رێژەی بەشداری لە #ڕیفراندۆم#ی ئەمڕۆ، سەدا 72.16 بووە، بەپێی ئامارەکانی کۆمسۆن.
شێروان زرار، وتەبێژی کۆمسیۆن، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، ڕایگەیاند، 4 ملیۆ و 561 هەزار و 255 کەس مافی هەبووە.
وتیشی، لەو ڕێژەیە، سێ ملیۆن، و 305 هەزار، و 925 کەس، بەشداری پرۆسەی هەڵبژاردنیان کردوە.
لەناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان، 497هەزار و 190دەنگدەر بەشداریکردووە، هەروەها، 98 هەزار، و 945 کەس لە دەرەوەی وڵاتەوە بەشداربوون و دەنگیان داوە.
بەوتەی شێروان زرار، ڕێژەی بەشداری سەدا 72.16 بووە، هەروەها 68دەنگی سپی تۆمارکراوە، ئەمڕۆ لەهەرێمی کوردستان، و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم پرۆسەی ڕیفراندۆم بەرێوەچوو.
تائێستا دیار نییە، کۆمسیۆن کەی بەفەرمی ئەنجامە بەراییەکان ڕادەگەیەنێت، بەڵام بەپێی ئەو ئەنجامانەی لە بنکەکانی دەنگدانەوە، بەڵێ زۆرینەی بەدەست هێناوە.[1]
25-09-2017