图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 519,744
图片 105,190
书籍 19,550
相关文件 97,847
Video 1,415
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
زیانی ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەکان ڕۆژانە 500 هەزار دۆلارە
小组: 统计和调查 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
زیانی ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەکان ڕۆژانە 500 هەزار دۆلارە
统计和调查

زیانی ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەکان ڕۆژانە 500 هەزار دۆلارە
统计和调查

بەهۆی ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەکانەوە بۆ هەردوو #فڕۆکەخانەی هەولێر# و #سلێمانی#، بە سەتان کۆمپانیای فڕۆکەوانی و گەشتیاری بێکار بوون، ڕۆژانە نزیکەی نیو ملیۆن دۆلار زیان بەر ئابووریی هەرێمی کوردستان کەوتووە، خەرجیی گەشتی هاووڵاتیانیش نزیکەی 200 دۆلار زیاد بووە.
رۆژی 26ی ئەیلول، وەک کاردانەوەیەک بەرامبەری گشتپرسییەکەی باشووری کوردستان، سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، مۆڵەتێکی 72 کاژێری دایە حکومەتی هەرێمی کوردستان کە ئەگەر ئیدارە و سەرپەرشتی فڕۆکەخانەکان تەسلیمی بەغدا نەکات، ئەوە گەشتەکانی دەرەوە لە فڕۆکەخانەکانی کوردستان ڕادەگرێ‌، بەڵام هەولێر نەچووە ژێر باری داواکەی بەغدا، بۆیە عەبادی لە کاژێر شەشی ئێوارەی 29ی ئەیلولەوە بڕیاری ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەکانی جێبەجێ کرد.
هەرچەندە گەشتە نێوخۆییەکان بەردەوامن و هێڵی ئاسمانیی عێراقی ڕۆژانە چەند گەشتێک بۆ بەغدا و بەسرا بۆ گەشتیارانی کوردستان ڕێکدەخات، بەڵام گەشتیاران بەهۆی خەرجیی زۆر و خراپیی مامەڵەی کارمەندانی فڕۆکەخانەکانی عێراق گەشتکردن بەهێڵی ئاسمانیی عێراقی ڕەتدەکەنەوە، زیاتر فڕۆکەخانەکانی باکووری کوردستان هەڵدەبژێرن، بەم هۆیەشەوە زیانی گەورە بە کۆمپانیاکانی فڕۆکەوانی و گەشتوگوزار کەوتووە.
زریان بەهجەت، بەڕێوەبەری کۆمپانیای ئەحمەدی بۆ فڕۆکەوانی و گەشتوگوزار دەڵێت: ڕاگرتنی گەشتە نێودەوڵەتییەکان لە فڕۆکەخانەکانی هەولێر و سلێمانی زیانی زۆری بە کۆمپانیاکان گەیاندووە، بۆ نموونە پێشتر ڕۆژانە 40 تاوەکو 60 بلیتمان دەفرۆشت، ئێستا پێنج بلیت نافرۆشین.
ئەو ئابڵوقەیەی بەغدا، زیانی زۆری بە کۆمپانیاکان گەیاندووە و چەندین کەسی بێکار کردووە. زریان دەڵێ بەهۆی کەمبوونەوەی فرۆشی بلیت، کێبڕکێیەکی زۆر کەوتووەتە نێو کۆمپانیاکان، هەندێ کۆمپانیا تەنیا بۆ ئەوەی خەرجی کارمەندان و کرێ کۆمپانیاکەی بۆ دەرچێت بەقازانجێکی زۆر کەم بلیت دەفرۆشێت، هەندێکیشیان بەشێک لە کارمەندەکانیان ناردووەتە ماڵەوە، یان هەندێک لقی کۆمپانیاکانیان داخستووە.
ئێستا گەشتیارانی کوردستان تەنیا دوو ڕێگەیان لەپێشە، دەتوانن بە هێڵی ئاسمانیی عێراقی بچنە بەغدا و لە فڕۆکەخانەی ئەوێوە بچنە دەرەوە. یان پاش وەرگرتنی ڤیزای تورکیا لەڕێی دەروازەی ئیبراهیم خەلیلەوە دەتوانن بەئۆتۆمبیل و پاس بچنە فڕۆکەخانەکانی دیاربەکر و شەڕناخ و لەوێوە گەشت بکەن.
