ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی #هەپەگە#، لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، کە گەریلاکانیان لە #ئاگری# قۆڵێکی ئۆپەراسیۆنەکانی سوپای تورک-یان کۆنترۆڵکردووە، ئاشکراشیکردووە، تەرمی سەربازە کوژراوەکانی سوپای تورک کەوتوونەتە دەستی گەریلا.
ئەمڕۆ، ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل هەپەگە، لەسەر ئۆپەراسیۆنەکانی سوپای تورک، کە لە 27ی ئەیلول-ەوە دەستی پێکردووە، لەسنوری پارێزگای ئاگریی باکوری کوردستان، هەروەها چالاکی گەریلاکانیان لەو سنورە، ڕاگەیەندراوێکی نوسراوی بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەی هەپەگە-دا هاتووە:ڕۆژی 27ی ئەیلول، سوپای داگیرکەری تورک لەناوچەی دەمیرکاپی سەربە بازیدێ لە پارێزگای ئاگری، بەبەشداری ژمارەیەکی زۆر سەرباز و کۆنترا گەریلا، ئۆپراسیۆنێکی بەرفراوانی دەستپێکرد.
هەپەگە، ڕایدەگەیەنێت: لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕی شەهید ماهیر، شەهید ئەیلەم و شەهید ئارگەش، کە لەتەواوی دەڤەری سەرحەدی باکوری کوردستان دەستیپێکردووە، هەمان ڕۆژ هێزەکانمان، قۆڵێکی ئۆپەراسیۆنەکەیان لەبەرەبەیاندا خستەکەمینەوە.
بەمشێوەیە بەردەوامی بە ڕاگەیەندراوەکەدراوە:لەو کەمینەدا سەربازانی دوژمن لە نزیکەوە بوونە ئامانجی گەریلاکانمان، زۆربەی سەربازانی دوژمن لەو کەمینەدا کوژران، لەچالاکییەکەدا چەکێکی زۆری هێزەکانی دوژمن کەوتنە دەستی گەریلاکانەوە، وە تەرمی سەربازە کوژراوەکانیش لەناوچەکانی ژێرکۆنترۆڵی گەریلادایە.
هەپەگە، ئەوەشی خستووەتەڕوو:لەو ڕۆژەوەی کە ئەو ئۆپەراسیۆنە دەستیپێکردووە، گەریلاکانمان سێ ڕۆژ لەسەریەک چالاکییان دژی هێزەکانی دوژمن ئەنجامداوە، ناوچەکەش بەتەواوی لەژێر کۆنترۆڵی گەریلاکانی ئێمەدایە، ئەو یەکینانەی دوژمنیش کە کەوتوونەتە بۆسەی گەریلاوە، ناتوان لەناوچەکە بکشێنەوە، لەوچالاکییانەشدا ژمارەیەکی زۆر سەربازی دوژمن کوژراون.
ئاشکراشیکردووە: تاوەکو ئێستا ئۆپەراسیۆنەکان لەوناوچانە بەردەوامن، هێزەکانی دوژمن لەوناوچانە تەکنیکی زۆر پێشکەوتوو بەکاردەهێنن، لەداهاتووشدا زانیاری زیاتر لەسەر چالاکییەکانی ناوچەی ئۆپەراسیۆنەکە ڕادەگەیەنین.
هەر لەو ڕاگەیەندراوەدا ئەوەش هاتووە:لە هەڵمەتی شۆرشگێڕی شەهید سەردەم و شەهید نودەم، لە کاتژمێر 15:30 ئێوارەی 30 ئەیلول، هێزەکانمان لە قەرەقۆڵی گرێ جوتیار لە شاخی گابار لە سنوری پارێزگای شرناخ چالاکییان ئەنجامدا، لەوچالاکییەشدا سەربازێکی دوژمن کوژراوە.
لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەی هەپەگەدا، هاتووە:ڕۆژی 29ی ئەیلول، سوپای داگیرکەری تورک، لە گوندی نەنیا لە ئامەد ئۆپەراسیۆنێکیان دەستپێکردووە، سوپای تورکیا دەستیان بەسەر ماڵی گوندنشینان گرتووە، فشاریان لەسەر دانیشتوانی گوندەکە کردووە، هەر هەمان ڕۆژ ئۆپەراسیۆنەکیان کۆتایی پێهێناوە.[1]
01-10-2017