دۆشاو بەگونت لە جێی بێ ئاو
ديارە دۆشاو بڕژێتە سەر گون بەتايبەت لە شوێنێکەوە کە ئاوی لێ نەبێت هەموو موی دەوروبەريشی بەيەکەوە دەنوسێنێت و مێروولە (کێرکە) و گەردی تۆز و ڕملی پێوە دەئاڵێت و کەس بەحاليەوە نەبێت، ئەمە بۆ ئەنجامدانی کارێک بەکاردەهێنرێت کە کارەکە دروست و گونجاو نەبێت و لە جێگەی خۆی نەبێت، لەلايەکيتريشەوە ئەو کەسەی کارێکی نيوەچڵ بکات لەبەر کەم فامی و عەقلی پێی دەوترێت دۆشاو بەگونت لە شوێنێکی بێ ئاو.