图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 517,545
图片 106,159
书籍 19,170
相关文件 96,557
Video 1,317
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
چەندین سکاڵا لەسەر سەرپێچییەکانی پڕۆژەی چاڤی لاند تۆمار دەکرێن
小组: 统计和调查 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

چەندین سکاڵا لەسەر سەرپێچییەکانی پڕۆژەی چاڤی لاند تۆمار دەکرێن

چەندین سکاڵا لەسەر سەرپێچییەکانی پڕۆژەی چاڤی لاند تۆمار دەکرێن
ئەنجومەنی پارێزگا و شارەوانیی #سلێمانی#، چەندین سکاڵا لەسەر سەرپێچییەکانی پڕۆژەی چاڤی لاندی گەشتیاری لە داواکاری گشتی و دادگاکانی سلێمانی تۆمار دەکەن. بەپێی نووسراوی فەرمیی حکوومەتیش، بەهۆی بوونی ستوونی کارەبای ناو پڕۆژەکەوە، ژیانی ئەو هاووڵاتی و گەشتیارانەی سەردانی چاڤی لاند دەکەن لە مەترسیدایە، گومانیش دەکرێت بەهۆی ئەو قەرزە زۆرانەی خاوەنی کۆمپانیاکانی نالیا لە حکوومەتی وەرگرتووە و لەگەڵ ئەو پارە زۆرانەی بەناوی پشکی چاڤی لاندەوە وەری گرتوون و لە دەستیدا ماونەتەوە، لەگەڵ خۆی بیانبات و ڕابکات.
لە ژمارەی پێشووی هەفتەنامەی (باس)دا، چەندین بەڵگە لەسەر قەرزەکانی کۆمپانیای نالیا، کە خاوەنەکەی شاسوار عەبدولواحیدە، بڵاو کرایەوە، کە بەپێی بەڵگەکان تەنیا ئەو قەرز و پارانەی لە حکوومەت، لە سەردەمی کابینەی شەشەم کە د. بەرهەم ساڵح سەرۆکی کابینەکە بووە وەری گرتوون، دەگاتە زیاتر لە 45 ملیار دینار، بەبێ ئەو سوودانەی کە هاتوونەتە سەر قەرزەکان، جگە لەوەش پشکی بەناوی پڕۆژەی چاڤی لاندەوە لە نزیکەی 10 هەزار کەس وەرگرتووە، کە بچووکترین پشک یەک ملیۆن دینار بووە، ئەو پارەیەش چەندین ملیار دینار دەکات. چاودێرێکی سیاسی پێی وایە دوای ڕیفراندۆمی کوردستان، شاسوار عەبدولواحید خاوەنی کۆمپانیاکانی نالیا، کە ئێستا گروپێکی بەناوی (نەخێر بۆ ڕیفراندۆم) پێکهێناوە وەکوو ڕوشدی سەعید (کە پێشتر بازرگانێک بووە و بەشداریی لە هەڵبژاردنەکانی عێراقدا کرد و لیستی پێکهێنا) لە کوردستان ئەویش ڕادەکات و بڕێکی زۆر ئەو پارانەی لە بەردەستی ماونەتەوە لەگەڵ خۆیدا دەبات، ئەوانەشی وەکوو موڵک بەجێی دەهێڵێت، خاوەنە سەرەکییەکانی کە بەرپرسی باڵان لە سلێمانی، لەناو خۆیداندا دابەشی سەر یەکتری دەکەن.
هاوکات، بەپێی ئەو بەڵگانەی لە سەرچاوەی ئاگەدار لە پڕۆژەی چاڤی لاند لە سلێمانی بە (باس) دراون، ئەو پڕۆژەیە چەندین سەرپێچیی لەناو پڕۆژەکە و دەرەوەی پڕۆژەکە ئەنجام داوە، بەو هۆیەوە چەندین سکاڵای یاسایی لەلایەن ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی و شارەوانیی ئەو شارە لەسەر تۆمار کراون.
بەپێی بەڵگەکانی لە بەردەستی (باس)دان، پڕۆژەی چاڤی لاند لە ڕێگەی نایاساییەوە شەقامی 60 مەتریی بەردەم پڕۆژەکەی لەسەر خۆی تاپۆ کردووە و شارەوانیی سلێمانی سکاڵای لەمبارەیەوە تۆمار کردووە، بەڵام سکاڵاکان بە ڕێڕەوی یاسایی خۆیاندا نەڕۆیشتوون و تا ئێستا یەکلا نەبوونەتەوە.
هەر بەپێی بەڵگەکان، هەریەک لە ئەکوا پارک و تەلەفریکی پڕۆژەی چاڤی لاند، بەبێ ئەوەی لە شارەوانی تۆمار کرابن، دروست کراون و زەوییەکانی ژێر تەلەفریکی چاڤی لاند لە دەرەوەی پڕۆژەکە، موڵکی شارەوانیی سلێمانییە و داگیر کراون.