زریان بەهجەت، دەڵێت: ئەگەر گەشتیار ڕێگەی یەکەم هەڵبژێرێت بۆ چوون و هاتن، دەبێت 170 دۆلار بەهێڵی فڕۆکەوانی عێراقی بدات، جگە لەوەش نرخی بلیتی فڕۆکە لەبەغدا بەراورد بە هەولێر و سلێمانی گرانترە، بۆیە خەرجیی گەشتەکان بۆ گەشتیاران لانیکەم 200 دۆلار زیاد بووە.
بەڵام دەڵێت بەهۆی خراپیی مامەڵەی کارمەندانی فڕۆکەخانەی بەغدا، بەشێک لە گەشتیاران ڕێگەی ئیبراهیم خەلیل بۆ گەشتکردن هەڵدەبژێرن، بەڵام ئەم ڕێگەیەش جگە لە لەماندووبوون و خەرجی، پێویستی بە وەرگرتنی ڤیزای تورکیا هەیە کە ئەویش کاتی پێویستە.
بەهۆی زۆربوونی چالاکییە ئابووری و بازرگانییەکان لە هەرێمی کوردستان، بە تایبەتی لەدوای پرۆسەی ئازادیی عێراق، بە سەتان کۆمپانیای فڕۆکەوانی و گەشتیاری لە شارەکانی کوردستان کرانەوە. تەنیا لە شاری هەولێر زیاتر لە 250 کۆمپانیای فڕۆکەوانی هەن، هەندێکیان چەند لقێکیان کردووەتەوە. زریان دەڵێت ئەگەر گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەکان درێژە بکێشێ‌، جگە لە داخستنی لقەکانیان لەوانەیە هەندێک کۆمپانیا ئیفلاس بکەن و دەرگای ئۆفیسەکانیان دابخەن.
کۆمپانیای مەتین ئێکسپرێس، کۆمپانیایەکی تایبەتی بواری کارگۆیە، 14 ساڵە لەو بوارە کاردەکات، یەکەم فڕۆکەی کارگۆش کە لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر نیشتووەتەوە باری ئەو کۆمپانیایەی هەڵگرتبوو، بەڵام ئێستا بەهۆی گەمارۆی بەغداوە لەسەر فڕۆکەخانەکانی کوردستان، چالاکییەکانی کەمبوونەتەوە.
بڵند ئیسماعیل، بەڕێوەبەری فرۆشتن لە کۆمپانیای مەتین ئێکسپرێس بۆ باری ئاسمانی، دەڵێت ڕاگرتنی گەشتەکان کاریگەری زۆری لەسەر کاری ئێمە هەبووە، بۆ نموونە پێشتر ڕۆژانە 50 تۆن بارمان هەبوو، بەڵام دوو هەفتەیە نەمانتوانیوە 50 تۆن بار لە فڕۆکەخانەی بەغداوە بهێنین.
جگە لە گرفتی گواستنەوەی باری ئاسمانی، تێچووەکەشی زیاتر بووە بەراورد بە ڕابردوو. بڵند ئیسماعیل دەڵێت: هێنانی باری ئاسمانی بەڕێگەی فڕۆکەخانەی بەغدا و هێنانەوەی بەڕێگەی وشکانی تێچووی زۆرە، بۆ نموونە پێشتر کرێی گواستنەوەی کیلۆیەک قوماش لە دوبەیەوە بۆ هەولێر 2.75 دۆلار بوو، بەڵام ئێستا نزیکەی 5 دۆلار دەکەوێ‌، پێشتر کیلۆیەک شتومەک لە چینەوە بۆ هەولێر چوار دۆلاری تێدەچوو، ئێستا نزیکەی نۆ دۆلاری تێدەچێت.
کۆمپانیاکەی بڵند نزیکەی 15 نووسینگەی لە هەرێمی کورستان و عێراق و ئیمارات و تورکیا و چین هەیە، تاوەکو ئێستا لە کارەکانی بەردەوامە. بڵند دەڵێت: هێنانەوەی بار بەڕێگەی فڕۆکەخانەی بەغدا و دواتر هێنانەوەی بەڕێگەی وشکانی جگە لە خەرجی، کاتیشی پێویستە و ڕێگاکەش سەلامەت نییە، بۆیە بیر لەوە دەکەینەوە بۆ گواستنەوەی بارەکانمان لە جیاتی فڕۆکەخانەی بەغدا، فڕۆکەخانەی ئەدەنەی تورکیا بەکاربهێنین.
