$باکووری کوردستان$
- شەوی ڕابردوو لە شاری نیۆیۆرکی ئەمریکا، پاسەوانەکانی ئەردۆغان هێرشیان کردە سەر ژمارەیەک چالاکوان کە گردبوونەوەیەکیان دژی ئەردۆغان ڕێکخستبوو، چەند کەسێک لەو چالاکوانانە ئاڵای یەکینەکانی پاراستنی گەل- #یەپەگە#یان هەڵکردبوو.[3]
- کۆما جڤاکێن کوردستان- #کەجەکە# سەبارەت بە بۆردومانی فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورک بۆ سەر باشوری کوردستان ڕایگەیاند، هێرش بۆسەر پارچەیەکی کوردستان هێرشکردنە بۆسەر هەموو کوردستان.[3]
$باشووری کوردستان$
- ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی ئەمڕۆ لە ڕاگەیەندراوێکدا داوای لە حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد #ڕیفراندۆم# ئەنجام نەدات، چونکە بارودۆخی ناوچەکە دەخاتە مەترسیەوە و دەڵێت ئەندامانی ئەنجوومەنی ئاسایش نیگەرانن لە پلانی تاکلایەنەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ئەنجامدانی ڕیفراندۆم لە هەفتەی داهاتوودا.[1]
- لە #هەولێر# بە بەشداریی دەیان هەزار بەشداربوو، کەڕنەڤاڵی سەربەخۆییی کوردستان بەڕێوەچوو، مەسعود بارزانی، ڕایگەیاند، کە فشاری زۆریان بۆ دێت بۆ دواخستنی ڕیفراندۆم، بەڵام ئێستا کات درەنگە و ڕیفراندۆم لە دەستی حزبەکان دەرچووە و بڕیار لای گەلە..[2]
- #میر تەحسین بەگ#، میری ئێزیدییانی کوردستان و جیهان ڕایگەیاند: کە هەموو دەنگ بە بەڵێ دەدەین بۆ سەربەخۆبوونی کوردستان.[2]
- ئەمڕۆ بەسەدان هاوڵاتی دانیشتووی شاری #موسڵ# دەستیان داوەتە خۆپێشاندان و دژایەتی خۆیان بۆ ڕیفراندۆمی هەرێمی کوردستان دەربڕیوە.[2]
- سەرۆکی، پارتی گەلی کۆماری تورکیا #جەهەپە#، ڕایگەیاند، ڕیفراندۆمی هەرێمی کوردستان، ململانێی کورد و عەرەب لە ناوچەکە هەڵدەگیرسێنێت.[4]
- #حەشدی شەعبی#، هەنگاوی دووەمی قۆناغی یەکەمی ئۆپەراسيۆنی کۆنتڕۆڵکردنەوەی #حەویجە#ی ڕاگەیاند.[2]
- ئەندامێکی #داواکاری گشتی# هەرێم داوا لەسەرۆکایەتی هەرێم دەکات بەجددی لەسەر کێشەی بۆردومانکردنی تورکیا بێتەدەنگ و ڕێگریی بکات لە بۆردومانکردنی خاکی هەرێم لەلایەن سوپای تورکیاوە.[1]
- لە میانەی دیمانەیەکدا لەگەڵ بەشی تورکی کەناڵی BBC #یوسف محەمەد#، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، بڕیاری ڕیفراندۆمەکە نایاساییە و بۆتە هۆی چەندین کێشەی گەورە ئەوەشی وت، پێویستە ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی دوابخرێت.[1]
- سەرۆکوەزیرانی تورکیا جارێکی دیکە گشتپرسیی بۆ سەربەخۆیی باشووری کوردستان ڕەتکردەوە و ڕایگەیاند، هەڵەیەکی گەورەیە و کێشە بۆ برایانمان لە گەلی کورد دروست دەکات و بە بارزانیمان گوتووە پاشگەزببێتەوە.[5]
- #کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان# ڕایدەگەیەنێت یەکەمین هاوڵاتی کوردستان لە وڵاتی چین دەنگی بۆ ڕیفراندۆمی هەرێمی کوردستان دا.[2]
- ئەنجوومەنی ئاسایشی تورکیا هەڵوێستی لەبارەی گشتپرسیی باشووری کوردستان بۆ سەربەخۆیی ڕاگەیاند و وەک چاوەڕوان دەکرا ڕەتیدەکاتەوە.[5]
- بەشێک لە هاوڵاتیانی #شیلادزێ# سەربە دهۆک لە بادینان خۆپیشاندانێکیان دژی بۆردوومانەکانی سوپای تورکیا ئەنجامدا.[3]
- #ڕابون مەعروف# وتەبێژی جوڵانەوەی #نەخێر لە ئێستادا# لە دواهەمین ڕۆژی بانگەشەی ڕیفراندۆم، کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیی ئەنجامدا و وتی: دەنگدان بە بەڵێ دەنگدانە بە 26 ساڵ زوڵم و ستەم.[3]
- لە دوو کات و شوێنی جیاوازدا، کاتژمێر 6:30 لە سەکۆی ئازادی لە پارکی ئازادی و کاتژمێر 8:30 لە شانۆی پارکی هەواری شار لە شاری سلێمانی، پەیڕەوانی #بەهایی# لە شاری سلێمانی، چالاکییەکی هونەرییان ئەنجام دا، وەکودەستپێکێک بۆ بەڕیوەبردنی کۆمەڵێک چالاکی لە یادی دووسەدەمین ساڵەی لەدایکبوونی ڕێبەرەکەیان کە بە بەهائوڵڵا ناسراوە.[3]
$رۆژئاوای کوردستان$
- ئەمڕۆ هەڵبژاردنی هاوسەرۆکایەتی کۆمۆنۆکان لە ڕۆژئاوای کوردستان بەڕێوەدەچێت.[2]
- ئەنجومەنی نیشتیمانی کوردستانی سوریا - #ئەنەکەسە#، هەڵبژاردنی شارەوانیەکانی ڕۆژئاوای کوردستان بایکۆت دەکات، ئەندامێکی ئه و ئەنجومەنەش دەڵێت، هەڵبژاردنەکە هیچ شەرعیەتێکی نیە و تەنیا #پەیەدە# و نزیکەکانیان بەشدارن.[1]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 大事年表