هەر بەپێی بەڵگەکان، بە نووسراوی فەرمیی ژمارە 4917، کە لە ڕێکەوتی 22/5/2013 لە سەرۆکایەیتی ئەنجومەنی وەزیران بە واژۆی عیماد ئەحمەد، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی ئەوکات دەرچووە، تێیاندا ئاماژە بەوە دراوە کە وەبەرهێنەری پڕۆژەی چاڤی لاند پابەند نەبووە بە ڕاگواستنی ئەو هێڵ و تاوەرانە لەسەر بودجەی خۆی، پێش کردنەوەی پڕۆژە وەبەرهێنەرەکە و وەگەڕخستنی لەپێناو پاراستنی گیان و سەلامەتیی هاووڵاتییان، کە دەبوو شوێنی ستوونەکانیش بکرێن بە سەوزایی.
هەر بەپێی بەڵگەکان، بۆ گواستنەوەی ئەو ستوونانە، وەزارەتی کارەبای حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ گۆڕینی ڕێڕەوی ئەو تاوەرانە داوای بڕی 4 ملیار و 131 ملیۆن و 600 هەزار دیناری کردووە، کە خاوەنی پڕۆژەکە تا ئێستا هیچ بڕە پارەیەکی بە وەزارەتی کارەبای حکوومەتی هەرێمی کوردستان نەداوەبۆ ئەو مەبەستە.
یوسف یاسین، سەرۆکی شارەوانیی سلێمانی بۆ (باس) ڕای گەیاند، ئەوان وەکوو شارەوانیی سلێمانی سکاڵای یاساییان لەسەر تەواوی ئەو سەرپێچییانەی کۆمپانیای وەبەرهێنەری چاڤی لاند تۆمار کردووە کە لەناو پڕۆژەکە و دەرەوەی پڕۆژەکە ئەنجامی داون، گوتی: ”لەناو پڕۆژەی چاڤی لاند، پڕۆژەی ئەکواپارک کە جێبەجێ کراوە، ڕەزامەندیی شارەوانیی پێ نەدراوە، ئەو زەوییەش کە ئەکواپارکی لەسەر دروست کراوە، موڵکی شارەوانیی سلێمانییە، دوو سێ ساڵ دەبێت بۆ ئەو بابەتە سکاڵامان تۆمار کردووە، بەڵام تا ئێستا یەکلا نەبووەتەوە“.
هەروەها گوتیشی: ”ئەو یارییانەی کە ئێستا دروست کراون و ڕێکلامیان بۆ دەکات، لەگەڵ دوو بینا کە تازە دروست کراون، ئەوانەش هیچ ڕەزامەندییەکیان لە شارەوانی پێ نەدراوە، ئەو شوێنانەش کە لەسەری دروست کراون لە نەخشەی پەسەندکراودا سەوزاییە و موڵکی شارەوانییە“.
ئەو بەرپرسەی شارەوانی ئاشکراشی کرد، کێشەی دیکەشیان لەگەڵ ئەو پڕۆژەیەدا هەیە، کە هەندێ زەویین و دەکەونە دەرەوەی پڕۆژەکە، گوتی: “کاتی خۆی کە زەوییەکانی لەسەر تۆمار کراوە، هەندێ لەو زەوییانە لەدەرەوەی پڕۆژەکە بوون، بەڵام لەسەری تاپۆ کراون، کە لە ڕاستیدا موڵکی حکوومەتن، هەموو ئەوانەمان گەیاندووەتە دادگا و هەوڵی هەڵوەشاندنەوەی دەدەین، چونکە هەندێ لەو زەوییانە کەوتوونەتە ناو دارستانەکەی گۆیژەوە و هەندێکی دیکەش ئەو شەقامە دوو سایدەن کە لەبەردەمی چاڤی لاند بۆ دەرگای دوو بۆ سێ سەردەکەوێ، ئەو شەقامە خزمەتگوزاریی گشتی و حەقی هەموو خەڵکە، بەڵام ئەوە ڕاستە لەسەر چاڤی لاند تاپۆ کراون“.
سەرۆکی شارەوانیی سلێمانی، ئاماژەی بەوەش دا، هەر لەناو پڕۆژەکەشدا وا بڕیار بووە شەقامێکی 30 مەتری لەپشتی شوقەکانی گۆیژەوە لە پانتایی دۆڵە میران، کە دۆڵە میرانە لە نەخشەدا فولکەیە و شەقامێکی 30 مەتری لێوە بە پشتی شوقەکاندا دەڕواتە ناو پڕۆژەی چاڤی لاند، نووسراوی فەرمیی هەیە کە لێپرسراوی پڕۆژەکە واژۆی کردووە، کە پابەندە بە دروستکردنی ئەو شەقامە تەنیا شارەوانی قیرەکەی بکات، بەڵام تا ئێستا ئەو شەقامە دروست نەکراوە و وەبەرهێنەری پڕۆژەکە پابەند نەبووە پێوەی.