بڵند ترسی لە درێژەکێشانی گەمارۆکە هەیە و دەڵێت: ئێستا بەهۆی کەمبوونەوەی چالاکییەکانمان سەعاتی کارکردنی کارمەندەکانمان کەم کردووەتەوە، ئەگەر ئەو قەیرانە درێژە بکێشێ‌، ناچارین ژمارەی کارمەندەکانمان کەم بکەینەوە و هەندێک لە نووسینگەکانمان دابخەین.
450 هەزار دۆلار زیانی ڕۆژانە
تەلار فایەق، بەڕێوەبەری گشتیی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر دەڵێت: ئێستا ڕۆژانە تەنیا 4 تاوەکو 5 گەشتمان بۆ بەغدا و بەسرا هەیە، بۆیە ژمارەی گەشتیارانمان لە 5000 ەوە بۆ 250 گەشتیار دابەزیوە. گوتیشی: بەهۆی ڕاگرتنی گەشتەکانی دەرەوە، پێشبینیمان دەکرد ژمارەی گەشتیارانی هێڵی ئاسمانی عێراقی زیادبێت، بەڵام 50% کەمی کردووە، چونکە خەڵک کەمتر ئەو هێڵە بەکاردێنن.
تەلار فایەق ئاماژەی بەو زیانانە کرد کە بەهۆی گەمارۆکەی بەغداوە بەر فڕۆکەخانەکە کەوتووە و گوتی ئێستا خەرجیمان لە داهات زیاترە، ڕۆژانە 350 تاوەکو 400 هەزار دۆلار زیانمان هەیە، ئەم زیانەش هی خەرجیی خزمەتگوزارییەکانی فڕۆکەخانە و ئەو کۆمپانیایانەی کە لە فڕۆکەخانە کاردەکەن وەک تەکسیی فڕۆکەخانە، کۆمپانیای خزمەتگوزاری، دابینکردنی سووتەمەنی بۆ فڕۆکە و سەرجەم کۆمپانیاکانی دیکە کە پەیوەستن بە فڕۆکەخانە.
تاهیر عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری گشتیی فڕۆکەخانەی نێودەڵەتیی سلێمانی باسی بارودۆخی فڕۆکەخانەکەیان دوای گەمارۆکەی بەغدا دەکات و دەڵێت: بەهۆی وەستانی گەشتەکانی دەرەوە، ژمارەی گەشتەکانی نێوان سلێمانی و بەغدا کەمێک زیادی کردووە، ڕۆژانە 4 تاوەکو 5 گەشتمان هەیە، بەڵام گەشتی نێوان سلێمانی و بەسرا و نەجەف زیاد نەبووە، هەفتانە تەنیا دوو گەشتمان هەیە.
سەبارەت بە زیانەکانیش، تاهیر عەبدوڵڵا گوتی: داهاتمان دابەزیوە و خەرجی و خزمەتگوزارییەکانیش وەک خۆیەتی، بۆیە ڕۆژانە 50 هەزار دۆلار خەرجیمان لە داهات زیاترە.[1]
17-10-2017
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览4,008
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی رووداو - 17-10-2017
挂钩项目: 2
Publication date: 17-10-2017 (7 年份的)
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
统计数据类型: 经济
Technical Metadata
项目质量: 89%
89%
添加( هاوڕێ باخەوان 17-10-2017
本文已被审查并发布( سەریاس ئەحمەد )on20-10-2017
此产品最近更新( سەریاس ئەحمەد ):20-10-2017
URL
此产品已被浏览4,008
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 519,744
图片 105,190
书籍 19,550
相关文件 97,847
Video 1,415
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
Folders
传记 - 性别 - 男 传记 - 国 - 库尔德人 的地方 - 普罗旺斯 - 北库尔德斯坦 的地方 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 考古的地方 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 传记 - 人键 - 政治活动家 的地方 - 广场 - 城市 考古的地方 - 广场 - 城堡 的地方 - 城市 - 埃尔比勒 考古的地方 - 城市 - 埃尔比勒

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!