان کشانەوە، لەکەمترین ماوەدا هاووڵاتییانی باوزێ گوندەکەیان ئاوەدانکردەوە، بەبەردو قوڕ دیواری خانووەکان درووستکرانەوه و بەدارو گڵیش سەرەکەیان داپۆشرا، کە هەتا کۆتایی نەوەدەکان ساڵانە نزیکەی (30) خانوو بەهەرەوەز درووستدەکرا. گوندی باوزێ هەتا ساڵی (2000ز) پێکدەهات لە (270) ماڵ، بەڵام دواتر بەهۆی کۆچی پێچەوانە بۆ شارەکان، ڕێژەکە بەشێوەیەکی بەر چاودابەزی و ئێستا گوندەکە نزیکەی (60) ماڵە.
لەشەڕی دژی ڕێکخراوی تیرۆرستی (داعش) یشدا، لەنێوان ساڵانی (2014-2017ز) دا جارێکی دیکە پێشمەرگە ئازاو گیان لەسەردەستەکانی باوزێ ، بەخوێنی خۆیان سەروەرییان بۆ کورد و کوردستان تۆمارکرد و هەشت ڕۆڵەی قارەمانی گوندەکە شەهیدبوون.
بواری ئەدەب و هونەر لەگوندەکەدا
لە گوندی باوزێ چەند کەسایەتییەکی بەتوانا لە بوارەکانی نووسین، هۆنراوە، شانۆ، وەرزش … هتد هەڵکەوتووە، هەریەکە لە (حاجی عەلی 1912-2008ز) کە بە (حاجی عەلی کەویە) ناسرابوو، (حاجی عەبدوڵڵا دێوانە 1930-2012ز) و (حەمە عەبدوڵڵا ئیبراهیم 1944) نموونەی هۆنەرانی میللی دیاری گوندەکەن، هەروەها کۆمەڵە گەنجێک لە ڕۆژی (25/12/1991ز) دا بەسەرپەرشتی (ئارام عەبدوڵڵا) ، تیپێکی شانۆییان بەناوی (مەشخەڵ) لەگوندەکە دامەزراند، کە سەرمەشقی کاری هونەری بوو لە ناوچەکەدا، ئەوکات بەچەند ئامێرێکی سادەوساکارو بەهەڵواسینی چەند پەرده و بەتانیەک لەسەر سەکۆیەکی لەبەردوگڵ درووستکراودا، ئەو ئەرکە پیرۆزەیان هەتا ساڵی (2005ز) بەدڵسۆزیەکی زۆرەوە گرته ئەستۆو تیپەکە نزیکەی (30) ئەندامی لەهەردوو ڕەگەز هەبوو، زۆرجار بەرهەمەکانیان لەدەرەوەی گوندەکەش نمایش دەکرد.
لە ڕۆژنامەی کوردستانی نوێ وەرگیراوە. [1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览9,505
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | کوردستانی نوێ
相关文件: 7
挂钩项目: 10
小组: 的地方
城市: Sardasht
城市: Qeladize
广场:
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
Technical Metadata
这资料的版权已发出Kurdipedia的项目的所有者!
项目质量: 99%
99%
添加( سەریاس ئەحمەد 14-08-2017
本文已被审查并发布( هاوڕێ باخەوان )on14-08-2017
此产品最近更新( زریان سەرچناری ):15-05-2023
URL
此产品已被浏览9,505
Attached files - Version
类型 Version 编者名称
照片文件 1.0.184 KB 14-08-2017 سەریاس ئەحمەدس.ئـ.
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 518,995
图片 106,682
书籍 19,298
相关文件 97,283
Video 1,392
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!