دانا جەزای عەلی کاتب، ئەندامی فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بۆ (باس)ی ڕاگەیاند: ”سەرجەم بەڵگەکانی (چاڤی لاند) براونەتە داواکاری گشتی، بەڵام تا ئێستا داواکاری گشتی بێ وەڵام بووە“.
گوتیشی: ”هەموو ئەو سەرپێچییانەی کە لەناو پڕۆژەکە و دەرەوەی پڕۆژەکەدا کراون، بەشێوەی فەرمی دراونەتە داواکاری گشتی، کە بەڵگەی بوونی تاوەر و ئەکواپارک و تەلەفریک و نەبوونی سەوزایی پێویست و داگیرکردنی شەقامەکانی دەرەوەی پڕۆژەکەی لەخۆ گرتووە، بەڵام تا ئێستا لە داواکاری گشتییەوە بڕیاری یەکلاکەرەوەی بۆ نەدراوە“.
لای خۆشیانەوە محەمەد عەبدولوەهاب، ئەندامی فراکسیۆنی گۆڕان لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بۆ (باس) ڕای گەیاند، بەهۆی ئەو سکاڵا زۆرەی لەلایەن خەڵکی و ئەو بەدواداچوونانەی کە کردوویانە بۆ سەر پڕۆژەی چاڤی لاند، بڕیاریان داوە لیژنەیەکی نوێ لە ئەنجومەنی پارێزگا پێک بهێننەوە و دووبارە ئەو سکاڵایانە ئاراستەی لایەنە پەیوەندیدارەکان بکەنەوە، گوتی: “رۆژانە چەندین سکاڵای هاووڵاتییانیان لەسەر پشکەکانی چاڤی لاند پێ دەگات”.
عەتا قەرەداخی نووسەر و توێژەر لە وتارێکیدا کە لە میدیاکانی سلێمانی بڵاوی کردووەتەوە، ئاماژەی بەوە داوە کە شاسوار بەکار دەهێنرێت و خۆی و سامانەکەشی لەدەست دەدات.
نوسیوویەتی: “ئاراستەی ڕووداوەکان بە هەر ئاراستەیەکدا بێت مەیدانی ئه و ململانێیە جێگای شاسواری تێدا نابێتەوە، مەگەر لایەنێک بۆ دژایەتیی ئەوی تریان بیخاتە خزمەتی خۆیەوە کە لە بارێکی وەهاشدا ئەگەری ئەوە هەیە نەک هەر سەرمایەکەی بەڵکوو خۆیشی لەدەست بدات”.
لای خۆشیەوە، نیاز حاجی، چاودێری سیاسی بۆ (باس) ڕای گەیاند، لەوە دەچێت سیناریۆی ڕوشدی شەعید لەسەر شاسوار عەبدولواحید دووبارە بێتەوە. گوتی: “گومان هەیە هەر ئەو بەرپرسانەی کە لەپشتەوەی شاسوارن و خاوەنی سەرەکیی کۆمپانیای نالیا و کەناڵەکانین، ئەوەیان بە شاسوار عەبدولواحید کردبێت، تا لەدوای پڕۆسەی ڕیفراندۆم و سەربەخۆیی کوردستان، ئەو کە دژایەتیی دەوڵەتی کردووە، سەرەڕای ئەو کێشە داراییانەی هەیەت، شوێنی نەبێتەوە و لێرە و ڕابکات، ئەوکات موڵکەکانیان بکەوێتەوە بەردەستی خۆیان، کە پێدەچێت لای ئەوان قۆناغی دوورخستنەوەی شاسوار هاتبێت، ئەگەر نا لە کوێی ئەم دونیایەدا هەیە بازرگان یاری بە موڵک و ماڵ و ژیانی خۆی بکات و لە دژی بەرژەوەندییەکانی میللەتەکەی بوەستێتەوە”. [1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览7,478
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی باسنیوز - 04-09-2017
相关文件: 3
挂钩项目: 2
传记
日期与活动
Publication date: 04-09-2017 (7 年份的)
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
统计数据类型: 腐败
Technical Metadata
项目质量: 99%
99%
添加( ئەڤین ئیبراهیم فەتاح 04-09-2017
本文已被审查并发布( هاوڕێ باخەوان )on04-09-2017
此产品最近更新( ئەڤین ئیبراهیم فەتاح ):04-09-2017
URL
此产品已被浏览7,478
Attached files - Version
类型 Version 编者名称
照片文件 1.0.143 KB 04-09-2017 ئەڤین ئیبراهیم فەتاحئـ.ئـ.ف.
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 517,545
图片 106,159
书籍 19,170
相关文件 96,557
Video 1,317
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!